645 جار بینراوە, 2 جار ئەمڕۆ بینراوە
ئه‌نتۆنی دی سمیس و: كامران ته‌یمووری
ساڵی ٤٢٩ی پ.ز وه‌ک خاڵێکی و‌ه‌رچه‌رخان بۆ ئاسینا ده‌ست نیشان کراوه. له‌م ساڵه‌دا پریکلێس (Pericles) دووای سی ساڵ حوکمڕانی وەک رێبه‌ری ئاسینیه‌کان، ته‌سلیمی نه‌خۆشی تاعون بو؛ ئەو نەخۆشییەی ئاسینای وێران کرد. له‌و کاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئاسینا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو لاواز بو.
هه‌ر له‌م ساڵه‌دا سافوکلێس (Sophocles)، ئۆدیپۆس تایرانۆس (ئۆدیپۆسی پاشا)ی برده سه‌ر شانۆ که له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه به گه‌وره‌ترین تراژێدیای سافوکلێس وه‌سف ده‌کرێت. ئه‌م تراژێدیایه جاروبار وەک هۆشداری نوسه‌ر بۆ هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی له‌خۆباییبون و ده‌سه‌ڵات دەبینرێ، به‌ڵام بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که‌ی کێشه‌ی ناسنامه‌یه.
شانۆیه‌که به تاعونه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌یان تیبس (Thebes) وێران ده‌کات نه‌ک ئاسینا. به خێرایی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م به‌ڵایه له لایه‌ن خودایانه‌وه ناردراوه؛ ئه‌ویش به هۆی کوشتنی لایوس پاشای تیبان (Theban) که ماوه‌یه‌کی زۆر لەمەو پێش ڕویداوه و هێشتاکە بکوژه‌که‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌م قه‌تڵه، ئۆدیپۆس له سه‌ر ڕیگاکه‌ی که به‌ره‌و په‌ره‌ستگای دێلفی (Delphi) ده‌ڕوییشت، گه‌ێشته تێبس و ئه‌و شاره‌ی له ده‌ست سفینکس – Sphinx(ده‌عبایه‌کی ترسناک، سه‌ری وەک ژن و لاشه‌ی وەک شێر و کلکی وەک مار و باڵی وەک باڵنده‌ی کێوی) ڕزگار کرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به دوروستی وەڵامی مه‌ته‌ڵه‌کانی ئه‌وه‌ی دایه‌وه. ئۆدیپۆس بو به پاشا، له‌گه‌ل شاژنی بێوه‌ژن، یۆکاستا (Jocasta)، هاوسه‌رگیری کرد و له‌وی بو به خاوه‌نی چوار مناڵ، دو کوڕ و دو کچ.
له ده‌ستپێکی شانۆیه‌که‌دا ئۆدیپۆس به‌ڵێن ده‌دات ئه‌و زاته ناپاکه‌ی بۆته هۆی هاتنی تاعون بدۆزێته‌وه و شار به‌ده‌ری بکات. بۆیه ده‌نێرێت به شوێن تێیرێزیاس (Teiresias) که پێشگۆیه‌کی کوێره. به‌ڵام تێیریزیاس به شێوه‌یه‌کی تەموماوی وەڵام ده‌داته‌وه ئه‌و زاته ناپاکه ئۆدیپۆسه و ئه‌وه که ده‌بێ شاربه‌ده‌ر بکرێ. ئۆدیپۆس گومانی وایه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی که له له لایه‌ن تێیرێزیاس ئاراسته‌ی کراوه، پیلانێکه له لایه‌ن کرێئۆن (Creon) برای یۆکاستا داڕێژراوه. به‌ڵام یۆکاستا ئاژاوه‌که هێور ده‌کاته‌وه و ئاشکرای ده‌کات لوویس، هاوسه‌ری پیشوی ئه‌و له لایه‌ن چه‌ن ڕێگرێک و له سێ‌ڕیانێکدا کوژراوه. ئه‌و هه‌واڵه ئه‌و کاته ده‌خاته‌وه بیر ئۆدیپۆس که چه‌ند که‌سی نه‌ناسراوی کوشت. هه‌ر چه‌ند یه‌کێک له‌و چه‌ند که‌سه زیندو ماوه و له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دا بۆ تیبس داوای کرد بینێرنه‌وه بۆ ده رو ده‌شت و له‌وه‌ڕگاکان. ئۆدیپۆس ده‌نێرێت به شوێنی. ئه‌و ده‌بێ ئاشکرای کات لوویس چی بەسەرهاتووە.
نێرده‌یه‌ک له کۆرینته‌وه (Coirnth) ده‌گات و هه‌واڵ دێنێت پۆلیبۆس (Polybus)، پاشای ئه‌و شاره و باوکی ئۆدیپۆس کۆچی دوایی کردووه. ئه‌وه ئۆدیپۆس هان ده‌دات ئاشکرای کات بۆچی زۆر ده‌مێک له‌مەو پێش کۆرینتی جێ هیشتووه و به نیازیش نه‌بووه هه‌رگیز بگه‌ڕێته‌وه ئەو شوێنە. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه بو پێشگۆیه‌ک له په‌ره‌ستگه‌ی دێلفی پێی وتبو که ئه‌و(ئۆدیپۆس) باوکی خۆی ده‌کوژێت و له‌گه‌ل دایکی خۆی هاوسه‌رگیری ده‌کات. ته‌نیا ئێستاش له ترسی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دایکی، واته مێرۆپی (Merope)، ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ کۆرینت.
