471 جار بینراوە, 1 جار ئەمڕۆ بینراوە
ئاندریس ویمر و: هێرش پاڵانی
(بەشی یەک)
ناسیونالیزم ئێستا ناوبانگێكی خراپی هه‌یه، له بیر و هزری گه‌لێك له خوێنده‌وارانی رۆژئاوادا ناسیونالیزم ئایدیولۆژیه‌كی ترسێنه‌ر و سامناكه. به‌شێك له بیرمه‌ندان دان به سوود و باشیه‌كانی نیشتمانپه‌ره‌ریدا ده‌نێن و، وه‌ك سوز وخۆشه‌ویستی بۆ زێد و وڵات به‌رز ده‌ینرخێنن. به پێچه‌وانه‌ش به‌شێكتر پیانوایه، ناسیونالیزم هانده‌ری دژئاكاری وپشتگری ئه‌مكداری كوێر كوێرانه‌یه بۆ نیشتمان، ئه‌وان پیان وایه ناسیونالیزم دژبه‌ری باوه‌ڕ به دادپه‌روه‌ری و مرۆڤپه‌ره‌وه‌ریه. له مانگی ژانوییه‌ی ٢٠١٩ زایینی دا، سه‌رۆكی ولاتی ئاڵمان وڵترشتاینمایر له باسێكیدا بۆ كۆڕی دیپلۆماتكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، به‌شیویه‌كی تووند هێرشی كرده سه‌ر ناسیونالیزم وتی: ناسیونالیزم ژارێكی ئایدیه‌لۆژیكه.
له‌م ساڵانه‌ی دویدا، پاپۆلیسته‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه ئاراسته‌ی ئه‌و پله‌به‌ندییه ئه‌خلاقیانه كه ئیلیت و خوێنداكاران ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، به قازانجی خۆیان بگۆڕن. ئه‌وان به شانازیه‌وه ئاڵای باڵاده‌ستی ناسیونالیزمیان به‌رز كردبووه‌وه و به‌ڵێنیان ده‌دا كه داكۆكیكاری لێوه‌شاوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زۆرینه ده‌بن له دژی كۆچبه‌رانی كه‌مینه و ئێلیته ده‌سڕۆیشتووكان. ڕه‌خنه‌ی ئه‌م ده‌نگه ناڕازی و دیارانه‌ی رۆژئاواش، هه‌ڵگری روانگه‌یه‌كه كه جیاوازی داده‌نێ له نیوان ناسیونالیزمی ئابڕووزڕاو و نیشتمانپه‌ره‌ری به ئابڕوودا. مانگی ئاوریل سه‌رۆكی فه‌رانسه ئیمانۆئێل ماكرۆن له ئاخاوتنێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی دا ، له به‌رابه‌ر بانگه‌وازه ئاشكراكانی سه‌رۆك ترامپ له مه‌ڕ خۆ به ناسیونالیست ناساندنی، به بێ ناوهێنانی ترامپ، ماكرۆن وتبووی: ناسیونالیزم خیانه‌ته به نیشتمانپه‌روه‌ری.
جیاوازی هه‌ره به‌رچاو له نیوان نیستمانپه‌روه‌ری و ناسیونالیزمدا، به بۆچوونی كۆمه‌ڵێك له بیرمه‌ندان ده‌بێ له سۆنگه‌ی جیاوازی روونی نیوان ناسیونالیزمی مه‌ده‌نی و ناسیونالیزمی ئه‌تنیكیه‌وه شیكاری بۆ ب‌كرێ. ناسیونالیزمی مه‌ده‌نی واته شارۆمه‌ندانی وڵات به بێ له به‌رچاو گرتنی رابردووی كلتوریان به ئه‌ندامی نه‌ته‌وه به حیساب دێن. له به‌رابه‌ردا له ناسیونالیزمی ئه‌تنیكی دا ره‌چه‌ڵه‌ك و زمان بریاری دیاری كردنی شوناسی یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه. له راستی دا ئه‌م هه‌وڵه بۆ سنوور دیاری كردن له نێوان نیشتمانپه‌ره‌ریی باش و مه‌ده‌نی و، ناسیونالیزمی قیزۆینی ئه‌تنیكی، هه‌وڵێكه بۆ چاوپۆشی و ته‌ماوی كردنی ره‌چه‌ڵه‌كه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م دوو جۆره له ناسیونالیزم. چون نیشتمانپه‌روه‌ری له خۆیدا جۆرێكه له ناسیونالیزم، به واتایه‌كیتر ئه‌م دووانه، دووانه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژیكن، نه‌ك دوو ئامۆزایی باوك جیاواز!
