869 جار بینراوە, 1 جار ئەمڕۆ بینراوە
نووسه‌ر: مایكێل كێلی و: سه‌عید كاكی
پێشه‌كی:
فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی، ململانێ له‌گه‌ڵ هیگڵ یان ململانێ له‌گه‌ڵ كاپیتالیزمه و وه‌كوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی بیركردنه‌وه‌یی یان بزاڤێكی سیاسی حه‌سێبی بۆ كراوه. هیچكام له‌م دوو ڕوانینه به ئاسانی بۆ ئه‌وی دیكه كورت ناكرێته‌وه. به‌ڵام ناكرێ ئه‌وانه به ته‌واوه‌تی لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه. لێكۆڵینه‌وه له ماركسیزم له چوارچێوه‌ی لقێكی زانستی تایبه‌تی گه‌لێك زه‌حمه‌ته، ئه‌ویش له كاتێكدا به‌شی زۆری به ناڕێكوپێكی هێڵێك ده‌گرێته‌به‌ر كه‌وا سنووری لقه زانستییه‌كان له دامه‌زراوه ئینگلیزی زمانه‌كان بۆ زانست نه‌خشه‌یان بۆ داڕێژاوه. هه‌وڵێكه لێره‌دا بۆ لێكدانه‌وه‌ی له كۆنتێكستێكی فه‌لسه‌فیدا ڕێكی ده‌خه‌ینه‌وه هێنده ناتوانێ له‌م كۆنتێكسته و گه‌ڵاله‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت چاوپۆشی بكات و بۆی هه‌یه له پێناسه‌یه‌كی كورتی فه‌لسه‌فه به هه‌ڵه وێنا بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌رنجی ماركسیزم بداته‌وه به پێویستی ده‌زانێ خۆی له پڕۆژه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر له‌به‌رچاو بگرێت. كورته مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی مه‌به‌ستێكی به‌پشته‌وه‌یه، نه‌ریتی ماركسیستی هه‌ڵگری مێژووی فه‌لسه‌فه‌كان و فه‌لسه‌فه مێژووه‌كانه. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری لێكدانه‌وه ناكۆكه به‌ناوبانگه‌كان له‌سه‌ر چییه‌تی و پله‌وپێگه‌كه‌ی له مێژوو و له فه‌لسه‌فه‌دایه. له‌ناو بیرمه‌نده ناماركسیستییه‌كان كۆده‌نگییه‌كی باشتر له‌سه‌ر چییه‌تی و پله‌وپێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی نییه. لێكدانه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی پێویسته بێته‌ناو مه‌یدانێكی پڕ له ململانێ و پتر له هه‌ر نه‌ریتێكی فه‌لسه‌فی دیكه، ئه‌م مشتومڕانه نه‌ك له گۆڕه‌پانی بیركردنه‌وه، به‌ڵكو له لقه كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگڕافیای سیاسی دیكه‌دا به ڕێكه‌وتووه. كۆنتێكستیك كه‌وا ئه‌م توێژینه‌وه له‌وێدا نووسراوه واته له هه‌لوومه‌رجی پڕله ململانێ و نادڵنیای دوای تێكچوونی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمۆنیسته‌كان له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ندێك مه‌ترسی له بیركردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و ئه‌وی باس ده‌كرێت تاڕاده‌یه‌ك له جێی خۆی نابێت. فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له هیچ لایه‌نێكه‌وه عه‌قڵ نه‌مرانه[1][فه‌لسه‌فه‌ی نه‌مرانه] نییه و به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ئه‌م گۆڕانكارییه له سنووره بگۆڕه‌كانی ده‌وورووبه‌ره‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو به‌رهه‌می كێشه و ئامانجه بگۆڕه‌كانی به‌كارهێنره‌كانیه‌تی. به تێپه‌ڕینی كات كۆمه‌ڵێكی ڕوو له زیادبوونی شڕۆڤه‌كردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان و شڕۆڤه فه‌رمییه‌كان، كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێ( یان كامانه) بناغه‌دانه‌ری بوون. یان ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێ پشتببه‌ستین به كام له نووسراوه‌كانی ئه‌وان و كامه شڕۆڤه‌كاری دوایی ده‌بێت وه‌كوو سه‌رچاوه پشتی پێببه‌ستین. له زۆر لایه‌نه‌وه ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك مشتومڕی ناخۆش و كۆمه‌ڵێك فێرگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ماركسیستی به دڵنیاییه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، تاكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌ستی ئه‌واندایه. هه‌ندێكیان لانیكه‌م سه‌رده‌مانێك له ڕێگه‌ی هێزی داوه‌ری یان ته‌نانه‌ت سه‌ربازی پالپشتیان له‌م بانگه‌شه‌یه كرد. كه‌واته له پرسیاره سه‌ره‌تاییه‌كان له‌باره‌ی شۆناس ئه‌وه‌یه، به كامه واتا فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی ڕاسته‌قینه به چڕوپڕی له‌ناو شێوازه جۆربه‌جۆره‌كانیدا پێناسه بكرێت؟ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌ست به چاوپۆشی له ڕوانگه باوه‌كان لای وایه، پشتئه‌ستووره به تێگه‌یشتنی به‌ربڵاوتری نه‌ریتی ماركسیستی وه‌كوو كۆمه‌ڵێك له بزووتنه‌وه‌كان. واته بزووتنه‌وه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی ئاڵۆز و ناكۆكییان پێكه‌وه گرێداوه. له‌م كورته به‌شه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك سات له‌م به‌ریته‌دا و نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی نێوانیان مسۆگه‌ر نابێت. ئه‌م ڕوانینه به‌ربڵاوه بۆ ماركسیزم تێچووی هه‌یه. به تایبه‌تی ئه‌م بۆچوونه ئاماژه‌ی به یه‌كگرتویی و چاوكراویی كردووه و هه‌ندێك له شڕۆڤه ماركسیستییه‌كان ده‌سته‌به‌ریان كردووه و هه‌ندێكی دیكه به‌ڵام نه‌ك هه‌موویان ماركسیسته‌كان ئه‌وه‌یان به خاڵی به‌هێز و ده‌سكه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان زانیوه. كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، پله‌وپێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی چییه. ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ماركس و هیگڵ. جیاكاری به‌رده‌وامی ماركس له نێوان سیسته‌می هیگڵ ( وه‌كوو به‌رده‌وامی ئایدیالیستی ڕه‌خنه‌ی لێگیردراوه) و میتۆده‌كه‌ی ئه‌و ( وه‌كوو ناوه‌ڕۆكی عه‌قڵانی ستایشی لێكراوه) و ئه‌مه‌ش شڕۆڤه قووڵه ناكۆكه‌كانی لێكه‌وته‌وه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك به‌ڵگه‌یان ئه‌وه بووه، ماركسیزم درێژه‌پێده‌ری پڕۆژه‌ی هیگڵی دابینكردنی چوارچێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی گشتی بووه و ده‌سكه‌وته به‌رچاوه‌كانی ماركس ئه‌وه بوو، وازی له فه‌لسه‌فه هێناو و پیشانیدا، هیواكانی فه‌لسه‌فه خه‌ون و خه‌یاڵن، له‌ناو ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره، كۆمه‌ڵێك ڕوانگه‌ی دیكه هه‌یه. توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست بێ ئه‌وه‌ی پشتبه دیالێكتیكی ئاسانی ئه‌م چه‌مكه ببه‌ستێت، لانیكه‌م تاڕاده‌یه‌ك به دڵ و گیان ئه‌مه‌ی په‌سه‌ندی كردووه، بوونی چواڕچێوه‌یه‌ك له گوتار له ماركسیزم‌دا په‌سه‌ند بكات ده‌بێت به فه‌لسه‌فی بزانین. ته‌نانه‌ت كاتێك ( بۆی هه‌یه به تایبه‌تی كاتێك) بانگه‌شه‌ی كۆتاییهاتنی فه‌لسه‌فه بكات. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان تیۆریی و كرده‌یه. خاڵی ده‌سپێك له تێڕوانینه سه‌ره‌كییه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ماركسیستیدایه و جگه له تێگه‌یشتین یان شڕۆڤه‌ی جیهان، ده‌بێت بیگۆڕێت. له‌م بۆچوونه‌دا ئه‌م ڕوانگه‌یه هه‌یه بیركردنه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدا، به‌رهه‌می چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه و له پله‌ی دووه‌م بۆ به‌دیهێنان یان فۆرمبه‌خشین به پڕۆسه‌كانی داهاتووی ئه‌و چالاكییه ده‌وری هه‌یه. ئه‌م خاڵه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه به‌كاربهێنرێن، ڕوونی ده‌كاته‌وه فه‌یله‌سووفانێك كه واز له گه‌ڕانن به‌دوای گۆڕیندا ده‌هێنن له خودی خۆیدا، یارمه‌تیده‌ری پاراستنی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه. له‌م كاته‌دا به‌م ئه‌نجامه ده‌گه‌ین فه‌یله‌سووفێك كه خۆیان به ماركسیست ده‌زانن ( یان پێچه‌وانه‌كه‌ی) له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی خۆی له گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێوه‌ده‌گلێن. ده‌ره‌نجامی ئه‌م ئه‌نجامگیرییه بۆ فه‌یله‌سووفه ماركسیسته‌كان له كات و شوێنه جۆربه‌جۆره‌كان جیاواز بووه. له دوورخستنه‌وه سزدان و له سێداره‌دان تا ده‌گاته متمانه و ناوبانگ و شانس، زۆرجار ده‌سته‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام بۆ ده‌سته‌ی دووه‌م نه‌بووه. له كه‌سایه‌تییه مێژووییه گرنگه‌كان كه له ئه‌شكه‌وتی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی جێگیر كراون و له سێبه‌ری فه‌یله‌سووف _ شا ده‌رده‌كه‌ون به‌تایبه‌تی لێنین، ستالین و مائۆ تسه تۆنگ[2] له‌سه‌رده‌می خۆیاندا بوو. سه‌رچه‌شنی ئه‌وان تێكه‌ڵه‌یه‌ك له گێره‌وكێشه‌ی نێوان تیۆریی و كرده‌یه و بۆیه، كه‌سایه‌تییه سیاسییه ماركسیسته‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رۆكایه‌تی له فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سووفه‌كان بۆ له‌به‌ركردنی جلی سیاسه‌ت هانده‌دا. كه‌لێنێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له كولتووره‌كان كه‌وا به‌ربڵاوتر له كه‌لێن له كولتووره‌كانی دیكه‌دایه. ناڕه‌زایه‌تی كارل ماركس بۆ گرێدانی نێوان به‌رپرسیارییه تیۆریكی و سیاسییه‌كه‌ی له كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و له‌هه‌مبه‌ر ( ماركسیسته) فه‌ڕانسه‌ییه‌كاندا كورت ده‌بێته‌وه. كه‌سانێك كه به‌رهه‌مه‌كانیان بووه هۆی ده‌ربڕینی ئه‌م وته‌یه له لایه‌ن ماركسه ( من ماركسیست نیم). گه‌رچی بۆی هه‌یه جۆرێك په‌له‌كردن بێت، گرنگی به‌م هێرشه له‌نه‌كاوه بده‌ین. به‌ڵام ئه‌مه‌ش قازانجی له په‌یوه‌ندییه‌كی گرفتاویی نێوان فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی و نووسه‌رێكی تاك هه‌یه زه‌ق ده‌كاته‌وه. بۆی هه‌یه پتر له هه‌ر شتێكی دیكه، لێره‌دا ڕێگرییه‌كی به‌رچاو له‌باره‌ی ڕاده‌یه‌ك هه‌یه نووسه‌رێك ده‌توانێ یان ده‌یه‌وێ له‌هه‌مبه‌ر ده‌ق یان ئایدیاكانی په‌یوه‌ندیداری خۆی هه‌یه‌تی بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێتی بكات. ئه‌گه‌ر ماركس به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی به‌ره‌و نكۆڵی له خاوه‌ندارێتی له‌هه‌مبه‌ر لقه‌زانستییه‌كان ده‌كات خۆی دانه‌ری بووه هانده‌درێت و باشتر وابوو، یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر له نێوان ناسراوه‌كانی خۆی یان له‌گه‌ڵ بیرمه‌ندانی دیكه و هه‌ڵوێستێك په‌سه‌ند نه‌كات ده‌درێته‌پاڵ ئه‌م نووسراوانه. سه‌لمێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه ئه‌م دیارده باوه له ماركسیزم‌دا هه‌یه كه‌وا ده‌قه‌كان دوای ماوه‌یه‌ك له‌دوای نووسینی له هه‌لوومه‌رجه جیاوازه‌كان له هه‌لوومه‌رجێكه ئه‌و ده‌قانه نووسراون كاریگه‌ری داده‌نێن. ئه‌م بابه‌ته به زه‌قی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانی ماركس، لێنین، گرامشی و لووكاچ ڕاست ده‌بێته‌وه. بیرمه‌نده‌كان به گشتی وه‌كوو ئاڵایه‌ك ده‌شه‌كێنه‌وه و ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ڕوانگه تایبه‌ته‌كانه و بۆی هه‌یه به ڕوونی له به‌رهه‌مه‌كانیدا هه‌بێت یان نه‌بێت. دیاره بیرمه‌نده‌كان یان ته‌نانه‌ت چه‌مكی فه‌لسه‌فی له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌یه‌كی جێگره‌وه‌یی وه‌كوو ئاماژه‌یه‌كی سیمبۆلیكی ده‌جووڵێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ ناتوانێ هه‌ڵوێست یان پلانێكی سیاسی لێك بداته‌وه. نووسه‌ر یان ئایدیا له‌م لایه‌نه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه مه‌دلوولێكه واتاكه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له كۆنتێكستی ده‌ربڕینه‌كانی هه‌یه. بۆیه ئه‌وانه به‌تاڵ له واتان، گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته باوه، كاتێك لایه‌نه كۆكراوه‌كانی شڕۆڤه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ڕێگری له ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌قێكی ته‌واو شڕۆڤه‌كراو ده‌كات، له ڕاده‌به‌ده‌ر له ڕێگه‌ی واتاوه پڕ ده‌كرێنه‌وه. فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی به گشتی له گرووپ و بزووتنه‌وه لێك دانه‌بڕاوه‌كان پێكهاتووه و له پێناویی ئه‌وانه‌دا پۆلێنكراوه. یان وه‌كوو بۆچوونێكی تیۆریكی ڕه‌چاو ده‌كرێت ئه‌گه‌ری هه‌یه، ئاسانكاری بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانج و پلانه سیاسییه‌كانی بكات. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیكای ئیش و بازرگانی، حیزبه سیاسییه چه‌په‌كان و بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خۆ نه‌ته‌وییه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان و ڕژیمه‌كانه به ناویی جۆربه‌جۆره‌وه ماركسیزمیان هه‌ڵبژاردووه. ئه‌م جۆره به دامه‌زراویكردنه، كاریگه‌ری جۆربه‌جۆری هه‌یه و به‌گشتی جیاوازیی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌كانی دیكه‌یه. له‌و شتانه‌ی كه‌وا كه‌متر باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له ڕه‌گه‌ی ڕێكخراوه‌یه‌كی لایه‌نگره، سا وتار یان گۆڤاری سیاسی بێت یان به‌رنامه‌یه‌كی فێركاری سیاسی یان دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنییه و ڕه‌نگوبۆنێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراویی هه‌یه. كه‌م نین له‌و به‌رهه‌مه سه‌رچاوه‌گرتووانه له ماركسیزم له‌و كاناڵانه‌ی له‌به‌رده‌ستی فه‌لسه‌فه‌ی پڕۆفیشناڵدایه، چاوپۆشی لێده‌كرێت. ده‌قه ماركسیستییه‌كان به به‌رده‌وامی ئاستی به‌رزیان له تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شییه‌كانی ده‌قه‌كاندا هه‌یه. به شێوه‌یه‌كه گرنگی ئه‌وانه له ڕێگه‌ی ڕێبه‌رێكی شاره‌زا له‌گه‌ڵ ده‌قه باوه‌كانی دیكه یان هاوچه‌رخه‌وه تێده‌گه‌ن و به دیاریكراویی له‌وانه جیاوازن. تایبه‌تمه‌ندییه بێوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ده‌قانه له‌وه‌دایه، به گشتی له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئایدیا ماركسیستییه‌كان به شێوه‌یه‌ك باس بكه‌ن هێنده ساده و سیسته‌ماته‌ك بێت به به‌ربڵاویی لی تێبگه‌ن و به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌تی له لایه‌ن خوێنه‌ری ناپسپۆڕ. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه تاڕاده‌یه‌ك سنوورداره به‌رهه‌مێكی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه به‌دیبێنێت و له خشته و فۆڕمه‌تی ستاندارد تاكوو ده‌گاته ئاسته جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵه‌چن و نووسینی به كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه. بێگومان ئه‌م بابه‌ته له كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان بۆ پێدانی سه‌ربه‌ستی سه‌رتر له به‌های ناوه‌ڕۆكی مشتومڕه عه‌قڵانییه‌كان له فه‌لسه‌فه‌دا لێك جیا نابنه‌وه. كۆتا پرسیار له‌به‌رده‌م توێژینه‌وه‌ی مێژوویی ئێستا زه‌ق ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه، بابه‌تی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له چیدایه؟ ئایا مێژووی فه‌یله‌سووفه‌كانه هه‌ر جۆرێك پێناسه‌ی بۆ بكرێت یان مێژووی ئایدیاكانه، یان مێژووی بزووتنه‌وه‌كانی بیركردنه‌وه‌یه؟ په‌یوه‌ندی چڕوپڕی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له‌گه‌ڵ هه‌لوومه‌رجی مادی و سه‌رهه‌ڵدان و په‌سه‌ندكردنی ڕوونی ده‌كاته‌وه، پێویسته وه‌كوو مێژووی ئایدیاكان لێكی بده‌ینه‌وه. گه‌رچی نه‌بوونی ده‌رفه‌ت وامان لێده‌كات زۆرجار لێره‌دا له چوارچێوه‌ی فه‌یله‌سووفی تاك لێكی بده‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئایدیاكان و فه‌یله‌سووفه‌كان، مێژووی تاكه‌كه‌سی و جه‌ماوه‌رییان هه‌یه مێژووی ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی، مێژووی خۆیان نییه. چه‌مكه‌كان، گوزاره‌كان یان به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌كان له كات و شوێنه‌كان له خشته‌یه‌ك كه دانراون ده‌رده‌كه‌ون ده‌گۆڕدرێن و بزر ده‌بن. به‌ڵام ناكرێ په‌ره‌سه‌ندنیان به دڵنیاییه‌وه جیا له پڕۆسه مێژووییه جیاوازه‌كانی دیكه لی تێبگه‌ین. پڕۆسه‌یه‌كه له لایه‌ك هه‌لوومه‌رجی ئاوه‌زمه‌ندی دایبن ده‌كات و له لایه‌كی دیكه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی گۆڕینیه‌تی. به‌ده‌ربڕینێكی دیكه ئایدیاكان ژیان و هێزی خۆی زیاتر له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرێت نه‌ك په‌یوه‌ندییه لۆجیكییه‌كان، گه‌رچی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌رپێی كۆنتێكستی كۆمه‌ڵایه‌تی دێته‌ئاراوه. ئه‌گه‌ر ئایدیاكان به ته‌واوه‌تی مێژووی تایبه‌ت به خۆیان نه‌بێت، باشترین ڕێدۆزی ئه‌وان له ڕێگه‌ی هه‌بووێكه‌وه بێت مێژووی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ڕوونه وڵاته‌كان یان ناوچه‌كان، چوارچێوه‌یه‌كی كونتڕۆڵكراوی مێژوویی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه وڵاته‌كان مێژووی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه بكرێ ڕوونی بكه‌ینه‌وه هه‌بوونی مێژو ئه‌و شته‌یه وڵاتێك ده‌كات به وڵات. شۆناسی وڵاتێكی نوێ، په‌یوه‌ندییه‌كی چڕوپڕی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی خۆی و ئه‌وانه‌ی دوای خۆیشی هه‌یه. گێڕانه‌وه‌یه‌كه ئه‌و وڵاته بابه‌ته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت. فه‌لسه‌فه فۆڕمێكی كولتووری هه‌یه و وڵاتێك له‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆی ده‌نوێنێت و ده‌ربڕینی گشتی له‌سه‌ر شۆناس و مێژووی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی. فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له به‌شی زۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م، پشكی به‌رچاویی بۆ پێناسه و نواندنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه بووه و له ئه‌نجامدا ئه‌وه دوای ئه‌م به‌شه به‌پێی بزووتنه‌وه فه‌لسه‌فییه ماركسیستییه نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌كانه پێكهاته‌یی ده‌بێته‌وه.