به‌ڵام نێرده کۆرێنتیه‌که ئۆدیپۆس توشی حه‌په‌سان ده‌کات. له سه‌روی گشت ئه‌مانه، ئه‌و(ئۆدیپۆس) کوڕی پاشا و شاژنی کۆرینت نیه. به‌ڵکو ئه‌و مناڵێکی فڕێدراو بووه و به هۆی ئه‌وه‌ی که پاشا و شاژن مناڵیان نه‌بووه، پێشکه‌شی ئه‌وان کراوه و که‌سێک که ئه‌و مناڵه‌ی به‌وان به‌خشیوه که‌سێک نیه جگه له خودی نێرده‌یه‌که – ئه‌ویش ماوه‌یه‌کی زۆر له‌مەو پێش کاتێک له کێوی سیتائرۆن (Cithaeron) سه‌رقالی شووانیه‌تی بووه.
ئه‌گه‌ر نێرده‌یه‌که ئه‌وی له هاوتایه‌که‌ی خۆی، شووانی تێبان، وه‌رنه‌گرتبایه، ئۆدیپۆس ده‌مرد؛ چونکوو له‌وێ فڕێدرابو؛ ئەویش له حالێک‌دا گوێزینگی پێیه بچوکه‌لەکانی ئاوساو ببون، به‌هۆی ئەو‌ه‌یکە کون کرابون تا کوو نه‌توانێت گاگۆڵه یان ته‌نیا جۆڵه بکات؛ هه‌ر بۆیه ناویان نابوو ئۆدیپۆس(پێێ ئاوساو). ئه‌و شووانه تێبانیه کیێه و ئه‌و مناڵه‌ی به پێێ ناوساوه له کوێ دۆزییه‌وه؟ یۆکاستا هه‌ستی به ڕاستیه ترسناکه‌که کردووه و داوا له ئۆدیپۆس ده‌کات واز بێنێت. به‌ڵام ئه‌و داوایه‌که‌ی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌یهه‌وێ بزانێت «ئه‌و(ئۆدیپۆس) کێیه».
یۆکاستا خێرا دڕوات و خۆی هه‌ڵده‌واسێت. ئۆدیپۆس دڵ خۆش ده‌بێت و به‌م شێوازه ده‌ری ده‌بڕێ:
لێی گه‌ڕی با هه‌مو شتێک ئاشکرا بێت، هه‌ر چه‌نده قیزه‌وه‌ن بێت!
من ده‌بێ نه‌هێنی له‌دایکبوونم ئاشکرا که‌م. هه‌رچه‌نده مایه‌ی ڕووڕه‌شی و شه‌رمه‌زاری بێت.
ژنێک، به شانازییه‌کی زۆرتر له شانازی ژنانه، له توێژ و تۆره‌مه‌ی نزمی من شه‌رم ده‌کات.
من مناڵی بخت و به‌خشه‌نده باشییه‌کانم و نابێ شه‌رمه‌زار بم.
ئه‌و دایکی منه؛ وه‌رزه‌کان خوشکی منن؛ به‌هار و خه‌زانی من له‌گه‌ڵ ئه‌وان رێ ده‌که‌ن.
ئینجا پێم نایه جیهان، نامهه‌وێ جگه له خۆم که‌سێکی تر بم،
و له کۆتایی دا بۆم ده‌رده‌که‌وێ من کێم.
ئێستا شووانه‌که‌ی تێبان دێته ژوره‌وه. ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و هه‌مان ئه‌و که‌سه‌یه که له کاتی کوژرانی لوویس دا هه‌ڵهاتووه و هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سه‌شه ماوه‌یه‌کی زۆر له‌مه‌وه پێش له کێوی سیتائرۆن لە جیاتی ئه‌وه‌یکه له‌وی فڕێی بدات و جێی بهێڵیت تا بمرێت کۆرپه ساواکه‌ی داوە به نێرده کورێنتییه‌که. شووانه‌که‌ی تێبان که سه‌ره‌تا ڕازی نه‌بو ڕاستیه‌که ده‌رببڕێت، به‌ڵام پاشان له ترسان به‌م شیوه‌یه ئاشکرای ده‌کات: ئه‌و خزمه‌تگوزاری متمانه‌پێکراوی لوویس و یۆکاستا بو، ئه‌وان کۆرپه ساوایه‌که‌یان پێدا تا کوو له کێوی سیتائرۆن فڕێی بدات، ئه‌وه‌ش به هۆی پێشگوییه‌ک ڕوی دا، کۆرپه ساوایه‌که مناڵی لوویس و یۆکاستا بو….