له نێوه‌رۆكدا، هه‌موو چه‌شنه‌كانی ناسیونالیزم له دوو بنه‌مادا یه‌كده‌گرنه‌وه. یه‌كه‌م، ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه، واته ئه‌و گرووپه یه‌كسانه له شارۆمه‌ندان، كه مێژووی هاوبه‌ش وداهاتووی و چاره‌نووسی سیاسیی هاوه‌به‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه، ده‌بێ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان له بنده‌ست دا بێ. دووه‌م، ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و شارۆمه‌ندانه، ده‌بێ له ئاراسته و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌دا بێ. كه‌وایه ناسیونالیزم له خۆیدا دژی فه‌رمانڕه‌وایی بێگانه‌یه و، مافی ده‌سه‌ڵاتداری به سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌دا ته‌نیا به ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه به ره‌وا ده‌بینێ. له جه‌نگه‌كانی دژی ئیمراتۆریه كڵۆنیاڵه‌كان و زۆرێك له بنه‌ماڵه پادشاییه‌كان و هه‌ره‌ها ده‌سه‌ڵاتداره سه‌ره‌ڕۆكاندا، كه هیچ رێزكیان بۆ ویست و داوخواز و بیروبۆچوونه‌كانی زۆربه‌ی گه‌ل نه‌بووه، زاڵ بوونی ئه‌م بنه‌ماگه‌له‌ی ناسیونالیزم به زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌ون.
له پتر دوو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ناسیونالیزم له هه‌موو باسه و بابه‌ته‌كانی جێ مژاری ئایدیۆلۆژیه سیاسییه‌كاندا جێگایه‌كی دیار و كاریگه‌ری هه‌بووه. لیبراڵ ناسیونالیزم له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له ئوروپا و ئامریكای لاتین به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش په‌ره‌یسه‌ند و دره‌وشایه‌وه، فاشیست – ناسیونالیزم له به‌ره‌به‌ری شه‌ڕی جیهانیدا له ئیتالیا و ئاڵمان دا سه‌ركه‌وت، ماركسیزم – ناسیونالیزم بووه ماییه‌ی دڵگه‌رمی و هاندانی بزووتنه‌وه دژه كڵۆنیالیستیه‌كانی جیهان و به تایبه‌ت له ده‌ورانی پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا به‌ره‌وه و گشت كون و قوژبنه‌كانی جیهانی باشوور به چڕه‌ی په‌لیهاویشت. ئه‌وڕۆ زۆربه‌ی نزیك به گشتی، راست و چه‌پ، له گه‌ڵ ئه‌م دوو كۆڵه‌كه بنچینه‌یه هزریه‌ی، كه ره‌وایه‌تی ناسیونالیزمیان له سه‌ر دامه‌زراوه ئاشنان. ئه‌مه كاتێك پتر روون ده‌بێته‌وه كه ناسیونالیزم له گه‌ڵ باوه‌ره‌كانی دیكه‌دا به‌راورد ب‌كرێ. له تیۆكراسی دا (یه‌زدانسالاری) وڵات له ژێر ناوی یه‌زداندا حاكمییه‌ت ده‌كرێ و به‌ریوه ده‌بردرێ، وه‌ك ڤاتیكان و خه‌لافه‌تی ئیسلامی (داعش). له حوكمڕانی پاد‌شایی مه‌ڵباتیدا، وڵات موڵكی بنه‌ماڵه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی له پاوه‌نی بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وادایه، وه‌ك سعودییه. له سۆڤییه‌تی پێشووش دا، وڵات له ژێر ناوی چینی كرێكار و پرۆلتاریای جیهانیه‌دا حاكمییه‌ت ده‌كرا.