ماركسیزمی سۆڤیه‌ت
سۆڤیه‌ت، یه‌كه‌م وڵات بوو ماركسیزمی وه‌كوو فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رمی په‌سه‌ندی كرد. سۆڤیه‌ت بۆ لایه‌نگری له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و به‌هایه‌كه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر بوویه‌تی، به‌شی زۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م نموونه‌ی زاڵی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له جیهاندا بوو. گه‌رچی زاڵبوونه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بوو و به‌شی زۆری لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوان فه‌یله‌سووفه ماركسیسته‌كان، هێرش بۆ هه‌موو یان به‌شێك له پێكهاته‌ی سۆڤیه‌ت یان لایه‌نگریكردنی بووه. له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزه سۆسیالیسته‌كانی سۆڤیه‌ت، ئایدیاكانی ماركسیزمیان دۆزیه‌وه و به گشتی له ڕێگه‌ی ڕێنوێنییه‌كانی گیۆركی ڤالێنتینویچ پڵخانۆف[3] (١٨٥٦ _ ١٩١٨) ئه‌م ئایدیایانه‌ی له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیگماتیكی و په‌ڕگیر په‌ره‌پێداوه. به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانی پلخانۆف (سه‌رهه‌ڵدانی ڕوانگه تاقانه‌خوازانه‌كان له‌باره‌ی مێژوو[4]) (١٨٩٥) له لایه‌ك بوو به مانیفیستێك و له لایه‌كی دیكه‌ش بوو به مودێلێك بۆ ڕوانگه به سۆڤیه‌تكراوی دوایی ماركسیزم. ئه‌و كۆمه‌ڵێك ڕه‌وتی فه‌لسه‌فی پێشووی ئه‌ورووپای به شێوه‌ی ڕه‌خنه‌یی شیكرده‌وه. هه‌روه‌ها خاڵه به‌هێز و سنوورداری بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه وه‌كوو پێشه‌كییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وانه له ڕوانگه ماتریالیستی ماركسیستی له‌سه‌ر مێژوو هه‌ڵهێنجراوه. ماتریالیزمی ڕۆشنگه‌رانه‌ی فه‌ڕانسه‌یی سه‌ده‌ی نۆزده، بۆچوونی مێژوونووسان فه‌ڕانسه‌یی سه‌ده‌ی نۆزه‌ده‌یمی له‌سه‌ر مێژوو و وێنای سۆسیالیسته یوتۆپیاییه فه‌ڕانسه‌ییه‌كانی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگه و فه‌لسه‌فه‌ی دیالێكتیكی ئایدیالیسته ئاڵمانییه‌كان لێكدرایه‌وه و ڕوونكرایه‌وه به‌كه‌ڵكن و له هه‌مان كاتیش‌دا ناته‌واون. دواتر ئه‌و ڕێگه‌چاره‌كانی ماركسی به‌پێی لێكدانه‌وه كورته‌كانی ئینگڵس له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی خۆی و ماركس لێكیدایه‌وه. لێكدانه‌وه‌كانی پڵخانۆف ئه‌وانه‌ی به (ماتریالیزمیی دیالێكتیكی نوێ) ناساندووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وشه‌یه‌كی داهێنا دواتر بوو به ناونیشانێكی گشتی بۆ ماركسیزمی فه‌رمی سۆڤیه‌ت. به‌تایبه‌تی ئه‌و جه‌ختی له دیاریكردنی ڕۆڵی بنه‌مایه‌كی ئابووریی كۆمه‌ڵگه دژ به سوپێر پێكهاته سیاسی، یاسایی و ئایدیۆلۆژیكییه‌كانی كردبوو. ئه‌م سوپێر پێكهاتانه به بۆچوونی ئه‌و، كاركردی ئه‌و بنه‌مایانه‌ن و ئاسانكاری بۆ گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كان ده‌كه‌ین یان له‌مپه‌ڕی بۆ ساز ده‌كه‌ن. به بێ وه‌ستان له‌سه‌ر شڕۆڤه ورده‌كانی پڵخانۆف ده‌كرێ ئه‌وه ده‌سنیشان بكه‌ین ئه‌و به توندوتۆڵی لێكدانه‌وه له‌سه‌ر ماركسیزمی له ڕێگه‌ی شڕۆڤه‌ی ده‌قه‌كانی ماركس و ئینگڵس پته‌و كرد و نه‌ریتی ده‌ق پێوه‌ری پته‌و كرد و لای وابوو ده‌قه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوی ڕاسته‌قینه‌ن. ئه‌و به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی مێژووی بیركردنه‌وه‌ی ڕابردووه‌كان له ماركسیزمی كۆڵیه‌وه. ئه‌مێس كۆمه‌ێك ده‌ره‌نجامی گرنگی هه‌بووه. له پله‌ی یه‌كه‌مدا، ئه‌م كاره ماركسیزم له ڕه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ورووپا جێگیر كرد. سه‌ره‌ڕای هه‌موو متمانه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌ك، به‌تایبه‌تی له لای ڕۆشنبیرانی ڕووسی لایه‌نگری فه‌ڕانسه ده‌د‌رێته‌پاڵیان. دووه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره پیشانی ده‌دا، ئه‌م نه‌ریته، ماركسیزم وه‌كوو چاره‌سه‌رێكی نوێ و له ئه‌نجامدا باشتر بۆ كێشه كۆنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر ئه‌و مودێله‌ی پێشكه‌وتنی مرۆییه. سێیه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه پێشبڕكێ و ڕه‌خنه‌یی ماركسیزم ده‌سه‌لمێنێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌كه به هۆی ناكۆكییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فێرگه‌كانی بیركردنه‌وه پێناسه ده‌كرێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌مێكه‌یه به‌هێز كراوه، ئه‌ویش له كاتێكدایه پڵخانۆف بوو به ڕاڤه‌كاری[5] ڕووسی. گه‌رچی ئه‌و له ساڵه‌كانی ١٩٠٣ بوو به ڕێبه‌ری مێنشویكه‌كان[6] و لێنین پڕ به‌دڵ نووسراوه فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌وی سه‌لماندبوو و كاریگه‌ری ئه‌و بۆ چه‌ندین ساڵ له دوای شۆڕش و كۆچی دوایی ئه‌و له ساڵی ١٩١٨ درێژه‌ی كێشا. به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی سه‌ره‌كی لێنین كتێبی ( ماتریالیزم و ڕه‌خنه‌ی ئه‌زموونباوه‌ڕییه[7])(١٩٠٨). ئه‌و له‌م به‌رهه‌مه‌دا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه‌وا به لادانه ئایدیالیستییه‌كانی له تیۆریی ناسین له قه‌ڵه‌می داوه. تیۆرییه‌كه بیرمه‌ندانی ناوداری بزووتنه‌وه‌ی ماركسیستی به تایبه‌تی پڵخانۆف لێكیان داوه‌ته‌وه و نزیكایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ بیری ئایینی بینیوه‌ته‌وه. لێنین دژی ئه‌م ڕوانگه‌یه بوو كۆمه‌ڵێك كه‌شف له فیزیای نوێ هه‌یه كێشه‌ی بۆ مه‌كانیكی كۆانته‌می سازكردووه و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌م لایه‌نگرییه ( پێداچوونه‌ییانه) بووه. جیا له گێڕانه‌وه‌ی ده‌ربڕینی كلاسیكی بنه‌ما سه‌رچاوه‌گرتووه‌كانی ئینگڵس، كاریگه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه، به‌هێزكردنی شێوازیی ڕه‌خنه‌ییانه بووه كه‌وا فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستیی ڕووسی به شێوه‌یه‌كی ڕوو له زیادبوون له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسكراوه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك مۆركی پڕ له‌تانه و ناوزڕانانه‌یه‌ك كه‌وا زیاتر له‌ناو گوتاری سیاسی‌دا باو بووه. لێنین كۆمه‌ڵێك زانیاریی كورت و خه‌ڵكی په‌سه‌ندانه‌ی له‌باره‌ی ماركسیزم بڵاو كرده‌وه، به‌تایبه‌تی نامیلكه‌ی ( سێ سه‌رچاوه و سێ به‌شی پێكهێنه‌ری ماركسیزم[8])(١٩١٣) سییانه‌ی بنه‌مایی ماركسیزمی له فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمان، ئابووری ئینگستان و سیاسه‌تی فه‌ڕانسه له قه‌ڵه‌مداوه و هه‌ركامیان شوێن پێی خۆیان بۆ پێشكه‌وتنه تیۆریكییه‌كانی ماركس چۆڵ كردووه. گرنگی ئه‌م به‌رهه‌مانه له سه‌رتاوه له‌م ڕاستایه‌دایه، نووسراوه‌وی ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌یه كه له ساڵی ١٩١٧ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت و بوو به بناغه‌دانه‌ی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت. ئه‌م به‌رهه‌مانه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هاوشێوه‌ی خودی لێنین له دوای مردنی له ساڵی ١٩٢٤ پیرۆزكرا. ئه‌م به‌رهه‌مانه له پێشدا پاڵپشتی لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كان له مشتومڕه فه‌لسه‌فییه‌كانی له ده‌یه‌ی ١٩٢٠ بووه بۆ ده‌قی پیرۆز گۆڕدران و له ده‌یه‌ی ١٩٣٠ جۆزێف ستالین جاڕی دا، لێنین پێشكه‌وتنێكی وه‌ها به‌رچاویی له ماركسیزم‌دا به‌دیهێناوه له دوای ئه‌وه ده‌بێت وه‌كوو ماركسیزم _ لێنینیزم بناسرێت.
به‌ڵام ئه‌مه پیرۆزكردنێكی هه‌ڵبژاردنی بووه. به تایبه‌تی یاداشته‌كانی لێنین له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی به گوڕوتینی له هێگڵ له ساڵی ١٩٢٩ بڵاو كرایه‌وه و سه‌رنجی ستالینی ڕانه‌كێشا. پڕۆسه‌یه‌كه له‌وێدا ماركسیزم _ لێنینیزم بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت گۆڕدرا، مشتومڕی تاڵی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و به تایبه‌تی مشتومڕی نێوان فه‌یله‌سووفه پڕۆفیشناڵه‌كان بۆ گارانتیكردنی لایه‌نگری ستالین پێكه‌وه ده‌كه‌وتنه ململانێ. بنه‌ڕه‌تی ماركسیزم _ لێنینیزم بۆ داڕشتنی ماتریالیزمی مێژوویی له ڕێگه‌ی نیكۆلای ئیوانۆڤیچ بۆخارین[9] (١٨٨٨ _ ١٩٣٨) له نامیلكه‌ی ده‌سنووسی ( تیۆریی ماتریالیزمی مێژوویی[10])(١٩٢١) داڕێژرا. ئه‌م به‌رهه‌مه، كۆمه‌ڵێك باسی توندی لێكه‌وته‌وه و به‌شی زۆری له لاپه‌ڕه‌كان و پێشه‌كییه‌كانی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فه‌لسه‌فی ناوداری ( له‌ژێرئاڵای ماركسیزم) (١٩٢٢ _ ١٩٤٤) جێبه‌جێ ده‌كرا. له لایه‌كی دیكه (مێكانیسته‌كان) ( سكوورتسۆڤ _ ستیپناڤ، تێمیریازۆف و كه‌سانی دیكه[11]) له‌گه‌ڵ بۆخارین لایان وابوو، هه‌نووكه ماركیسیزم پێویستی به فه‌لسه‌فه نییه، چونكه به‌ره‌و قۆناغێك له ناسینی زانستی به‌رزبووه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا شوێنێك بۆ فه‌یله‌سووف و ئایدیۆلۆژیسته‌كان ناهێڵێته‌وه دله‌بابه‌ته‌كانی زانستی سروشتی ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن. له لایه‌كی دیكه ( دیالێكتێسیه‌نه‌كان) ( دیبۆرین، تیمیانسكی، ستین و كه‌سانی دیكه[12]) له نه‌ریتی پلخانۆف به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی بۆ گشتاندن، یه‌كخستنه‌وه و ڕێنوێنی توێژینه‌وه له هه‌موو بواره‌كانی ناسین وه‌كوو ( زانستی زانسته‌كان) زیاتر له ڕابردوو پێویست بوو. ئه‌م مشتومڕانه له ساڵی ١٩٢٩ كۆتایی پێدێت ئه‌ویش له كاتێكدا، بۆخارین له لایه‌نی سیاسییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بوو و مێكانیسته‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆی ڕ‌اكێشا بووم به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی دیالكتێسیه‌نه‌كان كاتی بوو. هه‌ڵوێستی گشتی ئه‌وان بۆ ڕوانگه‌یه‌كی فه‌رمی گۆڕدرا. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان له لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێی فه‌یله‌سووفه بۆلشڤیكه‌كان) كه‌وتنه به‌ر هێرشی ڕه‌خنه. هه‌روه‌ها تاوانی نزیكبوونه‌وه له پڵخانۆف و دژ به لێنین و په‌یوه‌ندییه ناڕوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ تڕۆتسكی ( به گشتی دووره‌په‌رێزی له بابه‌ته فه‌لسه‌فییه‌كان ده‌كرد) تاوانبار كردبوو. ته‌وه‌ری ئه‌م مشتومڕانه كێشه‌ی ئۆتۆریته بوو له دوو به‌شدا بوو: یه‌كه‌م، ئۆتۆریته‌ی فه‌لسه‌فه چییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕێنوێنی چالاكی له كۆنتێكسته‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی له بواری ستڕاتێژی زانست و ته‌كنۆلۆجی؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه بوو، فه‌لسه‌فه ئۆتۆریته‌ی ته‌واوی بۆ یاسادانه‌ر و ڕاگه‌یاندن هه‌بووه. فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی بۆ پێكهێنانی سه‌ركه‌وتووانه‌ی سۆسیالیزم سا له یه‌ك وڵات یان له ئاستی جیهانیشدا بابه‌تێكی بنه‌ڕه‌تی بوو. دووه‌م ئه‌وه‌ی كه، خودی فه‌لسه‌فه یان نه‌ریتی فه‌لسه‌فی، ناوه‌كی نییه، به‌ڵكو پشتی به‌ستبوو به‌رژه‌وه‌ندی چینی كركار و له لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیسته‌وه ڕێنوێنی ده‌كرێت. هه‌روه‌ها وێنای ئه‌وه له سه‌رۆكی حیزبه‌كه ستالینه و ئۆتۆریته‌ی خۆی له لێنین وه‌رگرت. جاڕدرا به‌شداربوونه‌كانی لێنین له ماركسیزم‌دا، لایه‌نگری ئه‌و له سه‌ره‌ڕۆیی له فه‌لسه‌فه‌دا بوو و له كۆتاییدا وه‌كوو ئه‌ركی سه‌ردانه‌واندن له‌به‌رده‌م حیزب شڕۆڤه ده‌كرا. هه‌ر ئه‌مه‌ش خاڵێك بوو له‌وێدا، ماركسیزم _ لێنینیزم پله‌وپێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی وه‌رگرت. ده‌یه‌ی ١٩٣٠ قۆناغێك بوو، ستالین ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سۆڤیه‌ت و گشت بزووتنه‌وه كۆمۆنیستییه گه‌شه‌كردوودا بڵاویی كرده‌وه. به‌یاساییكردن و (بۆ‌لشڤكخوازیی[13]) له ژێرناویی ماركسیزم _ لێنینیزم، شانبه‌شانی یه‌كتری به‌ره‌وپێش ده‌چوون و له قۆناغی تۆڵه‌كردنه‌وه مه‌زنه‌كه، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌ی ده‌سنووسی ستالینیستی چاره‌نووسساز له ساڵی ١٩٣٨ به ناویی (مێژووی حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت( بۆلشڤیكه‌كان)، كورته‌وانه[14]) ده‌گاته لووتكه. له به‌شه‌كانی قۆناغی كورت ده‌درێته‌پاڵ ستالین به شێوه‌ی خشته‌یه‌كی ساده‌ی باوه‌ڕه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ماتریالیزمی دیالێكتیك و مێژوویی ده‌ریبڕیوه. چوار تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی دیالێكتیك دژ به میتافیزیك به ناویی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه، گۆڕانكاری، وه‌رچه‌رخانه چه‌نده‌كی و ناكۆكییه‌كان ڕیزكراون. ئه‌مه له كاتێكدایه سێ تایبه‌تمه‌ندی ماتریالیزم دژ به ئایدیالیزم ڕوونی ده‌كاته‌وه جیهان مادییه و سه‌ربه‌خۆ له زه‌ین هه‌یه و ده‌ناسرێت. ئه‌م ماتریالیزمه دیالێكتیكییه بوو به ئه‌ستێره‌ی ڕێنوێنی حیزبی كرێكار[پڕۆلتاریا]، به‌ڵام كاتێك بۆ توێژینه‌وه‌ی مێژووی به‌كارده‌هێنرێت ماتریالیزمی مێژوویی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌م ڕوانگه‌ی په‌سه‌ندی ده‌كات، ژیانیی مه‌عنه‌ویی( به تایبه‌تی ئایدیا و دامه‌زراوه‌كان) شه‌وقدانه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئابوورییه و ئه‌وه‌ی كه هێزه چاره‌نووسسازه‌كان بۆ گۆڕانكاریی مێژوویی شێوازی به‌رهه‌مهێنانه و له هێزه به‌رهه‌مهێنانه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان پێكهاتووه. پێنج جۆر په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان (واته خاوه‌ندارێتی) هه‌بووه. كۆمه‌ڵگه‌ی هاوبه‌شی سه‌ره‌تایی. كۆیلایه‌تی، فیۆدال، كاپیتالیزم و سۆسیالیستییه. تێپه‌ڕكردنی نێوان ئه‌وانه به به‌رده‌وامی له ڕێگه‌ی شۆڕشه‌كان ڕوویداوه و له ڕێگه‌ی هێزه به‌رهه‌مهێنانه‌كانی وه‌كوو ( كه‌ره‌سته‌كان، تاكه‌كان، لێزانییه‌كان) ڕێكخستووه‌ته‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یوه‌ندیداری ئه‌وانه خێراتر بووه. ئۆتۆریته‌ی كورته وانه كه پشتی به‌ستبوو به ڕوونییه‌كی ساده بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كه فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی بۆ ڕوانگه‌یه‌كی فه‌رمی بیروشكانه و دوگمایی بگۆڕدرێت و تاكوو دوای مردنی ستالین له سۆڤیه‌ت و له كۆمۆنیزمی جیهانیدا به‌ته‌واوه‌تی جێ په‌نجه‌ی دیاربوو. ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م كتێبه له پاڵه‌وه سه‌باره‌ت به ئاماژه‌ی به‌شی زۆری مشتومڕه ماركسیستییه‌كان بووه. ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه كاتێك ستالینیزم به توندترین شێواز مه‌حكووم كرا. دوگمایتزمی سۆڤیه‌تی له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی جه‌نگی سارد، گۆڕانكاری به خۆیه‌وه بینی، ئه‌ویش كاتێك كولتوور و به تایبه‌تی فه‌لسه‌فه له ژێر ڕێنوێنی ئاندره‌ی ژێدانۆف[15] به كه‌ڵكه‌ڕه‌قی لایه‌نگری و شڕۆڤه‌ی زه‌قكراویی ماركسیزمی سۆڤیه‌ت له هه‌موو كاروباره‌كاندا سنووردار كرابوو. ئه‌م بابه‌ته هۆی دووره‌په‌رێزی له فه‌لسه‌فه ناماركسیستییه‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سانێكی وه‌كوو هیگڵ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ماركسیزم هه‌بووه و ته‌نانه‌ت له نووسراوه نافه‌رمییه‌كانی خودی ماركس په‌ره‌ی سه‌ند و به‌تایبه‌تی له كتێبی (ده‌سنووسه‌كانی ١٨٤٤ پاریس). له دوای مردنی ستالین له ساڵی ١٩٥٣ و مه‌حكوومبوونی له لایه‌ن خرۆشۆڤ[16] له كۆنگره‌ی بیسته‌می حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت له ساڵی ١٩٥٦ ئه‌م بۆچوونه دوگماییه وشكه، نه‌رمونیانتر بوو. به‌ڵام مودێلێكی دانه‌ماڵراو سه‌ریهه‌ڵدا و پێوه‌ره‌كانی ستالین داماڵی توانای له‌ناو بردنی نه‌بوو. ئۆتۆریته‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌سپێشخه‌ری حیزب، ڕاهێنانی زۆره‌ملێی ماركسیزم _ لێنینیزم له هه‌موو قۆناغه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی سۆڤیه‌ت و دامه‌زراوه‌ی زانكۆ به‌ته‌واوه‌تی زنجیره‌پله‌ی یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیری ماركسیزمی سۆڤیه‌ت به گشتی وه‌كوو خۆی بمێنێته‌وه. (زمانیی خه‌ڵكی په‌سه‌ندانه‌ی) ستالینیستی بوو به سیسته‌می سكۆلاستیكی چڕ‌وپڕ و بۆی هه‌بوو له‌سه‌ر شڕۆڤه‌ی ده‌قێكی فه‌رمی تایبه‌تی یان پله‌وپێگه‌ی فێركارییه‌كی تایبه‌تی كۆمه‌ڵێك مشت‌ومڕ هه‌بێت. نموونه‌ی باشی ئه‌مه خه‌باتی سه‌ركه‌وتووانه بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی نێگه‌تیڤ، وه‌كوو یه‌كێك له یاسا دیالكتیكییه گشتییه‌كانی گۆڕانكاری بوو و ستالین له (كورته وانه) سڕییه‌وه). به شێوه‌یه‌كی ناكۆك ئه‌وه‌ی كه ماركسیزم _ لێنینیزم به چڕوپڕی به ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌وه لكاوه. هه‌روه‌ها له گۆڕانكارییه‌كان له شوێنی دیكه له فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی ڕوویداوه جیای بكاته‌وه. لۆجیكی ئه‌م بابه‌ته ساده بوو. ئه‌گه‌ر بیرمه‌ندێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیست نه‌بووایه‌ت، وه‌كوو ماركسیستێكی ڕاسته‌قینه حه‌سێبی بۆ نه‌ده‌كرا. ده‌كرا وه‌كوو كه‌سێك بناسرێت لایداوه یان له ماركسیزم لایداوه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامی حیزبێك بێت بۆی نه‌بوو به بێ لادان له بنه‌مای ده‌ستێنه‌وه‌ردان له كاروباری حیزبی هاوبه‌ش به گشتی، له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و باس بكرێت. به ناچاری ده‌ره‌نجامی ئه‌م كاره سه‌رقاڵی ڕوو له‌زیادبوون و شاراوه‌ی بۆ فه‌یله‌سووفه ماركسیستییه ده‌ره‌كییه‌كان و فه‌یله‌سووفه گرنگه ناماركسیستییه‌كان بوو. كه‌لێنی سه‌رهه‌ڵداوی نێوان ڕوخساری جه‌ماوه‌ری و تایبه‌تی ماكرسیزمی سۆڤیه‌ت بووه هۆی ئه‌وه‌ی، كه له‌ژێر زه‌بری ڕووداوه‌كان به ته‌واوه‌تی تێكبچێت. تایبه‌تمه‌ندی ماركسیزم _ لێنینیزم له وڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپای سۆڤیه‌ت و له بزووتنه‌وه كۆمۆنیستییه‌كانی لایه‌نگری یه‌كییتی كۆماره سۆسیالیسته‌كانی سۆڤیه‌ت[17] له شوێنێكی دیكه به ڕوونی، په‌سه‌ندكردنی سیمبۆلیكی زاڵبوونی سیاسی یان ئایدیۆلۆژیكی ڕووسیه بوو. ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌وا ڕێوشوێنی كۆمۆنیزمی ئه‌ورووپی له ده‌یه‌ی ١٩٧٠ گرته‌به‌ر، ماركسیزم _ لێنینیزم به شێوه‌ی سیمبۆلیكی ڕه‌تكرایه‌وه ئه‌مه له كاتێكدایه له زۆربه‌ی حیزبه‌كانی دیكه به شێوه‌ی پاوانخوازنه وه‌لانرا. هه‌رچی بێت ماركسیزم _ لێنینیزم هێزی سه‌ربه‌خۆی نییه یارمه‌تی لێوه‌ربگرێت و كاتێك ده‌وڵه‌ت و حیزبی پاڵپشت له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ١٩٩٠ تێكچوو، له‌ڕاستیدا ماركسیزمی سۆڤیه‌ت كۆتایی پێهات. به هۆی ئه‌وه‌ی كه ماركسیزم _ لێنینیزم ناوه‌ندی سه‌رنج و مودێلی كۆنی ماركسیزمی له به‌شی گشتی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو. هه‌روه‌ها ده‌بێ بزانین ئایا ڕوون ده‌بێته‌وه كۆتاییهاتنی ئه‌و، كۆتایی به ماركسیزم ده‌هێنێت یان نا. فۆڕمی چینی ماركسیزمی ستالینی كاریگه‌ری بووه. كۆمۆنیزمی چینی دوو ڕه‌وتی سه‌ره‌كی فه‌لسه‌فه‌ی به‌دیهێنا، یه‌كه‌میان ماركسیزم _ لێنینیزمی فه‌رمی كورته وانه بوو و بیرمه‌ندانی په‌روه‌رده‌كراو له مسكۆ ناساندیان و كۆمێنتێرن[18]، ئینترناسیۆنالیزمی سێیه‌م یان كۆمۆنیزمی ( ١٩١٩ _ ١٩٤٣) بڕه‌وی پێدا. كۆمێنتێرن له لایه‌ن لێنینه‌وه دانرا بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و چالاكییه‌كانی حیزبه كۆمۆنیستییه‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهان ڕێنوێنی بكات. ڕه‌وتی وه‌رگیردراوی دیكه كه له ڕه‌وتی یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی گرت، له لایه‌ن بیرمه‌ندانی نیشته‌جێی ناوه‌ندی شۆڕشی یه‌نان به درێژایی كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی ١٩٣٠ بوو و سه‌ركه‌وتووترینیان مائۆ تسێتۆنگ[19] (١٨٩٣ _ ١٩٧٦) بوو. مائۆ جگه له پێداگری زیاتر له ڕۆڵی وه‌رزێران، پۆلێنێكی له ناكۆكییه‌كان ده‌سته‌به‌ر كرد. ئه‌ویش به پێی ئه‌و شته‌ی كه‌وا ئایا چییه‌تی لایه‌نگرانه‌یان هه‌یه یان بێلایه‌نن، ئایا له كۆنتێكستێكی تایبه‌تی سه‌ره‌تایی یان لاوه‌كین و ئه‌وه‌ی كه لایه‌نه سه‌ره‌تایی و لاوه‌كییه‌كانیان له چیدایه. ئه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه، ناكۆكییه‌كان و لایه‌نه‌كانیان له هه‌ندێك هه‌لوومه‌رجدا، ده‌توانێ له جۆرێكه‌وه بۆ جۆرێكی دیكه بگوازرێنه‌وه به تایبه‌تی كاتێكه به دروستی له كاركرده‌كانی حیزبی شۆڕشگێڕانه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت. كاتێك شۆڕشی چین له ساڵی ١٩٤٨ سه‌رده‌كه‌وێت و به تایبه‌تی له دوای مردنی ستالین، مائۆ زیاتر له پێش وه‌كوو لێنینی دووه‌م و پێكه‌ن وه‌كوو جێگره‌وه‌ی مسكۆ بۆ ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه كۆمۆنیستییه‌كانی جیهانی ده‌ناسرێن. به درێژایی ده‌یه‌ی ١٩٦٠ زۆربه‌ی وڵاته‌كان شایه‌دی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه كۆمۆنیستییه مائۆییه‌كان بووه. ئه‌م بزوتنه‌وانه له ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا بچووك بووه، به‌ڵام له كۆڕی خوێندكاره‌كان به تایبه‌تی سه‌ركه‌وتوو بووه. ئه‌وان به تایبه‌تی له ژێر كاریگه‌ری شۆڕشه كولتوورییه‌كان بووه و به درێژایی ئه‌وه، ( كتێبی سووری بچووك) وته گێڕانه‌وه‌كانی سه‌رۆك مائۆ تسێتۆنگ، ستالینیسته نوێییه‌كان ئه‌ویان بۆ پله‌وپێگه‌ی ئایینێك به‌رزكرده‌وه و فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رمی، ناوه نوێیه‌كه‌ی بوو به بیركردنه‌وه‌ی ماركیسیزم _ لێنینیزم _ مائۆ تسێتۆنگ و له قسه‌نه‌سته‌قه‌كان و دروشمه له ڕاده‌به‌ده‌ر مه‌به‌ست كورت ده‌بێته‌وه. له‌م به بوتكردنه‌ی كومۆنیزمی چینی له ماركسیزم _ لێنینیزمی نێونه‌ته‌وه‌ی به‌ره‌و ماركسیزم _ لێنینیزم گه‌ڕایه‌وه. به‌درێژایی ده‌یه‌ی ١٩٨٠ په‌یتاپه‌یتا به شێوه‌ی مڕۆڤباوه‌ڕانه‌ی ماركسیزم په‌یوه‌ندی به لووكاچ و گرامێشی بووه ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی درا. ئه‌وه‌ی كه ئایا كۆمۆنیزمی چینی كه‌ی چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ی سۆڤیه‌تی هاوتای خۆی ده‌بێته‌وه جارێ جێی گومانه. به‌ڵام ڕوونه كاریگه‌ری ئه‌و له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی كۆمۆنیستی له شوێنه‌كانی دیكه له ناوه‌ڕاسته‌كانی ده‌یه‌ی ١٩٧٠ به گشتی ڕاوه‌ستاوه.
ماركسیزمی ئه‌ورووپای ناوه‌ندی
له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م به‌رله‌وه‌ی كه بنه‌ما و لقه‌كانی بۆلشڤیزمخوازی ماركسیسته‌كانی ئه‌ورووپای ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ مسكۆ هاوسه‌نگ بكه‌ن، به‌رده‌وام كولتوورێكی ڕوو له گه‌شه‌ی له‌سه‌ر مشتومڕه فه‌لسه‌فییه‌كانی نێوان ئه‌م ده‌سته‌یه له ماركسیسته‌كان هه‌بووه. تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م بابه‌ته له كۆڕه ئاڵمانی زمانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرا و ئه‌مه‌ش به‌ردی بناغه‌ی بیری ماركسیزمی پێش _ بۆلشڤیكی بووه. ڕێكخراوه‌یه‌كه حیزبه سۆسیال _ دیمۆكڕات و كرێكاره‌كانی ئه‌ورووپای له ساڵی (١٨٨٩ _ ١٩١٤) كۆكردبووه‌وه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤباوه‌ڕی ئینترناسیۆناڵی دووه‌م بووه، ڕوانگه‌ی ڕێز له به‌ها بیركردنه‌وه‌یی و كولتوورییه‌كانی له‌گه‌ڵدا بووه و له ڕێگه‌ی ماركسیزم _ لێنینیزمی سه‌ركه‌وتوو فه‌وتا و تاكوو قۆناغی پاش ستالێنیستی ده‌یه‌ی ١٩٦٠ به گشتی چاوپۆشی لێكرا. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م ئه‌م لایه‌نه له نووسراوه‌كانی كۆرش، لووكاچ، بنیامین، بلۆخ و كه‌سانی دیكه سه‌رله‌نوێ دۆزرایه‌وه و به به‌ربڵاویی گه‌شه‌ی كرد و به گشتی ده‌ره‌نجامی بزووتنه‌وه نه‌یاره‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌ریتی كۆمۆنیستی زاڵ بوو. هه‌وڵه بێوچانه‌كان بۆ پێكهێنانی نه‌ریتێكی جێگره‌وه، له ڕێگه‌ی ئاوێته‌كردنی ئه‌م نووسه‌رانه له‌گه‌ڵ فێرگه‌ی فڕانكفۆڕت، ماركسیسته‌كانی ئیتالیا و نووسه‌ره فه‌ڕانسه‌ییه ته‌واو جیاوازه‌كانی وه‌كوو ئاڵتووسه‌ر و سارته‌ر هاته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی (ماركسیزمی ڕۆژئاوا) سه‌رهه‌ڵبدات. پڕۆژه‌ی گۆڤاری به‌ریتانی ( پێداچوونه‌وه‌ی چه‌پی نوێ) ئه‌مه بوو، ئه‌م گۆڤاره بۆ دانانی ده‌قه فه‌رمییه گونجاوه‌كان به زمانیی ئینگلیزی كۆمه‌ڵێك ئیشی كردووه و لایه‌نێكی به‌ربڵاویی له تیۆرییداڕێژه‌ره ماركسیسته غه‌یری سۆڤیه‌ته‌كانی هێنایه به‌رده‌ست. بۆیه باشتروایه نووسه‌ره جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌ورووپای ناوه‌ندنی له‌به‌رچاو ده‌گرین بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به كۆ ده‌نگییه‌كی ده‌ستكرد له‌گه‌ڵ یه‌كتری و له‌گه‌ڵ نووسه‌ره‌كانی دیكه له نه‌ریته جیاوازه‌كانی بیركردنه‌وه و سیاسی هانی بده‌ین. بێگومان گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سووف له‌م ناوه گیۆرگ(گیۆرگی) لووكاچه (١٨٨٥ _ ١٩٧١) . ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ن و ڕۆشنبیر له بۆداپێست له دایك بووه و له زانكۆكانی ئاڵمان و ئیمپڕاتۆری ئۆتریشی _ هه‌نگاریا ده‌رسی خوێندبوو و به ئاسانی به هه‌ردوو زمانی ئاڵمانی و مه‌جاری ده‌ینووسی و ڕۆڵی به‌رچاویی له مێژووی سیاسی مه‌جارستان و بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی نێونه‌ته‌وه‌یی گێڕابوو و كه‌سایه‌تی به‌رچاو له مشتومڕه ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فییه گشتییه‌كان بوو. ئه‌و له نه‌ریتی فه‌لسه‌فی ئاڵمانی كانت و دێلسی و زیمیل په‌روه‌رده كرابوو و ماركسیزمی له ڕێگه‌ی ماكس ڤیبێر و دواتر هیگڵ هه‌ڵیبژارد و بیركردنه‌وه‌ی هیگڵ بۆ ئه‌و سه‌رنجڕاكێشییه‌كی نه‌مری هه‌بوو. لووكاچ به درێژایی ڕووداوه پڕ له ئاژاوه‌كانی ساڵی ١٩١٩ _ ١٩٢٠ كه‌سایه‌تی پێشه‌نگی لقی چه‌پ له حیزبی كۆمونیستی مه‌جارستان بوو. دواتر شڕۆڤه‌یه‌كی له‌سه‌ر ماركسیزم هێنایه‌ئاراوه به ته‌واوه‌تی دژ به ماتریالیزمیی دیالێكتیكی بوو و دواتر له مسكۆ په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌و له ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان بۆ ده‌ربڕینی نه‌ریته تایبه‌ته‌كانی خۆی، به‌رده‌وام هێرشی ده‌كرده سه‌ر هه‌ڵوێسته ( پێداچوونه‌وه‌خوازی) خۆی بوو. مشتومڕێكی سه‌رنجڕاكێش له‌باره‌ی ئه‌م باه‌ته هه‌بووه، ئایا هه‌ڵوێسته فه‌لسه‌فییه‌كانی لووكاچ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به وه‌رچه‌رخانه سیاسییه‌كانی به‌ره‌و هۆگرییه‌كی ئاشتیخوازنه‌ی چه‌پی نا كۆمۆنیستی هه‌یه یان نا. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و له زۆر لایه‌نه‌وه و به‌تایبه‌تی سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بۆخارین كۆك بوو. به‌ڵام دژی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌و بوو كه‌وا هه‌رچه‌شنه ده‌ره‌نجامێكی كورتكردنه‌وه‌یی عه‌جووڵانه‌یه. بێگومان به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی لووكاچ كۆمه‌ڵێك وتاره‌ی ئه‌و به ناویی (مێژوو و هۆشیاریی چینایه‌تی[20])یه و له ساڵی ١٩٢٣ بڵاویی كرده‌وه. ئه‌م كتێبه دوا چه‌ند ساڵێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی و سه‌ره‌هه‌ڵدانی جه‌نگی سارد له ناوه‌ندی مشتومڕه‌كاندا بووه. ئه‌م كتێبه له ده‌یه‌ی ١٩٦٠ وه‌رگێڕدرایه‌وه بۆ زمانی فه‌ڕانسه‌یی و له دوای ئه‌وه‌ی كه لووكاچ له ساڵی ١٩٦٧ به زمانی ئاڵمانی و ئینگلیزی سه‌رله‌نوێ بڵاو كرایه‌وه. خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌م كتێبه ئه‌وه بوو، ماركس سه‌رله‌نوێ به چڕوپڕی له نه‌ریتی هیگڵ جێگیر ده‌بێت و چه‌مكه هیگڵییه‌كان كه‌وا ماركس ده‌یویست سه‌رله‌نوێ پێكی بێنێته‌وه یاسای لێده‌رهێنا. لووكاچ له وتاری یه‌كه‌می خۆی ( ماركسیزمی ئۆرتۆدۆكس چییه؟) به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه، ماركس به‌شی پێشكه‌وتووی میتۆدی هیگڵ واته دیالێكتیكی ده‌گرته‌وه و دژ به پاشماوه ئۆستووره‌پێكهێنه‌كانی ( به‌های نه‌مرانه) دایناوه و هیگڵ خۆی دژی ده‌وه‌ستایه‌وه. واته ماركس هه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی له هیگڵ ده‌گرت كه‌وا هیگڵ دژی كانت و فیشته ده‌یهێنایه ئاراوه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه به‌شێكی تایبه‌تی تێرامانه ژوورهه‌سته‌كانی به تێچووی ئاگامه‌ندبوون له پڕۆسه، گشتێتی هاوپێچه‌كی، دیالێكتیك و مێژوو نه‌مرانه كرد. ئه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه، هیگڵ نه‌یتوانیبوو له ئاستی ژوورهه‌سته‌كان به‌ره‌و هه‌ستپێكردنی هێزه پاڵنه‌ره ڕاستییه‌كانی مێژوو به‌ره‌و پێش ببه‌ن و كه‌شفی ئه‌م هێزانه له ڕوانگه ڕه‌سه‌نه‌كانی ماركس بووه. بۆی هه‌یه وتارێكه له‌م كتێبه‌دا كاریگه‌ری زۆری داناوه ( به‌شتبوون و هۆشیاریی چینایه‌تی كرێكار[21]) بناغه‌دانه‌ری شڕۆڤه‌ی ماركسیزم وه‌كوو تیۆرییه‌ك له‌باره‌ی نامۆیی[22] بوو. به‌ڵگه‌ی ناو ده‌سنووسه پاریسییه‌كانی ماركس له ساڵی ١٨٤٤ تا ئه‌و كاته جێی سه‌رنج نه‌بوو به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشانه پێشبینی كرد. لووكاچ شمه‌كی ئاڵوگۆركراوی وه‌كوو یه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئابووریی كاپیتالیزم و شمه‌ك په‌ره‌ستی وه‌كوو ده‌ره‌نجامی ناچارییه‌كه‌ی زه‌ق كرده‌وه. ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه، تاكه‌كان ناواخنی مرۆیی چالاكی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی به‌های ئاڵووگۆڕكراو كه له كۆتاییدا بۆ پێكهاته‌ی ئاڵووگۆڕی _ شمه‌ك كورت بكرێنه‌وه له پێویستییه لۆجیكییه‌كانی كاپیتالیزم بوو. به بۆچوونی ئه‌و ئه‌م پڕۆسه به شتبووه ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی لێكه‌وته‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان لێكبدرێته‌وه و چه‌نده‌كی بكرێت و چاوپۆشی له تاكێتی تاكه‌كان بكرێت. ئه‌گه‌ر شوێن ده‌ره‌نجامه‌كانی كاپیتالیزم بكه‌وین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت مۆركی خۆی له‌سه‌ر ئاگامه‌ندی مرۆیی نه‌خشاندووه و ناوه‌كیترین به‌شه‌كانی په‌یوه‌ندی مرۆیی و وردبینانه‌ترین توێژینه‌وه زانستییه‌كانی به‌شتكردووه. ڕوون بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوایی ڕوانگه‌یه‌ك بۆ دوورپه‌رێزی بنه‌ڕه‌تی له تاڵانكردنی به‌شتبوو نه‌بووه. تاكه هیوا بۆ چاره‌سه‌ری گۆڕینی فه‌لسه‌فه به‌ره‌و پڕاكسیس بووه. بۆچوونێكی كرده‌كی بیركردنه‌وه و ئاگامه‌ندی به‌ره‌و ڕاستییه‌كانه. ڕاستێتی له‌م واتایه‌دا وه‌كوو پڕۆسه‌یه‌كی بوونبه‌یتی _ گشتگرییه‌ك _ لی تێده‌گه‌ین. ته‌نیا له ڕێگه‌ی ئاگامه‌ندی چینایه‌تی كرده‌كی چینی كرێكاره خۆی وه‌كوو سووژه‌ی گشتگری كۆمه‌ڵایه‌تی تێیده‌گات چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت، تیۆریی پڕاكسێس بۆ تیۆرییه‌كی كرده‌كی بیگۆرێت. گۆڕانكارییه‌كی شۆڕشگێڕانه له گشتگرییه‌كه‌ی به‌دیدێنێت و به‌سه‌ر پڕۆسه‌كانی به‌شتكردن سه‌ریده‌خات. ته‌نانه‌ت له‌م كاته‌دا كاتێك سه‌رده‌كه‌وت، بۆچوونی كرده‌كی خۆی بپارێزێت و له بۆسه هیگڵییه‌كانی سیگماتیزم، مودێله مه‌كانیكییه به‌رده‌وامه‌كان ( وه‌كوو سێ كۆچكه‌ی به‌ناوبانگی تێز، ئانتی تێز، سه‌نتز) و پڕۆژه نادیالێكتیكی سه‌رنجی به‌ربڵاو له‌وپه‌ڕی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی سروشت دووره‌په‌رێزی بكات. سه‌لماندنی سه‌رله‌نوێی ڕۆڵی هیگڵ به‌ره‌و لووكاچ به واتای گواستنه‌وه‌ی ماركس به‌ره‌و نه‌ریتی فه‌لسه‌فی ئه‌ورووپایی و ململانێ بۆ حه‌زی له ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ به پیرۆزكردنی لێنین بوو. هه‌روه‌ها له مانگه‌كانی كۆتایی ژیانیی لێنین باو بووه و ستالین له خه‌باته بۆلشڤیكییانه‌ی نه‌به‌زیو شوێنی كه‌وتبوو. ڕه‌خنه‌كانی ئه‌و ناته‌واییه‌كانی هیگڵ به واتایه‌كی دیكه، تانه له ڕێكخستنه‌وه‌ی ماركسیزم به شێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك له بابه‌ته ژوورهه‌سته نه‌به‌زیو بوو و له كۆتا قۆناغه‌كانی به لووتكه‌ی خۆی ده‌گات. ئه‌و په‌یوه‌ندی دیالێكتیكی نێوان سووژه و ئۆبژه، له نێوان تیۆریی و كرده‌ی وه‌كوو بنه‌مای ماركسیزم سه‌لماند و ئه‌مه‌ش گارانتی جێبوونه‌ی به‌ره‌وپێشچوو و گۆڕانكارانه‌یه‌تی. ئه‌و به‌ڵگه‌یده‌هێنایه‌وه. جێگره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته گه‌ڕاندنه‌وه به‌ره‌و دوالیزمیی یۆتۆپیایه و له تایبه‌تمه‌ندی پێداچوونه‌وه‌باه‌ڕانه‌یه‌كه و تیۆرییه‌كی دواكه‌ویی به‌دیهێنا و ئه‌مه‌ش بۆ پاساودانی ناڕوونی هه‌ر چه‌شنه كرده‌یه‌ك به‌كاردێت. ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌ره‌ستنی هیگڵییه‌كانی باڵی ڕاست و پاوانخوازه‌كانی له هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تی له‌كه‌وته‌وه و ماركس، جێگره‌وه‌كانی هێگڵی لێده‌رباز كرد. زۆر ساده تێده‌گه‌ین، هاوتای ماركسیستی _ لێنینیستی له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام لووكاچ كه‌ڵێنی بۆ ماركسیزمی سۆڤیه‌ت نه‌هێنایه ئاراوه، به‌ڵكو به‌رنامه‌ی بیركردنه‌وه‌ی بۆ ڕوانگه جێگره‌وه‌كان واته ماركسیزمی به هیگڵیكراو هێنایه ئاراوه. ئه‌م ماركسیزمه چییه‌تییه‌كی كولتووری و مرۆڤباوه‌ڕانه‌ی هه‌بووه، وزه‌ی خۆی له ئایدیالیزمیی ڕۆمانتیكی و نه‌ریته ئایینییه‌كان وه‌رگرتبوو. فه‌لسه‌فه‌ی نامۆیی، دیالێكتیكی وه‌ری له ڕێگه‌ی پشتبه‌ستنێكی به‌هێز به بیرمه‌ندان ده‌سته‌به‌ر كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه فه‌لسه‌فه‌ی پڕاكسێس، بنه‌مایه‌كی بۆ چالاكخوازیی[23]و سه‌رقاڵبوون به خه‌باتی سیاسیی چینی كرێكار ئاراسته كرد. ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كه به شێوه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سیكۆلار بۆ ڕزگاری باسكرا. دوای ماوه‌یه‌ك ئاستی به‌رزی چه‌مكسازیی لووكاچ و زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه فه‌لسه‌فییه‌كان كه له ڕێگه‌ی ڕه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ورووپی مسۆگه‌ركرا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه (مێژوو و هۆشیاریی چینایه‌تی) بۆ پردێك له‌نێوان چه‌پی نوێی ڕۆژئاوا له ده‌یه‌ی ١٩٦٠ و بنچینه ستالینییه‌كه‌ی بگۆڕدرێت و به تامه‌زرۆییه‌وه شوێنی كه‌وتبوو. لووكاچ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه عومری زۆری كرد، ڕۆڵی گرنگی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی خۆی هه‌بووه و ناچار بوو له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سیاسی له مسكۆ و بۆداپێست چاوه‌شاركێ بكات. ئه‌و له ژیانیدا وه‌كوو تیۆرییداڕێژی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ورووپی ده‌ناسراو و له قووڵاییه‌وه سه‌رقاڵی مشتومڕه كولتوورییه‌كان بوو و له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی یه‌كه‌می خۆی تاڕاده‌یه‌ك قسه‌ی ده‌كرد. گه‌رچی لووكاچ كه‌سێكی خوێنه‌وار بوو و لایه‌نگری كه‌می له ئه‌ورووپای ناوه‌ندی هه‌بووه. بۆی هه‌یه سه‌رنجڕاكێشترین لایه‌نگری ئه‌و توێژه‌ری خه‌ڵكی ڕۆمانی لووسیه‌ن گۆڵدمه‌ن[24] (١٩١٣ _ ١٩٧٠) بووبێت. لووكاچی له ڤیه‌ن بینیبوو و ستایشی كرد، به‌ڵام به‌شی زۆری ته‌مه‌نی خۆی له پاریس تێپه‌ڕاند و له‌وێ له سه‌ره‌تاوه خۆی له ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی فه‌ڕانسه و له ڕێگه‌ی بۆچوونه وه‌رگیردراوه‌كانی خۆی له لووكاچ و په‌كهاته‌خوازیی ژان پیاژه ناساند. كه‌سێك كه له لایه‌نی حاڵاتی ده‌روونی و خولیاكانی زیاتر له لووكاچ نزیك بوو و هاوسه‌رده‌م و هاوڕێی ئه‌و كه‌سێكه به ناویی (كاڕل كۆڕش[25]) بوو. كۆڕش كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراویی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمۆنیستی ئاڵمان له ده‌یه‌ی ١٩٢٠ بوو و هه‌ڵوێستێكی چه‌پباوه‌ڕانه‌ی گرته‌به‌ر و به ته‌واوی هێزه‌وه دژ به بۆلشڤیكی كۆمۆنیستی ئێنترناسیۆناڵ وه‌ستایه‌وه. كتێبی پڕ له كاریگه‌ری ئه‌و واته (ماركسیزم و فه‌لسه‌فه[26])(١٩٢٣) دوژمنایه‌تییه‌كی توندی هه‌ڵگیرساند و ئه‌و له كۆتاییدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره نه‌یاره‌كانی له حیزب ده‌ركرا. ئه‌و له ساڵ ١٩٣٦ بۆ هه‌میشه به‌ره‌و وه‌لایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كۆچی كرد. كۆڕش وه‌بیری هێنایه‌وه ماركسیزم له سه‌ده‌ی نۆزده به گشتی چاوپۆشی له فه‌لسه‌فه كردووه و باوه‌ڕی وابوو، ئه‌م ڕاستییه ڕه‌گوڕیشه‌ی له‌م ڕوانگه‌یه‌ی ماركس و ئینگڵس هه‌بووه و بۆچوونی ماتریالیستی ئه‌وانی له مێژوو و كۆمه‌ڵگه جێگیر كرابوو، له‌باتی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی ئاڵمانی دانا. ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی بۆچوونی ئه‌وانه و له كۆتاییدا ده‌بێت جێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌گرته‌وه. ئه‌و بۆچوونی نادیالێكتیكی كه‌سانێكی وێنا كردبوو كه‌وا فه‌لسه‌فه به‌م بنه‌مایه له‌ناو چوو بوو. بۆچوونی كه‌سانێك كه ده‌یانویست فه‌لسه‌فه بۆ دۆخی پێشوو بگه‌ڕێننه‌وه، ڕه‌خنه‌ی لێگرتبوو و ئاماژه‌ی پێدابوو، تێكۆپێكدانی فه‌لسه‌فه پێویست بوو، به‌ڵام گرێدراویی ئاڵوگۆڕییه شۆڕشگێڕانه‌كانی هه‌لوومه‌رجی مێژوویی بوو له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدابوو. به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاڵووگۆڕی له‌م شێوه‌یه ڕووینه‌دابوو، وه‌لانانی فه‌لسه‌فه له‌نه‌كاو بوو و له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ دۆخی یه‌كه‌مه‌كه‌ی دواكه‌وتووییه. ئه‌نجامی له‌ناوچوونی فه‌لسه‌فه ئه‌وه بوو، ئابووری یان تیۆریی سیاسی ماركسیستی وه‌كوو زانسته‌كانی به‌ده‌ر له به‌ها هاته ئاراوه و نه‌یارانی سۆسیالیزم ده‌یانتوانی به‌هه‌مان ڕاده كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن و به‌كرده‌وه سۆسیالیسته ماركسیزمه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی جێگره‌وه‌ی جۆربه‌جۆر ئاوێته‌ی یه‌كتری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێك له به‌هاكان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه ده‌ره‌نجامی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ دۆخی یه‌كه‌م بوو و وه‌كوو ڕێگرییه‌ك بۆ پڕۆسه‌ی سه‌ركوتكاری مێژوویی خۆی به‌هێز ده‌كرا. به هۆی ئه‌وه‌ی كه تیۆرییداڕێژه‌رانی ئینترناسیۆناڵی دووه‌م وازیان له فه‌لسه‌فه هێنابوو و له لایه‌كی دیكه‌ش هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر تیۆرییداڕێژانی كۆمینترن ده‌یانگه‌ڕانده‌وه بۆ دۆخه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی، بۆیه له هه‌ر دوو لاوه به توندی هێرش كرایه سه‌ری. په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی نێوان هه‌ڵوێستی ئه‌و و هه‌ڵوێستی لووكاچ هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ردوكیان به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌نجامی سیاسی نێونه‌ته‌ویی سه‌رنه‌كه‌وتن زیاتر ته‌ریككه‌وتن. كه‌ش و هه‌وای شۆڕشگێڕانه و ده‌نگی مه‌سێحیانه‌ی بیركردنه‌وه‌كانیان، له‌گه‌ڵ كه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بێڕه‌حمانه‌ی ڕۆژ له دوای ڕۆژی ئه‌ورووپای ناوه‌ندی نه‌ده‌گونجا. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌پی ته‌ریككه‌وتوو و ئاماده‌ی جه‌نگی نێوان جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌گونجا به‌رهه‌مه‌كانی واڵته‌ر بنیامین (١٨٩٢ _ ١٩٤٠) بوو. به‌رلینییه‌كان به گشتی دووره‌په‌رێزیان له چالاكی سیاسی ده‌كرد، به‌ڵام بۆچوونی ماركسیستی شۆڕشگێڕانه‌یه‌ك كه له وتاره ڕه‌خنه‌ییه‌كانی خۆیاندا باسیان ده‌كرد. بنیامین ڕه‌خنه‌گر و مێژوونووسی كولتوور بوو نه‌ك فه‌یله‌سووف به‌م بۆچوونه‌ی فڕانكفۆڕتییه‌كان ( له به‌شی دوایی ئه‌م به‌رگه باس ده‌كرێت) هاوڕا بوو، گوایه كولتوور له هه‌ندێك لایه‌نه‌وه وه‌كوو گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی خه‌بات به‌سه‌ر سیاسه‌تدا سه‌ركه‌وتبوو. به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و له‌باره‌ی بیرتۆڵد برێشت ( دۆستایه‌تییه‌كان پێكه‌وه بوو) و هه‌روه‌ها بۆدلێر[27] و وتاره فه‌لسه‌فییه‌كانیانی ئه‌و به‌ناویی ڕۆشنگه‌رییه‌كانی كۆ كرده‌وه. په‌یتا په‌یتا سه‌رله‌نوێ له ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا به درێژای ده‌یه‌ی ١٩٧٠ سه‌رنجه‌كانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا. به دڵنیاییه‌وه بنیامین بیرمه‌ندێكی ناسیسته‌ماتیكی بوو، ئیماژه‌كان، قسه نه‌سته‌قه‌كان و حیكایه‌ته‌كانی وه‌كوو كه‌ره‌سته به‌هێزه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتی بۆ پڕۆسه‌ی مێژوویی زانیوه. به بۆچوونی ئه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه، گۆڕانكاریی به‌ره‌وپێشچوو یان له ستڕاتژییه درێژماوه‌كانی لێكخشاندن سه‌ریهه‌ڵده‌دا، یان له ئازادكردنی ته‌واوه‌تی چه‌به‌ستن له‌سه‌ر هێزه ته‌قینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه. هه‌رچی بێت بۆچوونی ئه‌و له چوارچێوه‌ی ڕێسای هاوچه‌رخی ( ڕه‌شبینی عه‌قڵ ، گه‌شبینی ئیراده) باس ده‌كرێت. ئه‌و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی مێژوو، له ڕێگه‌ی ئاماژه به یه‌كێك وێنه‌كانی پۆل كلێ[28] كورتی كرده‌وه كه له‌وێدا فریشته‌ی مێژوو له پشته‌وه به ڕوانینێكی به‌به‌زه‌ییانه سه‌یری پاشماوه‌ی قوربانییه‌كانی خۆی ده‌كات. به‌ڵام گه‌رده‌لوولێك له به‌هشته‌وه به‌رده‌بێته‌وه و ئه‌و به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌كێشێت ئه‌ویش بیریتی بوو له پێشكه‌وتن. بنیامین بوو به قوربانی به‌رزونزمییه‌كانی مێژوو و كاتێك هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاكردن له فه‌ڕانسه‌ی داگیركراو به‌ره‌و سپانیا ناچار بوو خۆی بكوژێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ستی گه‌شتاپۆ. بیرمه‌ندانی ئه‌ورووپای ناوه‌ندی له‌نێوان چه‌كوشی فاشیزم و ته‌خته‌ی ئاسنی ماركسیزم _ لێنینیزم قه‌تیس مابوو. هه‌روه‌ها له زه‌لكاوی جێی سه‌رنجی بێهوایی له‌هه‌مبه‌ر بۆچوونی جه‌نگ چه‌قیبوو. بنه‌مای هه‌رچه‌شنه به‌خته‌وه‌رییه‌ك لاواز ببوو، به‌ڵام ئه‌م بنه‌مایه له فه‌لسه‌فه‌ی (ئه‌گه‌ری) ئه‌رنست بلۆخ (١٨٨٥ _ ١٨٧٧) باسكرا. بلۆخ له برلین له دایكببوو و له‌وێ خوێندبووی. هه‌روه‌ها پلانێكی فه‌لسه‌فی تێكه‌ڵه‌یی داڕشت و له‌وێدا توخمه فه‌لسه‌فییه ماكرسیستییه‌كانی به‌ره‌و عیرفانی ئایینی، ژیانباوه‌ڕی و فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكیی ئاڵمانی نزیك ده‌كرده‌وه. ئه‌و به‌درێژایی دووركه‌وتنه‌وه‌ی و گرسانه‌وه له وه‌لایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می جه‌نگ به‌شی زۆری كتێبه گرنگه‌كانی خۆی واته بنه‌مای (هیوای) نووسی و دواتر له ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتی بڵاوكرایه‌وه. شوێنێك كه به‌درێژایی ده‌یه‌ی ١٩٥٠ گه‌ڕابووه‌وه بۆ ئه‌وێ. دواتر ئه‌و به هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆمۆنیست به‌ره‌و ئاڵمانی ڕۆژئاوایی ڕایكرد. ئه‌و به گشتی پاڵپشتی ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه بوو بێ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی حیزب. بیركردنه‌وه‌ی بلۆخ تاڕاده‌یه‌ك هێنده‌ی بیركردنه‌وه‌ی بێنیامین به كورتی ده‌ربڕاوه و سه‌رچاوه‌ی موژده‌ی مڕۆڤباوه‌ڕییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی بكاته‌وه له تایبه‌تمه‌ندی سروشتی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ ژیان و ئیشكردنه له پێناو ئامانجه‌كانی له داهاتوودایه. له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا ساخ ده‌بێته‌وه و یه‌كێك له فۆڕمه هێزه‌كییه‌كانی بوونی به كرده‌كییه‌تی گه‌یاندبوو. ئیشی به‌دیهێنانی شاری خه‌یاڵی[یۆتۆپیا] بۆ بوونی مرۆڤ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه و جگه له عه‌قڵ ئۆباڵی خه‌یاڵ و سۆزه‌كانه. ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌گه‌ره شاراوه‌كانی كاتی ئێستا زیندوو بكه‌نه‌وه. له كۆنه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، وێنه و چیرۆكیان بۆ شاری خه‌یاڵی وتووه‌ته‌وه و به شێوازی جۆربه‌جۆر بۆ به‌دیهێنانی هه‌وڵیانداوه و ئه‌م كاره بنه‌مای هیوا پێكده‌هێنێت و وره به چالاكییه مرۆییه‌كان ده‌دات و پتر له هه‌موو شتێك له پڕۆژه‌ی ماركیستی شاری خه‌یاڵی هاوپێچه‌كی، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی به‌هه‌شته‌كان به‌راورد ده‌كرێت خۆ ده‌نوێنێت. وه‌سفی دیاریینه‌كراوی بلۆخ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه دڵمان به كامه شاری خه‌یاڵی خۆش بێت، به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌لماندنی سه‌رمه‌ستانه‌ی ده‌سكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتی له لایه‌ن ئه‌و ناكۆكن و له هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا ڕه‌خنه‌یان لێگرتووه. به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی بلۆخ به یارمه‌تی ته‌مه‌نی درێژی ئه‌و به‌شدارییه گرنگهه‌كانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌ك له فه‌یله‌سووفه ماركیسته‌كانی ئه‌ورووپای ناوه‌ندی هه‌یه و ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ماركیستی _ لێنینیستی فه‌رمی پێكهاتبوون و درێژه‌یان به نووسین دا. گه‌رچی بلۆخ، بنیامین، كۆرش و لووكاچ له زۆر لایه‌نه‌وه، له لایه‌نی سیاسی و له لایه‌نی فه‌لسه‌فییه‌وه جیاوازن. به‌ڵام له بنچینه‌كانی خۆی له نه‌ریته كولتوورییه‌كانی ئه‌ورووپا پێكه‌وه هاوبه‌شن. ئه‌م كولتووره هاوبه‌شه‌یه توانای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كورتكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ كه‌ره‌سته‌كان ده‌دات و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ئامانجه سیاسییه تایبه‌تییه‌كان كه‌ڵكی لێوه‌ر ده‌گرێت و كه‌مووزیاد ده‌كرێت یان ئه‌وه‌ی كه تووڕ ده‌درێت.