ئۆدیپۆس خێرا ده‌روات و ده‌بینێت یۆکاستا خۆی له سه‌قفه‌که‌وه هه‌ڵواسیوه و ئه‌ویش خۆی کوێر ده‌کات. له‌مه‌وه به دووا، ژیانی ئه‌و له پێش دا له تێبس و پاشان له هه‌نده‌ران له‌گه‌ڵ ئانتیگۆنه(Antigone) ته‌رخان ده‌کرێت بۆ به‌دواداگه‌ڕانێکی دورودرێژ به دووای مانای چاره‌نوسه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌که‌ی؛ تا ئه‌وکاته‌ی له نێو دارستانی یومنایدس له کۆلۆنوس له ده‌ره‌وه‌ی ئاسینا، زه‌وی خۆی قوتی ده‌دات و به‌و کاره ئه‌و بۆ هه‌میشه ئاسینا پاک و پیرۆز ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ش دووایین شێعری ئه‌و بو له کۆتایی ژیانی دورودرێژیدا له ساڵی ٤٠٦ی پ.ز.
ناسنامه فره‌ڕه‌هه‌نده‌کان
له شانۆنامه‌ی سافۆکل دا مژار و بابه‌ت‌گه‌لێکی زۆر هه‌ن و و زۆرتر له لایه‌نێکن. به‌ڵام پرسی ناسنامه، هه‌م تاکه‌که‌سیه‌که‌ی و هه‌م جه‌معیه‌که‌ی، سرنجه‌کی زۆر ده‌داته کرده. «بۆم ده‌رده‌که‌وێت من کێم»: دۆزینه‌وه‌ی خود((self، بزوێنه‌ری شانۆنامه و مانای ده‌رونی کرده‌یه. به‌ڵام هه‌ر خودێک که ئۆدیپۆس هه‌ڵی ده‌داته‌وه، خودێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، کاتێگۆری وهه‌روه‌ها رۆڵێکیشه، ته‌نانه‌ت کاتێکیش که بۆ ئۆدیپۆس ده‌سه‌لمێت که هه‌ڵه‌یه. ته‌نیا دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرا بو کێیه و به هۆی ئه‌وه‌وه توشی په‌شێوی و شپرزانێکی زۆر بو، به‌ڵام دیسان ده‌ستی له گه‌ڕان به دوای مانای چاره‌نوس هه‌ڵنه‌گرت. ئه‌و حاکمێکی سه‌رکه‌وتو، مێرد و بابێکی ئاسایی، یان ڕزگارکه‌ری شاره‌که‌ی نیه. ئه‌و دوابه‌دوای یه‌ک دا ده‌بێت به زاتێکی ناپاک، بکوژ، کۆیله‌یه‌ک له تووێژ و تۆره‌مه‌ی نزم، بێگانه و مناڵی به‌خت. ته‌نیا له کۆتاییدا ئه‌و ئه‌و شته ده‌بینێت که پێشتر نه‌یده‌توانێ بیبینێت و ته‌نیا ئه‌وه تێیرێزیاس، واتە پێشگو کوێره‌که بو که ده‌یتوانی بیبینێت. ئه‌و(ئۆدیپۆس) به هۆی ئازار کێشان و چاره‌نوسی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت به تێیرێزیاسه‌کی تر و پێشگۆیه‌کی کوێری تر که تووانای ساڕێژکه‌ری و ڕزگارکه‌ری هه‌یه.
له درامای سۆفوکل دا، ئۆدیپۆس له ناو کۆمه‌ڵێک کاتێگۆری و رۆل دا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌و کاتێگۆری و ڕۆلانه هاوکات ناسنامه‌گه‌لێکی جه‌معی یه‌کجار زۆر له باوه‌ش ده‌گرن که بۆ یۆنانیه‌کانی سه‌ده‌ی پانزده به باشی ناسراون. ته‌نیا ئه‌گه‌ر هیچ چه‌شنه ئه‌زمونێکی پاشایه‌تی یان کوشتنیان نه‌بوبێت، یۆنانیانێ پێش‌و به باشی له‌گه‌ڵ مانا سیمبۆلیک یان ئه‌فسانه‌یی ئه‌م جۆره بابه‌تانه ئاشنا بوونه. چاره‌نوسی کۆتایی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئۆدیپۆس ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆله ساختانه‌ی یه‌ک به دوای یه‌ک دا ده‌یگێرێت، زۆر ناسیاو بێنه به‌رچاو و به ساناییش بێنه فام کردن.
ئۆدیپۆس هه‌ر وه‌ک قاره‌مانانی‌تر که کرداره‌کانیان له لایه‌ن تڕاژیدیا نوسانی ئاسینی دڕاماتیزه کراوه، که‌سێکی ئاساییمان پی ده‌ناسێنێ له هه‌ل‌و‌مه‌رجێکی نائاساییدایه و به‌هۆی چاره‌نوسه ده‌گمه‌ن و بێ‌وێنه‌که‌ی به کاراکتێره‌کی جیاوازەوە ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و تا پێش ئه‌وه‌یکه بنچینه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئاشکرا ببێت، ڕۆل‌گه‌لێکی ئاسایی ده‌گێڕێت و ناسنامه و شوێنی یه‌ک جار زۆرمان پێ نیشان ده‌دات. ئۆدیپۆسیش هه‌ر وه‌ک که‌سانی‌تر، خاوه‌نی کۆمه‌ڵیک له‌و چه‌شنه رۆل – ناسنامه‌یه وەک باوک، مێرد، پاشا، و ته‌نانه‌ت قاره‌مانیشه. ناسنامه‌ی تاکه‌که‌سی ئه‌و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌و ڕۆڵه کۆمه‌ڵایه‌تی و کاتێگۆریه کلتوریه پێکهاتووه – یان تا کاتی ده‌رکه‌وتنی ڕاستیه‌کان ئاوا دێته به‌رچاو. پاشان جیهانی ئه‌و پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ناسنامه پێشوکانی کلۆر و بێ‌بنه‌ما ده‌ر‌ده‌چن.