له دارووخانی یه‌كێیه‌تی سۆڤییه‌تیه‌وه، جیهان بووه‌ته جیهانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كان واته به پێی پرنسیبه‌كانی ناسیونالیزم جیهانی ئێستا حاكمییه‌ت ده‌كرێ. پێناسه كردن و پۆلێنبه‌ندی كردنی ناسیونالیزم، له خانه‌ی راستی سیاسی‌دا به شیوه‌ی ره‌ها، واتایی تێنه‌گه‌یشتنه له نیوه‌رۆكی ناسیونالیزم و، پشتگوێخستنی ئه‌و كاریگه‌ریه قووڵه‌ی ناسیونالیزمه له سه‌ر سه‌رله‌به‌ری ئایدئۆلۆژیه مودیڕنه سیاسیه‌كانی دیكه، بۆ نموونه كاریگه‌ری ناسیونالیزم له سه‌ر لیبرالیزم و ئایدیولۆژیه پێشكه‌وتنخوازه‌كانیتر. هه‌ره‌وها ناسیونالیزم دابینكه‌ر و هانده‌ری بنه‌ما ئایدیولۆژیكه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك دیموكراسی، ده‌وڵه‌تی خۆشبژیو، په‌روه‌رده و فێر كردنی گشتییه. ئاشكرایه هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییه گشتیانه، له ژێر ناوی خه‌لكێكی یه‌كگرتووی، خاوه‌نی ئامانج و ئه‌ركی هاوبه‌شدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن. ناسیونالیزم گه‌وه‌ره‌ترین هێزی پاڵنه‌ر و دنه‌ده‌ر بوو له شكه‌ست پێهێنانی ئالمانی نازی و ئیمپراتۆری ژاپوندا. هه‌ره‌وه‌ها ناسیونالیسته‌كان بوون كه هه‌ره‌سیان به زاڵبوونی كڵۆنالیزمی ئوروپایی هینا و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆر مرۆڤایه‌تیان له ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه رزگار كرد.
ناسیونالیزم، هه‌ڵچوون و داچوونی هه‌ست و كوفوكوڵی ناژیرانه‌ی ده‌روون نیه، كه ب‌كرێ له رێگایی وشیار كردنه‌وه‌ی زانستی و ژیرانه‌وه پێشی شوێندانه‌ریی له سه‌ر سیاسه‌تی هاوچه‌رخ بگیردرێ. به‌ڵكوو ناسیونالیزم یه‌كێك له پرنسیبه بنجینه‌یه‌كانی سیاسه‌تی هاوچه‌رخی جیهانی مرۆڤایه‌تیه؛ ئه‌م راستییه‌كی حاشاهه‌لنه‌گره، سه‌ره‌ڕایی هه‌موو ره‌خنه‌كانی ره‌خنه‌گرانی ئه‌م بواره‌ش. ده‌كرێ ببرسین كێ ئێستا له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكادا حازره كه قه‌وبووڵ بكات ده‌ربه‌گێكی فه‌رانسه‌ویی حاكمییه‌تی به سه‌ردا بكا؟ كێ له نایجیریا رێ به خۆی ده‌دا به ئاشكرا بانگهێشتنی بریتانیایه‌كان بكات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی؟ ئه‌مه راستیه‌كه بۆیه ده‌توانین بێژین به برێك ریزپه‌ڕه‌وه، هه‌موومان ئه‌وڕۆ ناسیونالیستین.