ماركسیزمی ئیتالیا
له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م تاكوو كۆتایی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، ماركسیزمی ئیتالیایی ژیانیی نهێنی بووه و زۆربه‌ی دواتر به به‌ربڵاویی ئاوڕی لێدرایه‌وه. به‌ڵام ماركسیزمی ئیتالیا به نهێنی سه‌ریهه‌ڵنه‌دا. به‌رله جه‌نگی گه‌وره ماركسیسته‌كان له كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ته‌ریككه‌وتووی ڕه‌وتی سه‌ره‌كی ئیتالیا پێكهاتبوو. ئه‌وان له‌و مشتومڕانه‌ی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی هیگڵییه نوێیه‌كان پێكهاتبوو چالاكانه به‌شدارییان ده‌كرد. له ناودارترین ماركسیسته سه‌ره‌تاییه‌كانی ئیتالیا وه‌كوو ئا‌نتۆنیۆ لابریۆلا[29] (١٨٤٣ _ ١٩٠٤) بوو. كتێبه‌كه‌ی ئه‌و له ( كۆمه‌ڵه وتارێك له‌باره‌ی ماتریالیزم له مێژوو[30]) (١٨٩٥ _ ١٩٠٠) له سه‌ره‌تای سه‌ده له سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا ده‌خوێنرا. بۆچوونی نادۆگماتیكی و مرۆڤباوه‌ڕانه‌ی ئه‌و، سه‌رنجی له به‌رزی و نزمییه‌كانی مێژوو ده‌دایه‌وه، به‌ڵام له‌باره‌ی ڕاسپێردراوی كرێكاره‌كان[پڕۆلتاریا] بۆ واتادان به‌وانه شاعیرانه بوو، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و، كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر فه‌یله‌سووفانێكی وه‌كوو بێندتۆ كڕۆچه[31](١٨٦٦_ ١٩٥٢) جیوڤانی جێنتلیه[32] ( ١٨٧٥ _ ١٩٤٤) به‌جێهێشت. ئه‌م دوو فه‌یله‌سووفه به‌ره‌وڕووی ماركسیزمی لابریۆلا بوونه‌وه، به‌رله‌وه‌ی كه ڕێگه‌یه‌كی جیاواز و ڕوونی هیگڵی به‌ره‌و ده‌ره‌نجامه لیبڕاڵییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به جێنتلیه فاشیستی بگرنه پێش. سه‌ركه‌وتنی مۆسۆلینی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ١٩٢٠ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ كۆمۆنیسته‌كان و ماركسیسته‌كانی به‌دیهێنا، كه‌سایه‌تییه چالاكه‌كان یان دوور خرانه‌وه یان خۆیان داشارد یان كه‌وتنه به‌ندیخانه. له تاراوگه ڕێبه‌ری وه‌كوو پالێرمۆ تۆلیایی ( ١٨٩٣ _ ١٩٦٤) توانی ڕێگه‌ی سیاسی كۆمینترن پێك بێنێت، گه‌رچی نه‌یتوانی په‌ره به فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی بدات. به شێوه‌ی ناكۆك ئه‌وه‌ی بووه هۆی كاریگه‌ری گه‌شه‌ی تیۆریكی و فه‌لسه‌فی، ئا‌نتۆنیۆ گرامشی ( ١٨٩١ _ ١٩٣٧) بوو، وه‌كوو ڕێبه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئیتالیا كه‌وته به‌ندیخانه. گرامشی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له ساردنی له دایك بوو، به‌رله‌وه‌ی كه خۆی له سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، هاته ناو بواری سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه. له زانكۆی تۆرین مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ی خوێند. ئه‌و له ساڵی ١٩١٩ هه‌ڵه‌چنی گۆڤاری پێداچوونه‌وه‌ی سیاسی و پر له كاریگه‌ری ڕێكخستنی نوێ[33] بوو. هه‌روه‌ها بۆ رێكخستنی حیزبی كۆمۆنیستی ئیتالیا ده‌وه‌ری سه‌ره‌كی بووه و له ساڵی ١٩٢٣ بوو به ڕێبه‌ری ئه‌ویش له كاتێكدا سیاسه‌تی ئه‌و له‌سه‌ر به‌شداریكردنی به‌ربڵاو پێكهاتبوو زاڵبوو. چالاكی سیاسی ئه‌و له ئیتالیا و ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركردنی له ڕۆم و له ساڵی ١٩٢٦ كه‌وته به‌ندیخانه كۆتایی پێكهات. گرامشی ئه‌وه دوای ته‌مه‌نی له دۆخێكی تۆقێنه‌ری به‌ندیخانه و خه‌سته‌خانه تێپه‌ڕاند. زۆری ده‌نووسی و له تاڕاده‌یه‌ك له ته‌نیایی به‌دوور له ڕووداوه‌كان به چڕوپڕی بیری له بنه‌ماكانی ماركسیستی ده‌كرده‌وه. كاریگه‌ری گرامشی به گشتی به هۆی ( نووسراوه‌كانی به‌ندیخانه) بوو، خێرا له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م بڵاوكرایه‌وه. به‌ڵام له ده‌ورووبه‌ری كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی ١٩٦٠ كاتێك وه‌كوو جێگره‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ ماركسیزمی سۆڤیه‌ت ناسرا، به به‌ربڵاویی ناسرا. له لایه‌نی بیركردنه‌وه‌دا گرامشی نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌ریتی هیگڵی هه‌یه و له ڕێگه‌ی كڕۆچه ناسی. ئه‌و ئه‌م خاڵه‌ی ڕه‌چاوكرد، گوایه ده‌سكه‌وته‌كانی ماركس به‌دیهێنانی سه‌نتزێك له دوو فێرگه‌ی لێكدژ بوو كه‌وا لایه‌نگرانی هیگڵی بۆ دوو فێرگه دابه‌ش كردبوو. ئه‌و بیری ده‌كرده‌وه جێگره‌وه‌كانی ماركس بۆ دوو فێرگه دابه‌ش كرابوون، ماتریالیزمیی مه‌كانیكی و ماتریالیزمی دیالێكتیكی كه له ئێستادا ده‌بێت له سه‌نتزێكی نوێ‌دا یه‌كبگرنه‌وه. پێشنیاری ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی پڕاكسیس بوو، ناوێك كه تاڕاده‌یه‌ك به ناونیشانی وشه‌ی نهێنی بۆ ماركسیزم هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ی سانسۆڕكه‌ره‌كانی به‌ندیخانه ڕازی بكات، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك به‌و هۆیه‌وه هه‌ڵیبژارد، بۆچوونی جیاوازی ئه‌و له‌سه‌ر مێژوو وه‌كوو كۆكردنه‌وه‌ی چالاكییه كرده‌كییه‌كانی مرۆڤ له هه‌ناویی خۆیدا جێگیری بكات. له ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فه‌ی گرامشی پرسیارێكی مرۆڤباوه‌ڕانه هه‌بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پیاو چییه؟ نه‌وه‌ی دوایی له وه‌ڵامدانه‌وه به ڕه‌خنه فیمینیستییه‌كان له هه‌وڵدابوون ئه‌م پرسیاره به‌م شێوه‌یه سه‌رله‌نوێ شڕۆڤه‌ی بكه‌ن، بوونی مرۆیی چییه؟ وه‌ڵامی گرامشی ئه‌وه بوو، مرۆڤایه‌تی له‌هه‌ر كه‌سێك دا شه‌وقی داوه‌ته‌وه و له‌و تاكه پێكهاتووه، مرۆڤه‌كانی دیكه و سروشت. تاكه له سه‌ره‌تاوه به‌م كاره ده‌هاته ناو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی دیكه و سروشت و تۆرێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌دیده‌هێنا. ئه‌م په‌یوه‌ندییانه شۆناسی كۆمه‌ڵایه‌تی ئۆرگانیكی پێكده‌هێنا و ئاگایان له خۆیان ده‌بێت و هێزی كرده‌ی ئامانجدار و كاریگه‌ر ده‌دۆزنه‌وه. كه‌واته تاكه به‌شێكی پێویست له پڕۆسه‌كانه و بریتییه له مێژوو، هێزی جووڵه‌ی ئاگامه‌نده‌كه‌ی و گشت زنجیره‌ی په‌یوه‌ندییه بگۆڕه‌كانی به‌شێكی هه‌ر تاكه كه‌سێك پێكدێنێت. بوونی مرۆڤ یه‌كسانه به پڕۆسه كۆمه‌ڵایه‌تی _ مێژوویی و له ئه‌نجامدا ده‌بێ پرسیاری ( بوونی مرۆڤ چییه؟) به شێوه‌ی (بوونی مرۆڤ ده‌بێ به چی؟( سه‌رله‌نوێ پۆلێن بكرێته‌وه. فه‌لسه‌فه له ڕوانگه‌ی مرۆڤباوه‌ڕانه‌ی گرامشی، وه‌كوو هۆشیاربوونه‌وه له پڕۆسه‌یه‌كی مێژویی ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌نیا لایه‌نێك له گشتێتی پڕاكسێسی مرۆییه و له ناوه‌ڕۆكی خۆیدا سیاسی نییه، به‌ڵكو به‌شێك له هۆشیاری هه‌ر تاكێك له ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دایه. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌دات سۆبجێكتیڤیته‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه و به‌هاكه‌ی له هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ كاری جه‌ماوه‌رییه و په‌یوه‌ندی به ڕاستییه ئۆبژه‌ییه شاراوه‌كانه‌وه نییه. هه‌رچی بێت ئه‌و پرسیارێكی ورووژاند ئایا باس له ڕاستێتی سه‌ربه‌خۆ له پڕاكسێسی مرۆیی هه‌یه، واتاداره یان نا. به بۆچوونی ئه‌و بۆ یه‌كخستنه‌وه و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی پێویسته، فه‌لسه‌فه كه‌لێنێك پڕ بكاته‌وه له نێوان باوه‌ڕی بیرمه‌ندان و باوه‌ڕی تاكه ئاساییه‌كان ده‌بینرێت. ئه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه به تایبه‌تی ماركسیزم پێویستی به‌وه بوو، بیرمه‌ندانێك په‌روه‌رده بكات به‌شێكی ئۆرگانیكی له مرۆڤه‌كان سه‌رقاڵی ئیشن و ده‌توانن ئاستی هۆشیاریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌ربخه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ئایدیای نوخبه‌باوه‌ڕانه له ده‌ره‌وه بێننه ناوه‌وه. پێشنیاری ئه‌وه ئه‌وه بوو، ده‌كرێی یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك له ئایدیاكان و كرده‌ی سیاسی پێك بێنین و ده‌كرێ هێژمۆنی فه‌لسه‌فه و گرفت بۆ سیاسه‌تی بۆڕژوا ساز بكات. چه‌مكی هێژمۆنی كاریگه‌رترین و مشتومڕاوییترین داهێنانی گرامشییه، چونكه پێداگری له‌وه ده‌كات جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه، جگه له‌وه‌ی كه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌ركوتكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تییه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی چاره‌نووسسازانه‌تر، له ڕێگه‌ی پاراستنی كۆ ده‌نگی ڕێوشتی، بیركردنه‌وه‌یی و كۆلتوورییه‌وه گارانتی ده‌كرێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه چینی كرێكار و هاوپه‌یمانه‌كانیان به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن، ئه‌وه به‌س نییه ببێ به ئه‌ندازیاری كۆده‌تایه‌ك، به‌ڵكو پێویسته كۆده‌نگی كولتووری جێگره‌وه‌یی دابڕێژێت كه‌وا توانای گارانتی هێژمۆنی هه‌یه. ئه‌م كاره، كارێكی به‌ربڵاوتر و درێژماوه‌تره و پێویستی به جۆرێكی جیاواز له ڕێكخستن له‌هه‌مبه‌ر حیزبه یه‌كگرتوو و خاوه‌ن دیسپله‌ینه‌كانه كه‌وا كۆمینترێنی داڕشتبوو. گرامشی به ئه‌زموون وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئایدیۆلۆجیكی كه‌وا كلێسه‌ی كاتۆلیكی دایسه‌پاندووه، كاردانه‌وه‌ی له هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕاستییه هه‌بووه، فاشیزمی مۆسۆلینی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی لایه‌نگری جه‌ماوه‌ری سه‌ركه‌وتوو بووه و دیاریكرد (جه‌نگی هه‌ڵوێسته‌كان) بۆ ڕاكشانی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌ولای سۆسیالیزم پێویست بو. جێگره‌وه‌كه‌ی كه‌وا گرامشی ڕێت ده‌كرده‌وه، پشتبه‌ستن به ئیمانی خێرای میكانیزمه كوێره‌كانی مێژوو بوو و هه‌لی شۆڕشگێڕانه‌ی گونجاویی به‌دیهێنا. به‌ڵام بۆ سۆسیالیسته‌كان له سی ساڵی دوایی گرامشیان ده‌خوێنده‌وه وا دیار بوو هێژمۆنی گرنگی ستڕاتێژی خه‌باته ئایدیۆلۆجیكی و كولتوورییه‌كانی وه‌كوو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تی نه‌ریتی پێداگری كردبوو و وا دیار بوو سیاسه‌تی نه‌ریتی ڕوانگه‌یه‌كی بۆ گۆڕینی بنێره‌تی ده‌سته‌به‌ر ناكات. نووسراوه‌كانی گرامشی له به‌ندیخانه به هۆی خسڵه‌تی بڕگه‌بڕگه‌یی، ته‌وساویی و جاروباریش ناڕوونی خۆی ڕێگه به شڕۆڤه‌ی جیاواز ده‌دات. له لایه‌كه‌وه ده‌ربڕینی سه‌رله‌نوێی ماركسیزم _ لێنینیزمی تاڕاده‌یه‌ك فه‌رمی ناسراوه و تاڕاده‌یه‌ك له ژێر ده‌مامكی هه‌ڵوومه‌رجه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی خۆیان حه‌شار داوه. كاتێك ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو بووه‌وه، به گشتی به‌م شێوه‌یه پێشكه‌ش كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وانه وه‌كوو پووچه‌ڵكه‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری ماركسیزمی سۆڤیه‌ت شڕۆڤه كراوه و بنه‌مایه‌كی ته‌واو جیاوازی بۆ داڕشتنی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی ده‌سته‌به‌ر كردووه. ئه‌م نووسراوانه له كاتی سه‌رله‌نوێ دۆزینه‌وه‌ی له ده‌یه‌ی ١٩٦٠ به گشتی به‌م شێوه‌یه له‌به‌رچاویان گرتووه. فه‌لسه‌فه‌ی پڕاكسێس بۆ سازدانی ململانێ له نێوان بنه‌ما و بان سروشتی كاریگه‌ری بووه و گرنگی ئابووری له قۆناغی خۆشبژی ڕێژه‌یی كه‌مكرده‌وه و گرنگی تیۆریی كولتووری له قۆناغی په‌ره‌پێدانی له‌نه‌كاوی په‌یوه‌ندییه دیداری و بیستنی برده سه‌ره‌وه. بۆیه تایبه‌تمه‌ندی گرامشی له دوای مردنی له لایه‌ك به هۆی داهێنانه گرنگه چه‌مكییه‌كانی ئه‌و بوو و له لایه‌كی دیكه‌ش به هۆی ڕێگه سیاسییه نوێیه‌كانی بوو كه‌وا ڕێگه‌ی بۆ ئایدیاكانی ئه‌و ده‌كرده‌وه. له ئیتالیای دوای جه‌نگ هه‌ڵوێسته مرۆڤباوه‌ڕانه و مێژووباوه‌ڕانه‌ی گرامشی به پشتبه‌ستن به سه‌ركه‌وتنی حیزبی كۆمۆنیستی بۆ پێدانی ڕۆڵی ئۆرگانیكی به بیرمه‌نده‌كان له چالاكییه سیاسییه‌كانی به‌سه‌ر مشتومڕه ماركسیستییه‌كان، به درێژایی ساڵانێك زاڵ بووه. به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و به دوور له ململانێ نه‌بووه. به تایبه‌تی گاڵوانۆ دێلا ڤۆلپێ[34] (١٨٩٥ _ ١٩٦٨) ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌وامی له مێژووباوه‌ڕی گرتووه. ئه‌و مێژووباوه‌ڕی به به‌رهه‌مهاتووی پیسبوونی ماركسیزم به هۆی فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیستی ئیتالیا له قه‌ڵه‌می دابوو. دێلا ڤۆلپێ كه‌سێكی ئاكادێمیكی بوو نه‌ك چالاكی سیاسی و له بیركردنه‌وه‌ی یه‌كسانخوازانه و دیمۆكڕاتیكی ڕۆسۆ یارمه‌تی وه‌رگرتبوو. دژی بۆچوونی هیگڵی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت بوو و به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه ماركسیزم ده‌بێت په‌یوه‌ندی به مه‌عریفه‌ی زانستی دیاریكراو له‌باره‌ی جیهان بێت نه‌ك بابه‌ته ژوورهه‌سته نادیاره‌كان. سۆزی سیاسی ده‌یه‌ی ١٩٠٦ كولتووری ماركسیستی گه‌شه‌كردووی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌بووه و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی گوتاری گرتووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی توندی له نێوان بزووتنه‌وه و فێرگه‌كانی بیركردنه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی بناغه‌ی دانابوو ساز كرد. لێره‌دا دوو فه‌یله‌سووفی چه‌پی زێده‌ڕۆ كه له جیهانیی ئینگلیزی زماندا كاریگه‌رییان دانابوو باس بكه‌ین. یه‌كه‌م لۆچۆ كۆڵتییه[35] و له نه‌ریتی دێلا ڤۆڵپێ په‌روه‌رده كرابوو و ده‌یویست له مێژووباوه‌ڕی گرامشی نهێنی داماڵی بكات و ئه‌م بۆچوونه پووچه‌ڵ بكاته‌وه گوایه ماركسیزم ده‌یتوانی بۆ ماتریالیزمیی بنه‌ڕه‌تی له دیالێكتیكی هیگڵ یارمه‌تی وه‌ربگرێت. ئه‌و لای وابوو هیگڵ، فه‌یله‌سووفێكه له ناوه‌ڕۆكدا مه‌سێحییه. به‌ڵام له كۆتاییدا به‌م ئه‌نجامه گه‌یشت، سه‌رلێشێواویی دیالێكتیكی ته‌نانه‌ت له ماركیشدا هه‌بووه و په‌یتا په‌یتا له ماركسیزم دوور كه‌وته‌وه. سباستیانۆ تێمپانارۆ،[36] كۆك بوو له‌گه‌ڵ كۆڵتی بۆ دژایه‌تیكردنی ئایدیالیزم، ئه‌و هێرشی ده‌كرده سه‌ر هه‌وڵدانی فه‌ڕانسه‌ییه‌كان بۆ تێهه‌ڵكێشانی تیۆرییه ئیگزیستانسیالیستییه‌كانی (سارته‌ر) و پێكهاته‌باوه‌ڕی (ئاڵتووسه‌ر) له‌گه‌ڵ ماركسیزم. تێمپانارۆ لایه‌نگری نه‌به‌زیویی ماتریالیزم بوو و لای وابوو، ئه‌م شته له گرامشیدا ونبووه. هه‌روه‌ها جه‌ختی له ئۆبجێكتیڤیته‌ی مه‌عریفه‌ی زانستی كردووه‌ته‌وه و پشتی به په‌سه‌ندكردنی بوونی سه‌ربه‌خۆی جیهانیی سروشتی كردبوو و وه‌كوو بنه‌مایه‌كی تیۆریكی زانستی و ئاگامه‌ندی ئیكۆلۆجیكی به پێویست زانیبوو. ئه‌م فه‌یله‌سووفانه وه‌كوو نوێنه‌ری مشتومڕه‌كانی سی ساڵی ڕابردوو باس نه‌كرابوون و توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست ناتوانێ به چڕوپڕی جۆره‌كانی ماركسیزمی ئیتالیا پێشكه بكات، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌وا لایان وایه، ماركسیزم شارێكی خه‌یاڵییه و تێكه‌ڵ به مه‌عنه‌وییخوازیی مه‌سێحییه. هه‌روه‌ها تێكه‌ڵبوونی پێشنیاریی ماركسیزم له‌گه‌ڵ فێرگه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی هاوچه‌رخ به تایبه‌تی ( ده‌روونشیكاری، ئیكۆلۆجی، فیمینیستی و زۆر شتی دیكه)یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نموونه‌ی كۆڵتی ڕوونی ده‌كاته‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كانی دیكه لێكئاڵاون. بۆی هه‌یه به گۆڕینی حیزبی كۆمۆنیستی ئیتالیا بۆ حیزبی سۆسیال دیمۆكڕاتی به گشتی له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كك ه ده‌بێته هۆی گرنگی یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری جیاوازیی ماركسیزمی ئیتالیا له فه‌لسه‌فه‌كانی دیكه و به دیاریكراوی ماركسیستی نین له كیسی داوه.