چیرۆکی ئۆدیپۆس کێشه‌ی ناسنامه زۆر هێور ده‌کاته‌وه. ڕێگایه‌ک ئاشکرا ده‌کات له‌وێدا خود(self) له چه‌ندین ناسنامه و ڕۆلی جۆراوجۆرەوە وەک ڕۆڵی خێزانی، هه‌رێمی، چینایه‌تی، ئایینی، ئه‌تنیکی و جه‌نده‌ر پێکدێت. هه‌روه‌ها ئاشکرای ده‌کات چۆن هه‌رکام له‌و ناسنامانه له سه‌ر بنه‌مای پۆلێێنبەندییەکی کۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زراون که له‌وانه‌یه ئاڵۆگۆڕیان به‌سه‌ردا بێت یان ته‌نانه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه. ئاشکرا‌بوونی چۆنیه‌تی له‌دایکبونی ئۆدیپۆس فێرمان ده‌کات جیهانێکی نادیاری دیکه ده‌ست ده‌باته جیهانی مادی ئێمه، کاتێگۆریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه و هه‌مو ناسنامه ناسراوه‌کانی له‌ناو ده‌بات.
ئه‌و کاتێگۆری و رۆڵانه‌ی چیین که هه‌ر خودێکی تاک به شێوه‌یه‌کی ئاسایی لێیانەوە پێک دێت؟
له هه‌مویان به‌رچاوتر و بنه‌ڕه‌تی‌تر، کاتێگۆری جێندەره. ئه‌گه‌رچی پۆلێنبه‌ندییه‌کانی جێندەر نه‌گۆڕ نین به‌ڵام جیهانی و قایلکه‌رەوەن. هه‌روه‌ها ئه‌وان وه‌کو سه‌رچاوه و ده‌ستپێکی جیاوازییه‌کان و پاشکۆیه‌تیه‌کانی‌تر ڕه‌چاو ده‌کرێن. ئێمه هه‌ر ئه‌و جۆره که به هۆی ده‌رفه‌ت و و پاداشگه‌لێکی زۆر له ژیانماندا ده‌ناسڕێین، به هه‌مان ڕەنگیش به زۆر شێوازی دیار و نادیاری‌تری جێندەرەوە ده‌ناسرێینەوە.
هاوکات، سروشتی زۆر گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جیاوازی جێندەر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکە بنه‌مایه‌کی بێ تووانا و ناکۆنکرێت بۆ پێناسەکردن و وروژاندنی جه‌معی بێتە ئاراوە.
سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی فێمینیزم له وڵاتانێکی تایبه‌ت، ناسنامه‌ی جێندە-تەوەر کە هه‌مو جیهانی داگرتوە به شێوازێکی حه‌تمی لاواز ده‌بێت و به گوێرەی جۆره‌کانی‌تری ناسنامه له جیهانی مۆدێرن دا که‌متر حیسابی بۆ ده‌کرێت. به سرنج‌دان به‌وه‌یکه جێندەر له ڕوی جوگرافییەوە جیا بۆته‌وه و له ڕوی چینایه‌تی و ئه‌تنیکیشەوە دابه‌ش کراوە، گه‌ر به‌شه‌کانی جێندەر بیانهه‌وێت ئیلهام بەخشی وشیاری و کرده‌ی جه‌معی بن، ده‌بێ خۆیان له‌گه‌ڵ ناسنامه‌کانیتردا هاوئاهەنگ کەن و لە گەڵیان ڕێکبکەون.