نه‌ته‌وه له دایك ده‌بێ :
ناسیونالیزم به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی ده‌كرێ بوترێ داهێنانێكی نوێیه. له ساڵی ١٧٥٠ دا ژوماره‌یه‌كی زۆر ئیمپراتۆری فره‌نه‌ته‌وه وه‌ك – ئوتریشی، بریتانیایی، چینی، عوسمانی، روسی و ئیسپانیایی – فه‌رمانره‌وایی جیهانیان ده‌كرد. دواتر جیهان پێی نایه قۆناخێكی نوێتره‌وه، له ده‌سپێك دا شۆڕشی ئا‌مریكا له ١٧٧٥، ئه‌وجا شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه له ١٧٨٩ و، لێره‌وه ئایدیولۆژی و باوه‌ڕی ناسیونالیستی – حاكمییه به ناوی خه‌ڵكێكی دیاری كرواوه‌وه كه ناوی لێنرابوو نه‌ته‌وه- به‌ره به‌ره به جیهاندا بڵاو بووه‌وه. له سه‌ر و به‌ندی دوو سه‌ده‌دا، كۆمه‌ڵێك ئیمپراتۆری یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌ڵوشانه‌وه و، جێگه‌ی خۆیانیان دا به كۆمه‌ڵێكی فره‌تر له ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كان. له ١٩٠٠ دا، به پێی مه‌زه‌نده‌یه‌كی گشتیی، ده‌كرێ بوترێ نزێك به ٣٥ له سه‌دی سه‌رگۆیی زه‌ویی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كانه‌وه حاكمییه‌تیان ده‌كرا، له ١٩٥٠دا ئه‌م راده‌ییه گه‌یشته ٧٠ له سه‌د. ئه‌وڕۆكه ئیدی ژوماره‌ی وڵاتانی خاوه‌ن فه‌رمانڕوایی بنه‌ماڵه‌یی پاد‌شایی و، تیۆكراسی یان دینی له جیهاندا، له قامكه‌كانی هه‌ردوو ده‌ست تێپه‌ڕ نابن.
لێره‌دا ره‌نگه پرسیار ئه‌وه بێ، داخۆ ناسیونالیزم له كوێوه هاتووه و، بۆ ئه‌وه‌نده جێكه‌وتوو و به‌ناوبانگ و گیانسه‌خته؟ له راستی دا ریشه‌كانی ناسیونالیزم ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ورانی قۆناخی سه‌ره‌تایی ئوروپایی مۆدێرن. سیاسه‌تی ئوروپا له‌م سه‌رده‌مه‌دا – واته له نیوان سه‌ده‌ی ١٦ بۆ ١٨ زایینی – له ژێر كاریگه‌ری شه‌ڕ و یه‌كتر هاڕینی ده‌وڵه‌ته تۆكمه-ناوه‌ندگه‌راكان و برۆكراتیكه‌كان دا بوو. له كوتاییه‌كانی سه‌ده‌ی ١٨دا، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه جێیان به زۆر دامه‌زاراوه‌ی كۆن و خاوه‌ن باندۆر لێژ كرد، وه‌ك كلیسا- كه دابیینكه‌رێكی مه‌زنی خێری گشتیی له سنووره‌كانی ده‌سه‌لاتی خۆیدا بوو- هه‌روه‌ها تاواندنه‌وه و له ناوبردنی ناوه‌نده ركه‌به‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات – میر و ئاغاواته سه‌ربه‌خۆكان- به قازانجی په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایی ده‌ڵه‌ت. كۆكردنه‌وه و چڕكردنه‌وه ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند – ناوه‌ندگه‌رایی- زمانی یه‌كگرتووی له وڵاته‌كاندا بڵاو و جێگیر كرد، لانیكه‌م له ناو خوێنده‌واراندا؛ بواری ره‌خساند بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان كه دواتر ئه‌م رێكخراوانه بوون به مووی لووتی ده‌وڵه‌ته‌كان.