ماركسیزمی فه‌ڕانسه
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی ماركس و ئینگڵس له كۆمه‌ڵناسه فه‌ڕانسه‌ییه‌كان، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی دره‌نگ گه‌یشته فه‌ڕانسه. ئه‌م بابه‌ته تاڕاده‌یه‌ك به هۆی ئه‌وه بوو، سۆسیالیزمی سه‌ندیكایی پڕۆدۆن، به‌به‌رده‌وامی كاریگه‌ری قووڵ و سه‌قامگیری هه‌بووه و تاڕاده‌یه‌ك به هۆی قۆناغه‌كانی سه‌ركوت له دوای شۆرشه تێكچووه‌كانی ساڵانی ١٨٤٨ و ١٨٧١ بوو. له ده‌یه‌ی ١٨٩٠ كچه‌كانی ماركس، لۆرا و جێنی و هه‌ردوو زاوا فه‌ڕانسه‌ییه‌كه‌ی ئه‌و واته پۆل لافارگ[37] و شاڕل لۆنگه[38] بۆ ناساندنی بیروڕاكانی ئه‌و له فه‌ڕانسه هه‌وڵی زۆری دا. لافارگ(١٨٤٢ _ ١٩١١) له هه‌موویان چالاكتر بوو. دێترمینیزمی ئابووری ساده‌كراویی په‌ره‌پێدا و ماركس عاده‌تی وه‌ها بوو ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت. نه‌یاری سه‌ره‌كی ئه‌و ژان ژۆره[39] (١٨٥٩ _ ١٩١٤) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵخوازیی ڕه‌وشتی نوێ كانتی، به ته‌مای ئه‌وه بوو، ئایدیاكانی ماركس له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه‌ی بیرۆكه پێشكه‌وتووه‌كانی ئاوێته‌ی یه‌كتر بكات و دژی ئه‌و وه‌ستایه‌وه. مشتومڕه‌كانی ئه‌و به گشتی دوای ئاگربه‌ستی كاتی بیركردنه‌وه له دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی گرووپه سه‌ره‌كییه سۆسیالیستییه‌كان له ساڵی ١٩٠٥ پچڕا. ژۆرژ سۆرێل[40] (١٨٤٧ _ ١٩٢٢) له تێگه‌یشتووترین به‌شداربووانی فه‌رانسه له ماركسیزم‌دا به‌ر له جه‌نگ بوو. كه‌سێكی یاخی بوو و ماركسیزمه نائۆڕتۆدۆكسییه‌كه‌ی هێرشی توند و نائاسایی بۆ سه‌ر عه‌قڵ بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لایه‌نگری له ئۆستووره‌ی شۆڕش بوو. ئایدیاكانی سۆرێل كه دژی زۆربه‌ی هاوچه‌رخه‌كانی بوو، له ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه، به تایبه‌تی له ئیتالیا كه‌وا مۆسۆلینی بانگه‌شه‌ی كردبوو ئه‌م ئایدیایه ڕێگه‌خۆشكه‌ری ئه‌و بۆ بزووتنه‌وه‌ی فاشیستی بوو. له دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م نه‌وه‌یه‌كی نوێ له بیرمه‌نده گه‌نجه‌كان، په‌یتاپه‌یتا كولتووری ماركسیستی گه‌شه‌كردووی له حیزبی كۆمۆنیستی یان له په‌ڕاوێزی ئه‌و هێنایه ئاراوه. ناودارترینیان هانری لۆفۆڕ بوو ( ١٩٠١ _ ١٩٩١) بیرمه‌ندێكی پڕبه‌رهه‌م بوو و ته‌مه‌نێكی دوورودرێژ كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی دانابوو. ئه‌و له بزووتنه‌وه‌ی سووڕڕیالیستی ده‌یه‌ی ١٩٢٠ سه‌ریهه‌ڵدا و توانا و زانستی خۆی بۆ ناساندنی نووسراوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ماركس له‌ناو خه‌ڵكی به‌كار هێنابوو. هه‌ندێك له نووسراوه‌كانی بۆ زمانی فه‌ڕانسه‌یی وه‌رگێڕایه‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها له توانا و زانستی خۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گوڤار و له‌باره‌ی هیگڵ به‌كارهێنابوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو هیگڵ په‌یتاپه‌یتا له فه‌ڕانسه لایه‌نگری په‌یدا كردبوو. لۆفۆر له كه‌شێكی تاڕاده‌یه‌ك بێقڕه‌ی به‌ره‌ی خه‌ڵكی بیری ده‌كرده‌وه. شتێكی نووسیبوو له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتووترین كورته لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ماركسیزم له فه‌ڕانسه بوو. ( ماتریالیزمی دیالێكتیكی[41])( ١٩٣٩). ئه‌م كتێبه سه‌ره‌ڕای ناونیشانه‌كه‌ی زایه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمی پێوه دیاره، ماركسیزمی مرۆڤخوازانه‌ی هێنایه ئاراوه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه دژ به ماركسیزمی قۆناغی كورته وانه بوو، تاڕاده‌یه‌ك له‌و كاته‌دا بڵاو بووه‌وه. لووفۆر سه‌رخستنی دیالێكتیكی هیگڵی به‌سه‌ر لۆجیكی فۆڕمه‌كی به پێی هه‌وڵه دیالێكتیكییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌نتزێك له چه‌مك و ناوه‌ڕۆك و له ئه‌نجامی سه‌نتزێك له بیركردنه‌وه و بوونی په‌سه‌ند كرد. خاڵی جیاوازیی دیالێكتیكی ماركسیستی ئه‌و بوو، هیگڵ ده‌یویست ناوه‌ڕۆك له چه‌مك ده‌ربێنێت. به‌ڵام ماركس توانای ناوه‌ڕۆك بۆ ئارسته‌دان به گه‌شه‌ی چه‌مكی به پێویست ده‌زانی. به بۆچوونی ئه‌و ماتریالیزمی دیالێكتیكی به‌رهه‌مهاتوو له هه‌ردوو لایه‌نی ئایدیالیزم و ماتریالیزم تێده‌په‌ڕی. باوه‌ڕی ئه‌و وه‌ها بوو، سه‌رهه‌ڵدانی پڕاكسێسی دیالێكتیك له هه‌ردوو لایه‌نی ئایدیالیزم و ماتریالیزم تێده‌په‌ڕی و دیالێكتیكی گرێ دابوو به چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له چالاكییه كرده‌كییه‌كان یان پڕاكسێس. لای وابوو سه‌رهه‌ڵدانی پڕاكسێسی دیالێكتیك له مێژوودا، جێبه‌جێكردنی كرده‌كی گشت تواناكانی بوونی مرۆیی له‌و شته‌ی ئه‌و به (مرۆڤی ته‌واو) ناودێری كردبوو لێده‌كه‌وته‌وه. لۆفۆر له ڕێگه‌ی دیاریكردنی رێگره‌كانی جێبه‌جێكردنی دیالێكتیكی پڕاكسێس شیكاریی نامۆیی سیسته‌ماتیكی كرد و به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه، نامۆیی پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چالاكی مرۆیی بوو و توانی له چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی سێ قۆناغدا كورتی بكه‌ینه‌وه. له قۆناغی خۆهانده‌رانه‌ی یه‌كه‌مدا، چالاكی فۆڕمێك له ڕێكخستنه له وه‌ڵامی پێداویستییه‌كان سه‌ریهه‌ڵدا. له قۆناغی ( ئاگامه‌ندانه‌ی ) دووه‌م، ڕێكخستنی خۆهانده‌رانه به شێوه‌ی پێكهاته عه‌قڵانییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی كاریگه‌رتر ئیش بكات. له قۆناغی دووه‌می وه‌همی سێیه‌م پێكهاته عه‌قڵانییه‌كان، سه‌قامگیر و پیرۆز ده‌كرێن و په‌یتا په‌یتا ڕێگری له گه‌شه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن. به خراپه به‌كاریانده‌هێنن و وه‌كوو كه‌ره‌سته‌ی سه‌ركوت له ڕێگه‌ی گرووپێك له باره‌ی گرووپێكی دیكه به‌كارده‌هێنرێت. كه‌واته وا دایاره ڕووخانی شۆرشگێڕانه‌ی پێكهاته نامۆكراوه‌كان بۆ خۆ به‌جێبه‌جێكارانه‌ی مرۆڤ پێویسته. ڕوونه شیكاریی لۆفۆر، به هۆی گشتگرییه‌كه‌ی له‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌ركوتكارانه‌ی دوه‌ڵه‌تی كۆمۆنیستی، هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كاپیتالی و چه‌قبه‌ستوویی بیركردنه‌وه له حیزبی كۆمۆنیستی هێنده‌ی سۆربۆن به‌كار ده‌هێنرا. له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕانسه، لۆفۆڕی وه‌كوو یه‌كێك له ناودارترین بیرمه‌ندانی خۆی ستایشی لێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌م حیزبه به پێچه‌وانه‌ی هاوتا ئیتالیاییه‌كه‌ی حه‌زی لێ‌بوو، بیرمه‌ند ناوداره‌كان كه‌وا خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی سیمبۆلیكین نه‌ك پراكتیكی حه‌سێبی بۆ بكه‌ن. گرژی زیاتری جه‌نگی سارد لۆڤۆری به هۆی لادان له ئۆڕتۆدۆكسی لۆمه كرد و دواتر له فه‌لسه‌فه به‌ره‌و كۆمه‌ڵناسی پاشكه‌شه‌ی كرد و ئه‌مه‌ش بوو به ناوه‌ندی به‌رهه‌مه‌كانی دواتری ئه‌و. ئه‌و له كۆتایی ده‌یه‌ی ١٩٥٠ بوو به كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌ركه‌وتوو له چه‌پی ناكۆمۆنیستی و له‌وێ مرۆڤباوه‌ڕی دیالێكتیكی ئه‌و وه‌كوو بنه‌مایه‌كی كراوه و نادۆگمایی بۆ ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێزی لێگیردرا. بۆچوونی ئه‌و له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه بوو به گومان ئایا بۆی هه‌یه وته‌یه‌كی فه‌لسه‌فی جه‌ماوه‌ری تووشی سه‌رسووڕمان بێته‌وه یان نا. به بۆچوونی ئه‌و گوزاره بوونناسانه یان گه‌ردوونناسانه‌كان باشتروایه ڕاده‌ستی شاعیره‌كان و زانایانی مۆسیقا بكرێت. فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی باشتروایه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چه‌قببه‌ستێت كه‌وا چه‌مكه دیالێكتیكییه‌كان وه‌كوو میتۆدی ڕه‌خنه‌یی بیساوێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به به‌شێك له‌و شته‌ی كه‌وا ئه‌و به ئه‌وپه‌ڕ فه‌لسه‌فه ناودێری كردبوو. ئه‌م وته‌یه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، پراكسێس كه‌وا ڕوو له كرده بوو ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ته‌واو بكرێت. به‌تایبه‌تی كاركردی داهێنه‌رانه‌یه‌ك كه‌وا ئه‌و به پۆیه‌سێس[42] ناودێری كردبوو و ئه‌مه‌ش بۆ پێكهێنانی چه‌مكی ( ژیانیی ڕۆژانه) یه. ماركسیزمی مرۆڤباوه‌ڕانه و هیگڵییانه‌ی لۆفۆڕ له كۆمه‌ڵناسیدا زیاتر به‌كار ده‌هات تاكوو فه‌لسه‌فه. لێكدانه‌وه په‌سه‌ندكراوه‌كانی سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی خوێندكاری و كرێكاره‌كان له فه‌ڕانسه له مه‌ی ١٩٦٨ پێشكه‌ش كرد و چوارچێوه‌ی چه‌مكییانه‌ی سه‌رنجڕاكێشی بۆ هه‌ندێك له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه زێده‌ڕۆییه‌كانی تێوه‌گلاو هێنایه ئاراوه. وته‌بێژی سه‌ره‌كی فه‌لسه‌فه‌ی مارسیستی _ لێنینیستی له قۆناغی دوای جه‌نگ، كه‌سێك به‌ناویی ڕۆژێ گارۆدی[43] بوو (له‌دایكبوونی ١٩١٣) بوو. كه‌سێكه تاكوو كۆنگره‌ی بیسته‌می حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت له ساڵی ١٩٥٦ جۆرێك له ستالینیزمی له‌گه‌ڵ ژێرده‌سته‌یی ده‌بریبوو. ئه‌و له دوای كۆنگره، جگه له‌وه‌ی كه ئه‌ركی ڕێبه‌رایه‌تی مه‌حكوومكردنی فه‌لسه‌فه‌ی ستالینی له ئه‌ستۆ بوو، لانیكه‌م له پاڵه‌وه ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی جێگره‌وه‌ی بۆ حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕانسه‌ی له ئه‌ستۆ گرت. هه‌نگاویی یه‌كه‌م پێشنیاریی مرۆڤباوه‌ڕانه‌ی ماركسیستییه‌ك بوو، پشتی به كه‌شفی مرۆڤی ته‌واو به‌ستبوو. هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕۆكه‌وه كه‌مێك جیاوازیی له‌گه‌ڵ مرۆڤی ته‌واوه‌ی لۆفۆڕ هه‌بووه. گه‌رچی كێشه سیاسییه‌كان وایكرد، خۆی به قه‌رزارباری لۆفۆر نه‌زانێت. به‌ڵام هه‌نگاویی دووه‌می ئه‌و ڕه‌سنتر بووه ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دیالۆگێكی ڕاشكاویی له‌گه‌ڵ فۆڕمه مرۆڤباوه‌ڕانه‌كانی دیكه‌ی مه‌به‌ست بوو. به‌تایبه‌تی له بزووتنه‌وه بیركردنه‌وه‌ییه كاتۆلیكی و ئیگزیستانسیالیستی بۆی ده‌گه‌ڕا. وا دیاره فه‌لسه‌فه‌ی ژیانباوه‌ڕانه‌ی تیار دۆشاردێن[44] له دوای مردنی گه‌لێك كاریگه‌ری هه‌بووه و بوارێكی هاوبه‌شی سه‌رنجڕاكه‌شی ده‌سته‌به‌ر كردبوو، گه‌رچی گارۆدی نه‌یتوانی ئه‌مه په‌سه‌ند بكات، په‌ره‌سه‌ندن به‌و شێوازه‌ی تیار دۆشاردێن پێشنیاری كردبوو له ئافڕاندنی ڕه‌ب به لووتكه ده‌گات. گارۆدی لای وابوو، هیگڵ كه‌وا سه‌رنجی زانایانی لاهووتی به‌ره‌و لای خۆی ڕاكێشابوو وه‌كوو بنه‌مایه‌كی ڕێگه‌پێدراو بۆ فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤباوه‌ڕانه هاوبه‌ش داینابوو. ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه ( ڕه‌ب _ سازی) ئه‌و له كۆره كۆمۆنیستییه‌كان به‌دیهێنابوو له‌و هۆكاره گرنگانه بوو وایكرد، چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رمی له ساڵی ١٩٦٦ وه‌لا بنێت. گارۆدی به هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ١٩٦٨ له حیزب ده‌ركرا و دواتر بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی خۆی بگۆڕێت. له‌سه‌رتاوه كاتۆلیكی هه‌ڵبژارد و پاشان بوو به موسڵمان. گه‌وره‌ترین نه‌یاری نه‌به‌زیوی ڕێگه‌ی گارۆدی گرته‌به‌ر، لوویی ئاڵتۆسه‌ر بوو (١٩١٨ _ ١٩٩٠) بوو. ئه‌و ڕه‌خه‌ی له ماركسیزمی مرۆڤباوه‌ڕانه‌ی هێنایه ئاراوه. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه‌ی داهێنه‌رانه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماركس به‌دیهێنا. دوو توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوی ئه‌و له ساڵی ١٩٦٥ بڵاو كرده‌وه. یه‌كه‌م (بۆ ماركس) و دووه‌م ( خوێندنه‌وه‌ی كاپیتاڵ) بوو. ئاڵتووسه‌ر فه‌یله‌سووفێكی پڕۆفیشناڵ بوو نه‌ك چالاكێكی سیاسی. له سه‌ره‌تاوه له ژێركاریگه‌ری نووسراوه‌كانی مائۆ تسێتۆنگ بوو له‌باره‌ی كرده و ناكۆكی بوو. له كۆڕی مائۆیی فه‌ڕانسه له ده‌یه‌ی ١٩٦٠ و سه‌ره‌تای ١٩٧٠ كۆمه‌ڵێك لایه‌نگری هه‌بووه. ئاڵتووسه‌ر له لێكدانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستییه‌وه ده‌ستیپێكرد و ڕوونی كرده‌وه كه‌لێنێكی توند له نێوان ماركس و ڕابردووه‌كانی واته هیگڵ و فیۆرباخ هه‌بووه. ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی كردبوو، ماركس له سه‌ره‌تاوه، سیسته‌می ئایدیالیستی هیگڵ و دواتر مرۆڤباوه‌ڕی ماتریالیستی فیۆرباخی به‌رپه‌رچدابوو بۆ ئه‌وه‌ی تیۆرییه‌كی جیاواز و كرده‌كی ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌و ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ی ڕه‌تكردبوو ئه‌م تیۆرییه جێگره‌وه‌یه‌ی هیگڵ و فیۆرباخ بووه. له پێداویستییه‌كانی ئه‌م ڕوانگه‌یه ئه‌وه بوو، ئه‌م تیۆرییه به‌شه گرنگه‌كانی فه‌لسه‌فه‌كانی ئه‌وانی پاراستبوو. ئاڵتووسه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بوو، ماركس كه‌لێنێكی تیۆریی ناسانه‌ی به‌دیهێنابوو و تیۆریی خۆی وه‌كوو زانستی مێژوو، ته‌واو جیاواز له بۆچوونه ئایدیۆلۆجیكییه‌كان وه‌كوو سه‌رچاوه‌كانیان جێگیری كرد. ئه‌و وه‌بیری هێنایه‌وه ئایدیا و چه‌مكه‌كان بۆ كاردانه‌وه له‌هه‌مبه‌ر هه‌لوومه‌رجی مێژوویی ده‌رده‌كه‌وێت و له پێكهاته چڕوپڕه‌كاندا كۆ ده‌بێته‌وه. پێكهاته‌ی هه‌ركامیان گرفتێكه. پاراستنی چه‌مكێكی تایبه‌تی به گشتی پێویستی به په‌سه‌ندكردنی گشت گرفته‌كانه كه‌وا چه‌مكه‌كانی پێوه نووساوه. كه‌واته ماركسیزمی پێگه‌یشتوو ده‌بێت له ئایدیاكان سه‌رچاوه‌گرتووه‌كانی كێشه پێش ماركسیستییه‌كانی وه‌لا نابوو. نووسراوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ماركس له‌گه‌ڵ چه‌مكی نامۆیی، خۆ به‌دیهێنانی مرۆڤ و دیالێكتیكی هیگڵی به‌رله دابڕانی تیۆریی ناسانه هاته ئاراوه و له ئه‌نجامدا، ده‌بێت ئه‌وانه په‌یوه‌ندییان به گرفته پێش ماكرسیستی و نازانستی هه‌بێت. ئاڵتووسه‌ر په‌سه‌ندی كرد، نووسراوه‌كانی دوایی ماركس، جاروبار له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ئایدیۆلۆجیكی پێكهاتبوو. به‌ڵام بڕه‌وی به به‌ڵگه‌كانی خۆی دا و پێداگری له‌م خاڵه كردبوو، چه‌مكی دابڕانی تیۆریی ناسانه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌و شته‌ی له ناو به‌رهه‌مه‌كانی ماركس یان به‌رهه‌می هه‌ركه‌سێكی دیكه زانستی یان به پێی ده‌ربڕینێك كه خۆی به باشی ده‌زانێت تیۆریكی بوو، ئه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجیكی بوو به‌كاریهێنا. كه‌واته پڕۆسه تیۆریكییه‌كان به ڕوونی له پڕۆسه ئایدیۆلۆجیكییه‌كان جیا بكرێنه‌وه. دواتر ئاڵتووسه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ی ناسی. گه‌رچی پڕۆسه‌ی تیۆریكی ماركسیسی پێگه‌یشتوو به ته‌واوه‌تی په‌ره‌ی سه‌ندبوو. ماركس هیچكات بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌كانی سه‌رله‌نوێ پۆلێن نه‌كرد كه له پێداویستییه گرنگه‌كان بووه. به‌ده‌ربڕینێكی دیكه تیۆرییه‌ك له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی تیۆریكی بوونی نییه. نه‌بوونی ئه‌م تیۆرییه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئایدیۆلۆجییه جۆربه‌جۆره‌كان، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان سه‌رچاوه‌یه‌كی هیگڵی هه‌بووه ده‌یتوانی به‌كه‌ڵك بێت. ئه‌و ده‌ریبڕیبوو ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئیدی بۆ ڕێگرییه‌كی بۆ گه‌شه‌ی زیاتر به ماركسیزم گۆڕدرا. هه‌روه‌ها سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شڕۆڤه‌ی فه‌لسه‌فییانه‌ی ماركس، ئینگڵس و لێنین به‌تایبه‌تی كتێبی سه‌ره‌كی ماركس، كاپیتاڵ بێنێته‌ئاراوه. هه‌وڵیدا له تیۆرییه‌ك سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی تیۆریكی بكۆڵێته‌وه و شڕۆڤه‌ی له‌سه‌ر كرد. به هۆی ئه‌وه‌ی كه تیۆریی له‌م شێوه‌یه به ڕوونی باس نه‌كراوه، ده‌قه‌كان ده‌بێت ( به‌شێوه‌ی هێمایی) بخوێنرته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هێماكان تێبگه‌ین بۆی هه‌یه تیۆریی ده‌ستێوه‌ردراو له میتۆدی زانستیدا ئاماژه‌ی پێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر ماركس تیۆریی له‌م شێوه‌یه‌ی نه‌بووبێت به دڵیناییه‌وه ناتوانین ئه‌وانه له هیگڵ یان فیۆرباخ وه‌ربگرین. له ئه‌نجامدا ئاڵتووسه‌ر له عه‌قڵباوه‌ڕی سپینۆزا، ده‌روونشیكاریی فڕۆید و زمان‌ناسی پێكهاته‌یی سۆسۆر یارمه‌تی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك چه‌مكی به‌كه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكات. ئاڵتووسه‌ر، به چه‌مكی ناكۆكی ده‌ستیپێكرد. چه‌مكی هیگڵی ململانێی دژه‌كان، جێی خۆی بۆ چه‌مكی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان چوڵ كرد. باس له جۆرێك ماده‌ی خاو له رێگه‌ی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یی كه‌وا ئیش یان كرده‌ی مرۆڤ و كه‌ره‌سته‌ی گونجاویی به‌رهه‌مهێنان كاریگه‌ری هه‌یه و بۆ به‌رهه‌مهێنان بگۆڕدرێت. له كۆمه‌ڵگه یان دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چوار پڕۆسه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنان هه‌یه و هه‌ركامیان پڕۆسه‌ی لاوه‌كی خۆی هه‌یه. ئه‌وانه‌ش بریتین له پڕۆسه ئابووری، سیاسی، ئایدیۆلۆجیكی و تیۆریكییه‌كانه. ئه‌م پرۆسانه لێكئاڵاون و بۆیه هه‌ركامیان پێشمه‌رجی هه‌مووی ئه‌وانی دیكه‌ن. هه‌لوومه‌رجێكه ئه‌و له شیكاری فڕۆید له‌سه‌ر وێنای خه‌ونه‌كان وه‌ریگرتووه به ( زێده‌دیاریكراویی[45]) ناودێری كردووه. ناكۆكییه‌كان یان گۆڕینه‌كان له ئاستێك له پڕۆسه ڕێتێچووه‌كان به‌ره‌و پڕۆسه‌یه‌كی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه یان له‌وێدا چڕ ده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌م پڕۆسانه یان هه‌موو پڕۆسه‌كاندا پێكه‌وه ئاوێته‌ی یه‌كتری بكرێن، ئه‌گه‌ری زۆره گۆڕانكاری یان شۆڕشێكی گشتی لێبكه‌وێته‌وه. چه‌مكی زێده‌دیاریكراویی وه‌كوو بنه‌مایه‌ك بۆ شیكاری مێژوو ئاراسته كراوه و ئه‌مه‌ش ئاڵۆزترین و وردبینانه‌تر له دیالێكتیكی هیگڵی بووه كه‌وا جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه و بۆچوونی جیاوازیی له‌سه‌ر هۆیه‌كی گرتووه‌ته‌به‌ر. بنه‌مای هێڵی هۆ و هۆكرد له فیزیای كلاسیكی و هۆیه‌كی ده‌بڕیوی دیالێكتیكی هیگڵی جێی خۆی بۆ هۆیه‌كی پێكهاته‌یی چۆڵكرد. واته ڕووداوی تایبه‌تی له ڕێگه‌ی ڕووداوی پێشوو یان ڕووداوێكی بنه‌ڕه‌تیتر دیاری ناكرێت. به‌ڵكو له ڕێگه‌ی پێكهاته‌یه‌ك له پڕۆسه‌كان كه‌وا پێوه‌ی به‌ندكراوه به شێوه‌ی زێده دیاریی ده‌كرێت. ئه‌م پێكهاته‌ی ناوه‌ندی نییه و به هۆی كرده‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕێكوپێك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. واته ئه‌وانه له كاتی تایبه‌تی و له‌م پێكهاته‌یه‌دا سه‌ر ده‌كه‌وێت. به‌ڵام هیچكامیان به به‌رده‌وامی به‌م شێوه‌یه نییه. ته‌نانه‌ت پڕۆسه‌ی ئابووری له لایه‌ك به به‌رده‌وامی زاڵه، گه‌رچی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تییه‌ی هه‌یه و دیاریی ده‌كات كام پڕۆسه زاڵ ده‌بێت. خوێندنه‌وه‌ی ئاڵتووسه‌ر له‌سه‌ر مودێلی بنه‌ما _ و _ سووپه‌ڕ پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه، سه‌رله‌نوێ پۆلێنكراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ڕێژه‌یی زیاتر به سووپه‌ڕ پێكهاته‌كان ببه‌خشێت و ئیدی بنه‌مای ئابووری تێدا شه‌وق ناداته‌وه. بۆیه هه‌رچه‌نده گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كان له قۆناغی كۆتایی چاره‌نووسسازن به‌ڵام ساتێك نییه له كوتووپڕ قۆرغی بكه‌ن و له كۆتاییدا (ته‌نیا كاتژمێری قۆناغی كۆتاییه هیچكات كاتی ناگات). مودێلی ئاڵتووسه‌ر له ڕاستیدا له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه ( به تیۆریی یان تیۆریی پڕۆسه‌ی تیۆریكی ناودێر ده‌كرێت) ده‌گاته لووتكه. ڕۆڵی فه‌لسه‌فه ئه‌وه بوو، یه‌كگرتوویی و وردبینی تیۆرییه‌كانی دیكه و ( كرده‌ی هاوتای ئه‌وانه) گارانتی بكات. له كۆتاییدا وه‌كوو زانستی زانسته‌كان سه‌ریهه‌ڵدا. ئاڵتوسه‌ر به هۆی لایه‌نگری له تیۆریی ڕه‌خنه‌ی لێگیردرا. زۆربه‌ی نووسراوه‌كانی خۆی له دوای ١٩٦٨ ته‌رخانكرا به خۆ ڕه‌خنه‌یی و له‌م نووسراوانه زنجیره‌یه‌ك له پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵوێسته ئاڵتووسه‌رییه ( گرنگه‌كان) له‌گه‌ڵ داهێنانی چه‌مكی دیكه‌یه. باشتروایه ئاماژه به‌م سێ داهێنانه له‌م ئاراسته‌یه‌دا بكه‌ین به‌تایبه‌تی كاریگه‌رییان داناوه. یه‌كه‌م، ئه‌و بۆچوونێكی جیاوازیی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه وه‌كوو خه‌باتی چینایه‌تی له تیۆریی وه‌كوو چه‌كێك له شۆڕشدا هێنایه ئاراوه. ئه‌م بابه‌ته پیشانی ده‌دا، ڕۆڵی فه‌لسه‌فه دروستی تیۆریی پڕۆسه‌ی سیاسی و دروستی سیاسی تیۆریی گارانتی كردووه. دووه‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌و دیالێكتیكی مێژووی وه‌كوو پرۆسه‌یه‌كی بێ سووژه یان ئامانج سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی كرده‌وه. دژ به دیالێكتیكی هیگڵی كه له لایه‌ك مرۆڤباوه‌ڕانه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه بوونی مرۆیی وه‌كوو سووژه‌ی مێژوویی له قه‌ڵه‌مداوه، له لایه‌كی دیكه‌ش ئایدیۆلۆجیكی بووه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه مێژووی وه‌ها سه‌یر كردووه به شێوه‌ی ئامانجدارانه به‌ره‌و كۆتا ئامانج هه‌نگاو ده‌نێت. سێیه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئایدیۆلۆجی وه‌كوو وه‌همی پێویستی په‌یوه‌ندی ژیاویی نێوان تاكه‌كان و هه‌لوومه‌رجێك كه هه‌یه‌تی ده‌سته‌به‌ری كردووه. لێره‌دا ئه‌و پیشانی داوه، زۆربه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ له‌سه‌رتاوه ئایدیۆلۆجیكن و سه‌ركوتكارانه نین، بۆیه كاركردی سه‌ره‌كی ئه‌وانه ده‌سته‌به‌ركردنی ڕه‌زامه‌ندی كه‌سانی ژێر سێبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه. تاكه‌كان هه‌نگاو ده‌نێنه ناو كه‌ره‌سته ده‌وڵه‌تییه‌كه ئایدیۆلۆجیكییه و له ڕێگه‌ی كاریگه‌ری بانگهێشتی تاكه‌كان بۆ ناساندنی خۆیان وه‌كوو سووژه، كاریگه‌رییه‌كه هه‌موو ئایدیۆلۆجییه‌ك هه‌یه‌تی. له لایه‌ك واتای كه‌سانێك ده‌گه‌یه‌نێ، تاكێك كه به‌رپرسی خۆیه‌تی و له لایه‌كی دیكه‌ش پشت به سه‌رچاوه ده‌به‌ستن. شیكاریی ئه‌و له‌سه‌ر ئایدیۆلۆجی له تیۆریی ڕه‌خنه‌یی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سه‌ندكرا. له ناو فه‌یله‌سووفانێك كه درێژه‌یان به ڕێگه‌كه‌ی ئاڵتووسه‌ردا سێ كه‌س هه‌یه شیاویی باسكردنن: ئێتین بالیباره[46]، ئه‌و كه‌سێكه چه‌مكی دیكتاتۆری چینی كرێكاری له فه‌ڕانسه و شوێنه‌كانی دیكه وه‌لانرابوو ڕه‌خنه‌ی لێگرتن. شیكردنه‌وه‌ی ئاڵتووسه‌ری له‌باره‌ی مشتومڕه‌كانی نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز وچین به‌كارهێنا. پیه‌ر ماشێری[47]، كه‌سێكه تیۆرییه‌كی له‌باره‌ی چۆنێتی به‌رهه‌مهاتنی ئه‌ده‌بیات ، له‌باتی خولقاندنی و ئه‌وه‌ی كه ئه‌ده‌بیات چۆن ناكۆكییه‌كان ده‌رده‌خات، كه‌وا ئایدیۆلۆجی یارمه‌تی شاردنه‌وه‌ی داوه، هێنایه ئاراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نگری له به‌خۆكردنی وێنا سپینۆزاییه‌كان كرد نه‌ك ئایدیاكانی هیگڵییه‌كانی ماركسیسته‌كان، ژۆرژ لابیكا[48]، كه‌سێكه نووسراوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ماركسی سه‌رله‌نوێ لێكدایه‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له سیگمای ساده‌باوه‌ڕانه‌ی وه‌رگرتنی ئابووریی سیاسی ئینگلیزی، سۆسیالیزمی فه‌ڕانسه‌یی و فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمانی له ماركس دا ڕه‌خنه‌ی هه‌بوو. به‌ڵگه‌شی ئه‌وه بوو، ئه‌و له كۆتاییدا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له سه‌رلێشێواویی فه‌لسه‌فی سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، فه‌لسه‌فه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی زانستی مێژوو وه‌لا نا، لابیكا له فه‌ڕانسه، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌ی ئاكادێمیكی به‌ره‌و مێژووی بیركردنه‌وه‌ی ماركسیستییه. ئایدیاكانی ئاڵتووسه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌پی فه‌ڕانسه ده‌مێنێته‌وه. تاڕاده‌یه‌ك به‌هۆی ناكۆكی سیاسی ئه‌و له‌گه‌ڵ حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕانسه خۆی ئه‌ندامی بوو و تاڕاده‌یه‌ك به هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌گره ناكۆمۆنیستییه‌كان حه‌زیان لێ‌بوو به‌رنامه‌ی ئه‌و له هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕه‌زگاركردنی وێنا ستالینستییه‌كان له قه‌ڵه‌می بده‌ین. كه‌واته ئه‌و له ساڵی ١٩٨٠ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ده‌روونی ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت. ناویی ئه‌و به گشتی له لێكۆڵینه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان سڕایه‌وه. به‌ڵام زۆربه‌ی ئایدیاكانی اه‌و له فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی په‌ره‌یسه‌ند و به تایبه‌تی له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و كولتووری كاریگه‌ری به‌ربڵاویی هه‌بووه. به شێوازێكی ناكۆك هێرشی ئه‌و بۆ سه‌ر هیگڵ ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی هه‌بووه، هۆگری به‌رده‌وام بۆ توێژینه‌وه‌ی هیگڵی له فه‌رانسه زیندوو كرده‌وه. كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سووفی ماركسیست له ڕێگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی وردی چه‌مكه‌كان له ڕێگه‌ی هیگڵه‌وه هاته ئاراوه، وه‌ڵامی ئه‌م ململانێیانه‌یان ده‌دایه‌وه. ژاك دۆنت، ده‌یویست ناواخنی به‌ره‌وپێشچووی ژیان و بیركردنه‌وه‌ی هیگڵ زیندوو بكاته‌وه. سۆلانژ مێرسیه _ ژۆسا[49]، به‌ڵگه‌یانده‌هێنایه‌وه، سه‌باره‌ت به شڕۆڤه سه‌ره‌كییه‌كانی هیگڵ له چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كانی ماركس به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له تێگه‌یشتنی بنه‌مای پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌م له‌م چه‌مكانه و بۆی هه‌یه پێداچووونه‌وه به هه‌ندێك له چه‌مكه هیگڵه به‌كه‌ڵكه‌كان كه‌وا ماركس له سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه‌ی چاوپۆشیان كردبوو چاوپۆشی كردبوو به‌كه‌ڵك بوو، بۆی هه‌یه چڕوپڕترین هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌نتزێك به شێوازیی هیگڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌كانی لووسییه‌ن سێڤ[50]. سێڤ له كۆمه‌ڵێك له توێژینه‌وه‌كانی له كتێبی كورتی (پێشه‌كییه‌ك له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی) (١٩٨٠) جێبه‌جێ كرد. ده‌یویست سیسته‌مێكی چه‌مكی ناكۆك ساز بكات و پێشنیاری ئه‌وه بوو، جیاوازیی نێوان فۆڕمه ناكۆك و غه‌یره‌ناكۆكه‌كان نابێ ڕێگری له پێكئاڵانی لێكدژی ئه‌وانه بكرێت. ئه‌و جیاكارییه‌ك كه‌وا هیگڵ له نێوان دیالێكتیكی