دووهه‌م، کاتێگۆری جێگه‌و و هه‌رێمه. ناسنامه‌ی لۆکاڵ و ناوچه‌یی به شێوازێکی به‌رامبه‌ر به‌رفره‌وان ده‌بێتەوە، به تایبه‌ت له سه‌رده‌مانی پێش مۆدێرندا. هه‌روه‌ها [هەندیک جۆری] ناوچه‌گه‌رایی له ڕووی ڕوخساره‌وه ده‌رده‌که‌ون که خاوه‌ن چۆنایه‌تی یه‌کگرتوون که جیاوازی جێندەر به شیوه‌ی گشتی خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه نیه. به‌ڵام ئەوە ڕوون بۆتەوە که ڕوخسار زۆر جار تووشی سەر لێشێوانمان دەکات. هەرێمەکان به سانایی دابه‌ش دەکرێنە سەر ناوچەکان و ناوچەکانیش ڕه‌نگه به سانایی دابه‌ش بکرێنە سەر مۆڵگه‌ی جیا جیا. ئێمه ته‌نیا زۆر به ده‌گمه‌ن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناوچه‌یی به‌هێز و یەکگرتوو وه‌کو ئه‌وه‌ی که له ویندی(Vendee) له کاتی شۆرشی فه‌ره‌نسه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا ڕوبه‌ڕوین؛ به‌ڵام هه‌ر وه‌کو ئه‌م حاڵەتە، یه‌کێتیه‌که‌ی ڕه‌نگه به هه‌مان ڕاده که له ئایدیۆلۆژیاوە سه‌رچاوه ده‌گرێ، به هه‌مان ڕاده‌ش له ژینگه‌زانی سه‌رچاوه بگرێت. له زۆربه‌ی حاڵەتەکاندا دا، ناوچه‌گه‌ری (regionalism)، خاوەن ئەو توانستە نیە پشتیوانی له وروژاندنی[1] ئەو خه‌ڵکانە بکات که گله‌یی و گازه‌ند و کێشه‌ی جیاواز و تایبه‌ت به خۆیانیان هەیە. له ته‌نیشت ئه‌مانه‌وە، پێناسه کردنی ناوچه‌کان له ڕۆی جوگرافیشەو دژواره؛ چونکه زۆر جار خاوەنی چەن سەنتەرن و سنوره‌کانیان ناڕێکن.
جۆری سێهه‌می ناسنامه‌ی جه‌معی، کۆمه‌ڵایه‌تی – ئابوریه، واته چینی کۆمه‌ڵایه‌تی. ترسی ئۆدیپۆس له وه‌ی که بسه‌لمێت به کۆیله‌یی له دایک بووه، نیشانده‌ری ترسی یۆنانیه‌کانی پێش‌و له کۆیلایه‌تی و نه‌داریه – ترسێک که زۆر جار هەوێنی کرده‌ی سیاسی پێکدێنێ، ته‌نانه‌ت کاتێک کۆیلایه‌تی جێگه‌ی خۆی ده‌داتە به‌ندایه‌تی. له کۆمه‌ڵناسی مارکس دا، چین له سه‌رووی هه‌مووانه و له ڕاستیدا ته‌نیا ناسنامه‌ی جه‌معی په‌یوه‌ندیدار و ته‌نیا بزوێنه‌ری مێژووه. جۆره‌کانی تایبه‌تی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو چه‌ندین جۆری ئاریستۆکراسی، بورژوازی، پڕۆلتاریا، جاروبار بنه‌مایه‌کیان بۆ کرده‌ی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی سیاسی و سەربازی پێکهێناوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نیا جاروبار بووه، نه وه‌ک هه‌میشه‌یی، ته‌نانه‌ت به به‌رده‌وامی و به دوای یه‌کیشدا نه‌بووه. کرده‌ی یه‌کگرتو له لایه‌ن ئاریستۆکراسی به نیسبه‌ت ناکۆکیه ده‌سته‌ییەکانی ناو ئاریستۆکراسی که‌متر باوه. ناکۆکی لایه‌ن و ده‌سته‌کانی ناو بوڕژوازیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ناباو نین و له‌گه‌ڵ شۆرشی فه‌ره‌نساوە ده‌ست پێ ده‌کرێت و ناکۆکیه‌که له نێوان بورژوازی گه‌لانی جۆراجۆردا ده‌مێنێته‌وه. به گوێرەی چینی کرێکار، کرێکاران له ناو به‌شه‌کانی پیشه‌سازی و به پێی ئاستی کارامه‌ییان دابه‌شکراون، له حالێک‌دا ئه‌فسانه‌ی برایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی پڕۆلتاریا به شیوه‌یه‌کی فراوان جێهای رەزامەندیە و یه‌کگرتوویی کرێکاران له ناو وڵاتێکی مه‌به‌ست هەم باوه و هه‌میش گرینگه. شۆڕشه کرێکارییەکان به نیسبه‌ت شۆڕشه جووتیارییەکانەوە ده‌گمه‌نن؛ له هه‌ر دو حاله‌تدا، شۆڕشگه‌لێکی به‌ڕبڵاو و خۆجێیی بوونە به نۆرم.
دژواری ڕووانین له چینی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو بناغه‌یه‌ک بۆ ناسنامه‌یه‌کی جه‌معی بەردەوام، گرێدراوی دڵڕفێنیی ته‌سکی عاتیفی و نه‌بوونی قوڵایی کولتوریە. گەر بێت‌و ئێمە چین له ڕیگه‌ی مارکسه‌وه، وه‌ک په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان پێناسه بکه‌ین یان له ڕێگه‌ی ماکس وێبێرەوە وه‌کو تۆپڵه‌یه‌ک له ده‌رفه‌ته‌کانی ژیانی هاوشێوه له بازار سەیری بکەین، ئەوە سنورگه‌لێکی ڕوون بۆ هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێک به مه‌به‌ستی که‌ڵکوه‌رگرتن له چین وه‌کو بناغه‌یه‌ک بۆ به ده‌ست هێنانی مانایه‌ک له ناسنامه و کۆمه‌ڵ بوونی هەیە. چینه‌کان، هه‌ر وه‌کو به‌شه‌کانی جێندەر زۆربه‌ی کات له ڕوی هه‌رێمیه‌وه پڕش و بڵاو ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها چینەکان به گشتی به‌شێک له کاتێگۆری به‌رژه‌وه‌ندی ئابورین و به‌و هۆیه‌وه ڕه‌نگه به پێی جیاوازیه‌کانیان له داهات و ئاستی شاره‌زایی به گروپی بچوکتر دابه‌ش بکرێن. جگه له مانه، فاکتۆرگه‌لی ئابوری بە پێی زەمەن ئه‌بن به هۆی ئاڵوگۆڕێکی خێرا؛ بۆیه دەرفەتەکانی ڕاگرتنی گروپه جیاوازە ئابورییەکان له ناو کۆمه‌ڵگایه‌ک که له سه‌ر بناغه‌ی چینایه‌تی دامه‌زاراوه لاواز ده‌بێت. به‌رژه‌وه‌ندی تاکی ئابوری عاده‌ته‌ن که‌ره‌سته‌ی ناسنامه‌کانی جه‌معی جێگیر نیه.