سیستمه فره‌چه‌شنه ده‌وڵه‌تیه، ره‌قابه‌تی و شه‌ڕخوازه‌كانی ئوروپا، حاكمانیان مه‌جبوور ده‌كرد كه باجی (ماڵیات) زۆرتر له خه‌ڵكه‌كانیان وه‌رگرن و به‌م شێویه به‌شداری خه‌ڵكی عامه ( نائه‌شراف) یان له سوپادا په‌ره‌پێده‌دا. ئه‌م رووداوه، عامه‌ی دڵگه‌رم ده‌كرد تا خوازیاری ده‌رفه‌تی به‌شداری پتری سیاسیی، به‌رابه‌ری له به‌رابه‌ر یاسا و ده‌ركردنی یاسایی گشتیی بۆ دابین كردنی پیداویستیه گشتیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ژیانی مودیڕن ( Public Goods) بن. له كۆتاییدا ڕێككه‌وتنێكی بنچینه‌یی زاڵ بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو: ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێ له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌سه‌ڵاتداری بكا و، تا ئه‌وه كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م رێكه‌وتنه لای نه‌داوه، خه‌ڵكی وڵات ئه‌ر‌كدارن كه ئه‌مه‌كداری سیاسیی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتدار بپارێزن، واته له سوپادا به‌شداری بكه‌ن و باج بده‌نه ده‌وڵه‌ت. ناسیونالیزم له‌و قۆناخه‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه بوو. ئه‌مه واتایی ئه‌وه بوو كه ده‌سه‌ڵاتدار و ژێرده‌سه‌ڵات هه‌ردوو له یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و، ره‌چه‌ڵه‌كێكی مێژووی هاوبه‌شیان هه‌یه و خاوه‌ن چاره‌نووسێكی سیاسی وه‌ك یه‌كن. بژارده‌ی سیاسیش زۆرتر هه‌ڵوه‌دایی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئاساییه تا ئه‌وه‌ی مه‌ڵباتی خۆیی.
بۆ ئه‌م مودیله نوێیه له ده‌وڵه‌تداری پتر له مودیله‌كانی دیكه جێ بایه‌خ و جێی سه‌رنجه؟ ره‌نگ وڵام ئه‌وه بێ له به‌ره ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه نوێیه‌كان – فه‌رانسه، هوڵه‌ند، شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا- زۆر به خێرای به‌هێزتر ده‌ركه‌وتن له‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه مه‌ڵباتیه كۆنه‌كان و ئیمپراتۆریه‌كان؛ بۆ؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی ناسیونالیزم ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی ئاوه‌ڵاتر كردبوه‌وه، تاكوو فره‌تر باج و پیتاك له خه‌لك كۆبكه‌نه‌وه و پشتیشیان به ئه‌مه‌كداری سیاسیی خه‌ڵكه‌كانیان قایم بوو. ره‌نگه یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه ئه‌وه بێ كه نیشانی دابوو كه ده‌توانی له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕیشدا فره به گورجوگۆڵی ئیمپراتۆریه‌كان تێكبشكێنێ. سه‌ربازگیری گشتیی- له ئاستی گشتی وڵاته‌كانی جیهاندا، بۆ یه‌كه‌م جار داهێنانی شۆرشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه بوو- ئه‌م داهێنانه نوێیه ئه‌و توانایه‌كی باشی به‌خشیه دوڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كان، تا له رێگایی یاسای به ئه‌رك كردنی سه‌ربازی له ریزه‌كانی سوپایی وڵات‌دا؛ وڵاته‌كان بكه‌نه خاوه‌نی سوپایی كارامه و گه‌وره، هه‌ره‌ها له لایه‌كیتریشه‌وه سه‌ربازانی ئه‌م سوپایانه ،به شه‌وقه‌وه له پیناو وڵاتی باوباپیرانیاندا، ده‌چوون به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه. له نیوان ساڵی ١٨١٦ -٢٠٠٢ زایینی دا، به پێی مه‌زه‌نده‌یه‌كی گشتیی، ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی، له ٧٠ تا ٩٠ له سه‌دی شه‌ره‌كانیان له دژی فه‌رمانڕه‌وایه ئێمپراتور و مه‌ڵباتیه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو ببوون. هه‌ركه ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كانی روژئاوایی ئوروپا و وڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به سه‌ر سیستمی پیوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا زاڵ بوون، بژارده (ئیلیت) مه‌زنیخوازه‌كان له چوار قوڕنه‌ی جیهاندا، به لاسایی كردنه‌وه‌ی مودیله سیاسی و ناسیونالیستیه‌كانی روژئاوا، كه‌وتنه هه‌ڵپه بۆ خۆ ته‌یار كردن و ده‌ستراگه‌شتن به پێشكه‌وتنه ئابووری و توانا سه‌ربازییه‌كان ئه‌و وڵاتانه. ره‌نگه به‌رچاوترین وڵات له‌م نیوه‌دا ژاپون بوو بێ، كه له ساڵی ١٨٦٨ دا، كۆمه‌ڵێك لاوی ئه‌شرافزاده، ده‌سه‌ڵاتی ئۆرستۆكراتی ئاغاكانیان ( فیۆداڵ) هه‌ره‌س پێ هێنا و، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستی ئێمپراتۆڕدا كۆكرده‌وه. به‌م هه‌نگاوه چه‌خماخه‌ی پرۆژه‌ی به‌رزه‌فڕانه‌ی مودێرنیزه كردنی ولاتی ژاپونیان لێدا، – ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی پێشكه‌وتوو پیشه‌سازی-، ئه‌م هه‌نگاوه گه‌وره له مژووی ژاپوندا به شۆرشی میجی به‌ناوبانگه. هه‌ربۆیه دواتر ژاپون توانی ببێته هێزێك كه له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا رووبه‌رووی توانا سه‌ربازیه‌كانی رۆژئاوا بێته‌وه و، وه‌ك هێزێكی گه‌وه‌ره حسابت بۆ ب‌كرێ.