ناسنامه لەسەر بنەمای چین خاوەن ڕەهەندیکی دیکەشە و هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌م لە دژی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی جێگیر ئیشده‌کات. «چین» له ڕوی ماناییه‌وه ئاماژه‌یەکە بۆ په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و تووێژینەوانەی له سه‌ر کولتوری چینی کرێکار له به‌ریتانیا ئەنجامدراون، ده‌ریانخستووه هه‌میشه دو یان چه‌ند چین له پێکهاتنی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌به‌ست له ناکۆکیه‌ک دا بونیان هه‌یه‌و یارمەتیدەری خێراتر کردنی جیاوازیه چینایه‌تیه‌کان و ئینجا ناسنامه‌کانن. هاوکات، له ڕوی پێناسه‌وه، ئه‌و ناسنامه چینایه‌تیانه ته‌نیا به‌شێکی دانیشتوانی مه‌به‌ست ده‌گرێته‌وه که له ڕوی هه‌رێمیه‌وه سنوردار کراون. ئه‌گه‌ر ناسنامه‌یه‌کی جه‌معی گشتگیرتر لە ئارادا بێ که ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمەکە لە خۆوە بگرێت، ئه‌وه له ئه‌نجامدا ده‌بێتە جۆرێکی ته‌واو جیاواز له ناسنامه له سه‌ر بنه‌مای چین و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری. ئه‌و جۆره ناسنامه جه‌معیه به‌رفراوانانه ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه ناسنامه چینه سنورداره‌کان زۆرتر توشی کیشە بکەن و له‌وانه‌یه له ڕێگه‌ی هانابردن بۆ پێوه‌رێکی ته‌واو جیاواز له کاتیگۆراسیۆن لاواز یان دابه‌شیان بکات.
ئه‌وه مژارێکە هه‌مو کات ڕویداوه. هه‌ر یه‌ک له ناسنامه ئایینی و ئه‌تنیکیەکان هه‌وڵی ئەوەیانداوە زۆرتر له چێنێکی کۆمه‌ڵگا بگرنە خۆ و له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وان پیک هاتوون. کەلێسەکان وه‌ک سیمبۆلی کۆمه‌ڵگا ئایینیه‌کان، بۆ تەواوی به‌شه دانیشتوانەکانی مه‌به‌ست یان ته‌نانه‌ت دانیشتوانی ناو سنوره ئه‌تنیکیەکان سەرنجڕاکیش بوونه. ئه‌م په‌یامه هه‌م نه‌ته‌ویی و هه‌م یونیورساڵه. بێگومان مه‌زده‌کیزمی(په‌یره‌وانی ئایینی مه‌زده‌ک) سه‌ده‌ی پانزده له ئێرانی سه‌ر‌ده‌می ساسانیه‌کان، بزوتنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر بناغه‌ی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چینه خوواروەکان بو، به‌ڵام له ئه‌ساسدا په‌یامه‌که‌ی یونیورساڵ بو. به هه‌مان شیوه، ئه‌نگلیکانیزم (بیر و باوه‌ڕ و ڕێبازی کلێسه‌ی ئەنگلیکەن) له ئینگلته‌رای سه‌ده‌ی هه‌ژده زۆرتر بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی چینی سه‌رۆ و مام‌ناوه‌ندی بو به‌ڵام له ئه‌ساسدا بۆ هه‌مو تاکی ئینگلته‌را کراوه بو. فۆرم‌گه‌لێکی زۆر جیاواز له «ئایینی چین» که له لایه‌ن وێبێر- ەوە باس کراون، ئاماژه‌یه‌کە بۆ په‌یوه‌ندی نێزیکی نێوان ناسنامه چینی و ئایینیەکان و گۆڕانی بەردەوام وبە خشکەیان له فۆمێکەوە بۆ فۆرمێکی‌تر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مە‌ش ناسنامه‌ی ئایینی له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌رێکی ته‌واو جیاواز له «چینی کۆمه‌ڵایه‌تی» پێکدێت و له گۆڕه‌پانە ته‌واو جیاوازەکانی پێداویستی و کرده‌ی مرۆڤەوە سه‌رهه‌ڵده‌دات. له کاتێکد ناسنامەکانی چین – تەوەر له گۆڕه‌پانەکانی به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ناسنامه ئایین- تەوەرەکان له گۆڕەپانی په‌یوه‌ندی و بەکۆمه‌ڵگا‌بونەوە سه‌رچاوه ده‌گرن. ئه‌وان له سه‌ر بنه‌مای سازدانه کولتوری و پێکهاته‌ییەکانی وه‌ک به‌ها، سیمبول، ئه‌فسانه و عورفه‌کان پێک دێن که زۆربه‌ی جاره به شێوه‌ی داب ونه‌ریت و ڕیورەسم ڕێک ده‌خرێن. بۆیه ئه‌وان حه‌ز ده‌که‌ن تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاییندارانە بن که هه‌مو لایه‌ک له‌وێدا هه‌ست بکەن خاوه‌ن کۆدگه‌لێکی سیمبۆلێکی تایبه‌ت، ده‌زگای به‌ها و ئەو دابونه‌ریتانەن که گه‌رانه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕاستیه‌کی سه‌روی ئه‌زمونکاری -هه‌رچه‌نده پەیوەنیدار بە کەسێتیش نەبن- و نیشانه‌گه‌لێک له ڕێکخراوه‌گه‌لی پیشه‌یی، هه‌رچه‌نده لاواز له خۆ ده‌گرێت.
کۆمه‌ڵگا ئایینیه‌کان زۆر جار په‌یوه‌ندی وردیان له‌گه‌ڵ ناسنامه ئه‌تنیکییه‌کان هه‌یه. کەچی «ئایینه جیهانیه‌کان» هه‌وڵی تێپه‌ر کردن و لادانی سنوره ئه‌تنیکیه‌کان ده‌ده‌ن، زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا ئایینیه‌کان له‌گه‌ڵ گروپه ئه‌تنیکیه‌کان هاوئاهه‌نگ بوونه. ئه‌رمه‌نیه‌کان، جوولەکەکان و «مۆنۆفیزایت ئامهارا»( کلێسای ئۆرتۆدۆکسی ئێسیۆپیه‌کان)، نمونه‌گه‌لێکی کلاسیک له‌و هاوئاهه‌نگیه پێشکه‌ش ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌و کاره‌ی قیبتیه‌کانی پێش داگیرکردنی میسر له لایه‌ن عەره‌به‌کان کردیان. ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ نزێکتریش بێت. ئه‌وه‌ی که وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی به ته‌واوی ئایینی ده‌ست پێ ده‌کات ڕه‌نگه وه‌کو کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌تنیکی تایبه‌ت و بێ‌هاوتا کۆتایی پێ بێت. دروزییه‌کان یه‌کێک له فیرقه ئیسلامیەکانی شیعه‌ن و له میسر بونیاد نراون به‌ڵام به هۆی چه‌وسانه‌وه له لایه‌ن میسریه‌کانەوە به خێرایی گوێزڕانه‌وه بۆ کێوی لوبنان و له‌وی ئێرانیه‌کان و کورده‌کان و هه‌ر وه‌ها عەره‌به‌کان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌فده‌هەمدا بۆ ماوه‌ی نێزیک ده ساڵ له ریزه‌کانی خۆیاندا پیشوازیان لێ کردن. به‌ڵام پاش مه‌رگی به‌هائه‌دین، دووایین پێشه‌وای مه‌زنیان، پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان و ڕاکێشانی خه‌ڵکانی تر بۆ ئه‌م ئایینه ڕاوه‌ستا. ئەندامێتی له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا زۆرتر به هۆی ترس له دوژمنانی ئایینی ده‌ره‌کی به شێوه‌یه‌کی نه‌گۆر مایه‌وه. ئیتر له مه به‌دواوە هاتنه ناو و چونه‌ده‌ر له‌م کۆمه‌ڵگا ئایینیه ڕیگه پێ نه‌دراو بو. زۆر زوو دروزییەکان بون به کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕەگەزیانە و هه‌رێمی. بۆیه، ئه‌مرۆ دروزیبوون به مانای گرێدرابونە به کۆمه‌لگایه‌کی «ئه‌تنیکی – ئایینی».