گه‌شه كردن و بڵاو بوونه‌وه ناسیونالیزم به ته‌نیا نه به‌سراوه‌ته‌وه به ئاستی توانایی دنه‌ده‌رانه‌ی مه‌زنیخوازی بژارده‌ی سیاسیه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه بۆ خه‌لكی عامه‌ش سه‌رنجڕاكێش و دڵخواز بووه، ره‌نگه له به‌ر ئه‌وه بوو بێ، كه له چاو مودیله‌كانیتری ده‌وڵه‌تداری دا، ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه رێگایه‌كی شیاوتری بۆ په‌یوه‌ندییه دوو لایه‌نه‌كانی نیوان خه‌ڵك و ده‌وڵه‌ت خستبووه روو. هه‌روه‌ها له باتی ئه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی مافی تاك گرێ بدات به پله و پاییه‌ی كۆمه‌ڵاتییانه‌وه، وه‌ك له مۆدیله كۆنه‌كاندا باو بوو، ناسیونالیزم به‌ڵێنی دابینكردنی به‌رابه‌ری یاسایی به هه‌موو شارۆمه‌ندان ده‌دا. له جیاتی رازی بوون به قه‌تیس بوونی رێبه‌ری سیاسیی له ده‌ستی ئه‌شرافه‌كان و ئاغاواته‌كاندا، ناسیونالیزم ده‌رگایی تێكۆشان له پێناو به ده‌سته‌وه‌گرتنی رێبه‌ری سیاسیی به رووی كه‌سه كارلێهاتووی و شیاوه‌كانی عامه‌دا به پانه‌وه خسته سه‌ر پشت. له باتی ئه‌وه‌ی كاروباری دابینكردنی پیداویسته بنه‌ره‌تیه‌كانی ژیانی خه‌لكی و وڵات هه‌روا له به‌ر ده‌ستی ئه‌نجومه‌ن و به‌ریوه‌به‌رانی گونده‌كان و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به كلیسا بهێڵێته‌وه، ناسیونالیزم هێزی ده‌وڵه‌تی مودێڕنی تا ئه‌وه راده گه‌شه پێدا كه بتوانێ ببێته سه‌ره‌كیترین دابینكه‌ری به توانا و راسته‌قینه‌ی پێداویستیه‌كانی خۆشبژێو‌ی گشتیی. له باتی ئه‌وه‌ی به سووك روانینی بژاده ، بۆ خه‌ڵكی كلتور نه‌وی و ره‌شۆكی بۆ هه‌میشه زاڵ ب‌كرێ، ناسیونالیزم پێگه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی له هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگادا ئه‌وه‌نده به‌رز و به بایه‌خ كرده‌وه كه ئه‌م خه‌لكه بوونه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره گرینگی نوێ سه‌روه‌ریی وڵات و؛ كلتوری و كه‌له‌پووری عامه‌ش له ناوه‌ندی ئه‌م جهیانه ره‌نگاله‌یه‌دا عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی داگیر كرد.