ته‌نانه‌ت ئیستاش زۆربه‌ی که‌مایه‌تیه ئه‌تنیکیه‌کان، پەیوەندی و سیمبۆله به‌هێزه ئایینیه‌کان ڕادەگرن و چاوه‌دێریان ده‌که‌ن. کاتۆلیکیه‌کان و پرۆتیستانته‌کان له ئیرلاندای باکور، پۆلۆنیه‌کان، سیربی و کڕواته‌کان، ماڕۆنیه‌کان، سیکه‌کان، سینه‌لییزه‌کان(زمان و خه‌ڵکانی وڵاتی سریلانکا)، کارێنیه‌کان و موسوڵمانانی شیعه له ڕیزی زۆربه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگا ئه‌تنیکیانه دان که ناسنامه‌که‌یان له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری ئایینی جیابوونه‌وه پێک هاتووه. هه‌روه‌ها لێره‌شدا، هه‌ر وه‌کو جان ئارمسترانگ ئاماژه‌ی پێ ده‌کات، گۆڕانی جۆرێک له ناسنامه بۆ جۆره‌کی‌تر ئاسانه و هه‌مپۆشانی زوو زوو ڕو ده‌دات. له به‌شی هه‌ره‌زۆری مێژوی مرۆڤایەتیدا ئه‌ڵقه‌کانی دووانه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌تنیکی و ئایینی، ئه‌گه‌رچی هاوشێوه نه‌بوونه به‌ڵام زۆر لێک نزیک بوونه. هه‌مو که‌سێک له ڕۆژگاری کۆندا خاوه‌نی خودا، تێکستی پیرۆز، بۆنە، په‌ره‌سگه و ده‌زگای ئایینی خۆی بووه، ته‌نانه‌ت له‌و جێگایانه‌ش گروپه که‌مایه‌تیه‌کان یان جووتیاره‌کان ره‌نگه به‌شێک له کولتوری ئایینی زاڵی ده‌سه‌ه‌ڵاتداره‌کان بووبن. ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپای سه‌ره‌تای سه‌ده‌کانی ناوه‌راست و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئایینه جیهانیه‌کانی ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت جاروبار دابه‌ش ده‌بنە سەر کڵیسا یان به‌شێک که له ڕوی ئه‌تنیکیه‌وه سنوردار کراون، هه‌ر وه‌کو ئه‌رمه‌نیه‌کان و قیبتیه‌کان و پاشان موسولمانه شیعه‌کان. هه‌رچه‌نده ناکرێت به دڵنیاییه‌وه به هۆیه‌کی ئه‌تنیکی گرێ بدرێت به‌ڵام به گوێره‌ی بارودۆخ نمونه‌گه‌لێکی زۆر له به‌ر ده‌ستدان که ئاماژه‌یه‌کە بۆ په‌یوه‌ندیه به‌هێزەکانی نێوان فۆرمه‌کانی ناسنامه‌ی ئایینی؛ ته‌نانه‌ت له نێو ئایینه جیهانیه‌کان و کۆمه‌ڵگا و به‌شه ئه‌تنیکیه‌کان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له ڕوی شیکاریه‌وه دو چەشنە ناسنامه‌ی جه‌معی کولتوری ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی ڕوون له یه‌ک جیا بکرێته‌وه. له سه‌روی هه‌موی ئه‌مانه‌وە له‌وایه‌نه کومه‌ڵگای ئایینی، دانیشتووانی ئه‌تنیکی- زمانی دابه‌ش بکات، هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که له نێوان سویسڕاییه‌کان، ئەڵمانیه‌کان و هه‌ر وه‌ها له میسر ڕوی داوه. بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌شه ئایینیه‌کان ڕێگریان کرد له سه‌رهه‌ڵدانی وشیارییەکی به‌هێز و بەردەوام له نێوان ئه‌و خه‌ڵکانه – تا ئه‌و کاته‌ی که ناسیۆنالیزم تووانی کۆمه‌ڵگا له سه‌ر بنامه‌یه‌کی سیاسی نوێ یه‌کگرتوو بکات. به‌هه‌مان شێوه، هه‌رچه‌نده ئایینه جیهانیه‌کان وه‌کو بودیزم و مه‌سیحیه‌ت له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا ئه‌تنیکیه‌کانی که له پێشدا بوونیان هه‌بو خۆیان بگونجێننەوه، ئه‌وانیش دوا بەدوای ئەمە ده‌بونه هۆی به‌هێز کردنی کۆمه‌ڵگا ئایینیه‌کان، وه‌کو ئه‌وه‌ی له سەریلانکا و بورما هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر به‌م جۆره‌ش یارمه‌تی ده‌ده‌نە داخورانی جیاوازیه ئه‌تنیکیه‌کان، هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که بۆ خه‌ڵکانێکی کێوی ڕوی دا له کاتێک دا که په‌یوه‌ست بوون به ئایینی مه‌سیحیه‌ت و له گه‌ڵ هاوسێکانیان تێکه‌ڵ بوون، هه‌ر ئه‌م حاله‌ته‌ش بۆ ئانگلۆساکسۆنه‌کان و جووتیه‌کان له ئینگلته‌را ڕوی دا.
له به‌شی داهاتو دا من تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر سیما تایبه‌تیەکانی ناسنامه‌ی ئه‌تنیکی که له ناسنامه‌کانی تر- به ئایینیشه‌وه – جیایان ده‌کاته‌وه. له کاتی ئێستادا پێویسته داکۆکی بکرێته سه‌ر لێکچوونه‌کانی نێوان ناسنامه‌ی ئایینی و ئه‌تنیکی. هه‌ر دوکیان بە پێوه‌رێکی پۆله‌ێنبه‌ندی لە کولتوری لێکچو سه‌رچاوه ده‌گرن. ئه‌وان به‌رده‌وام یه‌کتر داده‌پۆشن و یه‌کتر به‌هێز ده‌که‌ن. ئه‌وان به جیا و پێکه‌وه‌ش ده‌توانن کۆمه‌ڵگاگه‌لێکی بەهێز وەگەڕ خەن و بیهێنە سەر پێ و پشتیوانی بکه‌ن.
[1] mobilization