ئۆبجێكتیڤ و سۆبجێكتیڤی هیگڵی داینابوو و له ئه‌نجامدا له نێوان گه‌شه‌ی مێژوویی ڕاستی و سیسته‌ماتیكی لۆجیكی چه‌مكه‌كان داینابوو ده‌بێت ئه‌وانه له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه تێبگه‌ین و له هه‌مان كاتیش‌دا، په‌یوه‌ندی دیالێكتیكی نێوانیان بسه‌لمێنین. سێڤ، به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه ماتریالیزمیی ماركسیستی به شێوه‌ی ڕێدۆزێكی زانستی له پێناو ناسین به‌ڵام نه‌ك به شێوه‌ی ئایدیۆلۆجی سیاسی تێده‌گه‌یشتین و به دیاریكراویی بێدینانه نه‌بوو. ده‌بێت بۆ فێربوونی ئه‌و شته‌ی كه‌وا بیری ئایینی له چوارچێوه‌ی شهوودی یان خه‌یاڵی ده‌ریده‌بڕێت ئاماده بكرێت. به‌ربڵاویی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له ده‌یه‌كانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ بووه هۆی ئه‌وه‌ی، كه ببێ به یه‌كێك له ڕه‌وته زاڵه‌كان له ژیانیی بیركردنه‌وه‌ی فه‌ڕانسه و ئه‌رووپا و پله‌وپێگه‌یه‌كی به‌هێزی له خوێندنگه و زانكۆكان و دیسكۆرسی سیاسی هه‌بێت. فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له كۆتایی ده‌یه‌ی حه‌فتا له‌ژێر گوشاری به‌تایبه‌تی وه‌رگرتنی نۆره‌كارانه‌ی فێرگه بیركردنه‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو ( فیمینیزم، پاش پێكهاته‌خوازیی، ده‌روونشیكاری، ئیكۆلۆجی، مه‌عنه‌ویتخوازیی و پاش پێكهاته‌خوازیی) بوو. هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و له‌ناوچوونی له‌نه‌كاویی كۆمۆنیزم له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، په‌یتاپه‌یتا ماركسیزم ئاستی دابه‌زی. ستڕاتژییه جۆربه‌جۆره‌كان بۆ گه‌سه‌دان به ماركسیزم هاتنه ئاراوه. به‌تایبه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی خوێندنه‌وه‌كانی گڕامشی ئیتالیایی و شڕۆڤه‌كانی شیكاریی ئانگلۆساكسۆنی له‌سه‌ر ماركسیزم هاتنه ئاراوه. به‌ڵام زۆر جار شڕۆڤه تێكه‌ڵه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وته ماركسیستییه‌كان هاته ئاراوه. بۆی هه‌یه گرنگتر له هه‌مووی ئه‌م پرسیاره له لایه‌نی جۆربه‌جۆره‌وه بووبێت، بۆچی ئه‌م پڕۆژه‌یه بیركردنه‌وه‌ییه چڕوپڕه ( یان گێڕانه _ مه‌زنه‌كان) به‌و شێوازه‌ی كه‌وا ماركسیزم به شێوه‌ی مێژوویی له ئه‌ستۆی گرتبوو پێویستیه‌تی یان به ڕه‌وای ده‌زانێت. ئه‌م پرسیاره كاریگه‌رییه‌كی نكۆڵینه‌كراویی له‌سه‌ر بیرمه‌ندان داناوه و زۆرتر له ڕابردوو به بێ پشتبه‌ستن به هاوبه‌شی( ده‌وڵه‌ت، حیزب یان گرووپدانانی پڕۆفیشناڵی) ماركسیستی ڕاستی یان خه‌یاڵی كاری ده‌كرد و ده‌یتوانی شۆناسێكی هاوبه‌ش یان بنه‌مایه‌كی دامه‌زراویی به بیركردنه‌وه‌كانی بدات. له كۆتاییدا فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی ته‌نانه‌ت به‌رله‌وه‌ی كه ڕووداوه مێژووییه‌كانی ١٩٨٩ به‌ره‌وڕووی كاره‌سات بكاته‌وه تووشی شێواویی جدی كردبوو.
كۆتایی
به هۆی ئه‌وه‌ی كه توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست ڕوانگه‌ی ( فه‌لسه‌فه‌ی قاڕه‌یی) پێوه دیاره، باش نییه به بێ ئاماژه به ڕوانگه‌ی پاڵه‌كی چاو‌دێر واته فه‌لسه‌فه‌ی جیهانیی ئینگیلزی زمان به تایبه‌تی دوورگه‌كانی به‌ریتانیا كۆتایی به باسه‌كه بێنین. ئه‌م گریمانه‌یه كه لای وایه فه‌لسه‌فه‌ی قاڕه‌یی شته‌كه له شوێنێكی دیكه له قاڕه‌ی ڕاستی یان خه‌یاڵی ڕووده‌دا، ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌یه، ڕه‌وته باوه‌كان له فه‌لسه‌فه‌ی ئینگلیزی زمان تا چ ئاستێك ویستوویانه ڕێگری له كاریگه‌ری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر نه‌ریته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خۆیانن. به كرده‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئاكادێمیكی ئینگلیزی زمان له قووڵاییه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سووفه ئه‌ورووپییه قاڕه‌ییه‌كان تێوه‌گلاوه. گه‌رچی زۆربه‌یان هاوشێوه‌ی پۆپێر و ڤیتگنشتاین به شێوه‌ی فه‌خری نازناویی فه‌یله‌سووفی ئینگلیزییان پێدراوه. ستڕاتژی پووچه‌ڵكردنه‌وه له پێویسیتییه‌كانی وشه‌ی (قاڕه‌یی) یه و یارمه‌تی له ده‌ره‌وه دانانی كاروباره نه شیاوه‌كانه و نه‌شیاوترینیان به گشتی نه‌ریتی ماركسیستی بووه. تا ئه‌م دووییانه‌ش ماركسیزم به گشتی و لانیكه‌م له فه‌لسه‌فه‌ی ئاكادێمیكی ڕه‌تكرابوو. له ئه‌نجامدا له لقه زانستییه‌كانی دیكه به تایبه‌تی توێژینه‌وه ئه‌ده‌بی و كولتووری، كۆمه‌ڵناسی، سیاسه‌ت، مێژوو، جوگڕافیا و ئاسه‌وارناسی هاته ئاراوه بۆ اه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفه ماركسیستییه قاڕه‌ییه‌كانی بۆ بیرمه‌نده ئینگلیزی زمانه‌كان ناساند. ماركسیزم _ لێنینیزم له ڕێگه‌ی هۆكارێتی حیزبه كۆمۆنیستییه‌كان كه‌وا بچووكبوونه‌وه‌یان بووه هۆی دابڕانیان له مسكۆ. به‌ڵام به‌شی زۆری له قۆناغی نێوان ده‌یه‌كانی ١٩٢٠ و ١٩٦٠ كاریگه‌ری ئه‌وانه له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پیشه‌دا سنووردار كرا. به درێژایی ده‌یه‌ی ١٩٣٠ ژماره‌یه‌كی كه‌م له بیرمه‌ندان چوونه ناو جه‌رگه‌ی كۆمۆنیزم و یه‌كێكیان كریستۆفێر كادڤیل[51] بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر له جه‌نگ له پێناو كۆماری له سپانیا نه‌كوژرایه‌ت، ماركسیزمی خۆجێی له به‌ریتانیا دامه‌زرا و دواتر مووریس كۆرێنفۆرس[52] (١٩٠٩ _ ١٩٨٠) له شڕۆڤه‌كاره كاریگه‌ره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی _ لێنینیستی بوو. ئه‌و له ڕه‌خنه‌كانی دژ به پۆزیتیڤیزمی پۆپێری و فه‌لسه‌فه‌ی زمان به درێژایی ده‌یه‌ی ١٩٦٠ به‌كاریهێنا و به‌رله مردنی ده‌ستیدایه ڕه‌خنه له پۆلێنكردنی ڕوانگه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی له‌سه‌ر ماركسیزم. به درێژایی ده‌یه‌ی ١٩٧٠ حیزبه سیاسییه ئینگلیزی زمانه‌كان له تێكچوونێكیی له‌نه‌كاو بۆ لایه‌نگرانی ماركیسیزم _ لێنینیزم و كۆمۆنیسته ئه‌ورووپییه‌كان دابه‌شكرا. ده‌سته‌ی دووه‌م، گرامشی وه‌كوو سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی موژده‌به‌خشی فه‌لسه‌فی خۆی له‌به‌رچاو گرتبوو. به درێژایی ده‌یه‌ی ١٩٦٠ له گرووپه‌كانی چه‌پی نوێ كه‌وا كۆمۆنیسته نه‌یار و لایه‌نگرانی تڕۆتسكی بناغه‌یان دانابوو، لایه‌نگرییه‌كی چڕ‌وپڕ له ماركسیزم سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه. ئه‌وان له نووسراوه نا ماركسیستی _ لێنینیستی كه له فه‌ڕانسه و ئیتالیا په‌ره‌ی سه‌ندبوو یارمه‌تی وه‌رگرتبوو. گۆڤاری ئه‌مریكی تیلۆس[53] و گۆڤاری چه‌پی نوێ[54] ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی، به‌گشتی له لقه كولتووری، سیاسی و مێژووییه‌كه‌ی له لایه‌نی وه‌رگێڕان و ناساندنی به‌رهه‌مه ماركسیستییه‌كان كه له پێشدا باسكرا ده‌روی هه‌بووه. له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ١٩٧٠ گۆڤاری فه‌لسه‌فه‌ی ڕادیكاڵی، ڕۆڵی هاوشێوه‌ی بۆ پێداگری تایبه‌تی له مشتومڕه فه‌لسه‌فییه‌كان گێڕاوه و له به‌ته‌واوه‌تی ماركسیستی نه‌بووه. گه‌شه‌ی كولتووری ماركسیستی گه‌شه‌كردووی ئینگلیزی زمان له ده‌یه‌ی ١٩٦٠ به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه‌گره ئه‌ده‌بی و كۆلتوورییه‌كانی وه‌كوو ڕیمۆند وه‌لیامز[55]، ستواڕت هاڵ[56]، تێری ئیگڵتۆن[57] و فریدریك جیمسۆن[58] و مێژوونووسانی وه‌كوو ئه‌ی.پی، تامپسۆن[59]، كریستۆفێر هیڵ[60]، ئێریك هابسباوم[61] و پێری ئه‌ندرسۆن[62] و كه‌سانی دیكه به‌رچاو بووه. ده‌ركه‌وت فه‌لسه‌فه له هه‌مبه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی بیری ماركسیستی خۆڕاگرتر بووه. گه‌رچی ئه‌م كاریگه‌رییه له فه‌لسه‌فه‌ی زانسی به‌تایبه‌تی له به‌رهه‌مه‌كاندا له‌سه‌ر باسكار كاریگه‌ری به‌رچاویی بووه. تیۆریی ڕیالیستی زانستی ئه‌و له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئازادی گشتی مرۆیی په‌یوه‌ندی هه‌بووه. ئه‌وه‌ی به‌رزه‌فڕانه‌ته و كاریگه‌ری زیاتری بووه به‌رهه‌مه‌كانی جۆن ئه‌لسته‌ر و جه‌ی ئه‌ی كۆهێنه بۆ پۆلێنی سه‌رله‌نوێی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ماركسیزم به پێی فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریی هه‌وڵیانداوه. به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ماركس له‌گه‌ڵ پۆپێر، كێنز و ئاستین كۆمه‌ڵێك تێڕوانینان پێكهێناو كه له نه‌ریتی شیكارییدا شاده‌یهێنه‌رن و بۆ دیالێكتیكی هیگڵی ململانێ ساز ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌م ئاشته‌واییه به ناوچاریی ناته‌واوه و پێویستی به ڕه‌تدانه‌وه‌ی به‌شێك له سۆسیالیزم و ماتریالیزمیی مێژوویی ماركسه. تیۆریی ماركسیستی _ ئینگلیزی زمان، تاڕاده‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ماركسیستی به‌هێزی به‌دیهێناوه. ئه‌م تیۆرییه بزووتنه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه به وردی بینیبوو، به‌ڵام هاوتاكانی ناوه‌وه‌یان یان گرووپه چه‌په زێده‌ڕۆكانیان كاریگه‌ری لاوه‌كیان بووه یان حیزبه سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ڵێنی ئه‌وتۆیان بۆ بیرۆكه تایبه‌ته‌كانینا نه‌بووه. سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان تاڕاده‌یه‌ك بووه‌ته هۆی پاراستنیان له‌به‌رانبه‌ر تێكچوونی كۆمۆنیزم له ساڵی ١٩٨٩. له‌م ساڵانه‌دا فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی به كۆتایی نه‌گه‌یشت. به‌ڵام خاڵێكی گونجاوه گێڕانه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی كۆتایی پێدێت. گه‌رچی داوه‌رییه‌كی پێشوخته‌یه لامان وابێ مێژوو هێنده به‌ره‌و كاتی ئێستا په‌ره‌ی سه‌ندووه نه‌كرێ چاوپۆشی له كه‌لێنه‌كه‌ی بكه‌ین. ساڵی ١٩٨٩ به گشتی له‌م لایه‌نه‌وه جێی سه‌رنجه، ڕووخانی كۆمۆنیزمه و سیمبۆله‌له‌ی ڕووخاندنی دیواری برلین بوو. ئه‌مه‌ش خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژوویی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی به‌دواوه بوه. گه‌رچی هه‌ندێك له نووسه‌ره ئینگلیزی زمانه‌كان به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی ڕه‌وه‌شتی و فه‌لسه‌فی به‌ربڵاویی ماركسیستی هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن. ڕووخانی سیاسی ١٩٨٩ كه‌سانی دیكه‌ی هاندا ڕوانگه‌یه‌كی هاوسۆزانه‌تر له‌هه‌مبه‌ر جێگره‌وه‌كانی دیكه ڕه‌چاو بكه. بای سارد زیاتر له ڕابردوو له لایه‌ن قاڕه‌وه به‌ره‌و ماركسیزمی پێداچوونه‌وه نه‌كراو بڵاو بووه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی هاندانی به‌ره‌و لایه‌نگری له لایه‌نی دووه‌م. فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی به گشتی له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنتێكستی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی و به‌تایبه‌تی فۆڕمه دامه‌زراوه‌ییه‌كانی له ڕێگه‌ی نێونگیرییه هه‌ڵوێستگرتنه كرده‌كی و سیاسییه‌كانیه‌تی جیابووه‌ته‌وه. ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له دامه‌زراوه‌ترین فۆڕمی خۆی واته ماركسیزم _ لێنینیزم به بێ دابڕان له ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت و تۆڕی حیزبه كۆمۆنیستییه‌كان و ده‌وڵه‌ته لاوه‌كییه‌كان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ به‌ستووه، به‌تایبه‌تی به‌ڕه‌چاوكردنی جیاوازییه‌كان، شێوازی چینییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه. ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و حیزبێكه پارێزگاری‌یان لێكردبوو ڕووخا و لانیكه‌م له ئه‌ورووپا نووسراوه‌كانیان له‌م نه‌ریته‌ی ئه‌مڕۆ ناخوێنرێنه‌وه. مه‌گه‌ر وه‌كوو داكیۆمێنتی مێژوویی یان وه‌كوو ئایینی گرووپه سه‌رلێشێواوی باوه‌ڕه كۆنه‌كان، به به‌رده‌وامی ئیمانی خۆیان پاراستووه. پرسیارێك كه هێشتا هه‌یه ئه‌وه‌یه، ئه‌م ڕووخانه چه‌نده توانیویه‌تی نه‌ریته‌كانی دیكه‌ی ماركسیزم كه له‌م به‌شه‌دا باسی له‌سه‌ر كراوه كاریگه‌ری ده‌بێت. وه‌ڵام به‌م پرسیاره هێشتا جێی گومانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه، داهاتووی ماركسیزم وه‌كوو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیاریكراو، گیرۆده‌ی مانه‌وه یان سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ته‌كان یان گرووپه‌كان یان بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت بتوانێ بنه‌مای جێگری بۆ ده‌ستووری گۆڕینی جیهان و شڕۆڤه‌كردنی مسۆگه‌ر ده‌كات. له داهاتووێكی نزیكی نادیار، ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌تی نابێ ئه‌م بنه‌مایه دابین بكات و كاره‌ساتێك كه تووشی ده‌وڵه‌ته‌كان بووه‌ته‌وه له ڕابردوودا گرتبوویانه‌به‌ر و ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌كوو نموونه‌یه‌كی پێچه‌وانه بجووڵێته‌وه. هه‌روه‌ها پاكی و كاریگه‌ری حیزبه سیاسییه‌ك كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ناویی كۆمۆنیزم یان ماركسیزم ده‌كات، ڕوونی ده‌كاته‌وه پله‌وپێگه‌ی باشتری نابێت. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان تیۆریی و كرده به‌هێنده وه‌ربگیردرێت، به‌ئه‌كام نه‌گه‌یشتنی كرده ده‌بێت له به‌های تیۆریی بكۆڵێته‌وه. ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی كه‌وا جێبه‌جێكردنی كرده‌ی پێشووی ئه‌م تیۆرییه لاواز بوو، لایه‌نگرییه‌كی ناته‌واوه. ئه‌گه‌ر داهێنانی گشتی ماركسیزم ئه‌وه بێت، بانگه‌شه‌ی هه‌بوونی كه‌ره‌سته بۆ جێبه‌جێكردنی تیۆریی خۆی بێت، كه‌واته به گشتی داهێنانی خۆیان له كیس داوه. پابه‌ندبوونێكی بێگرێ به گۆڕینی ماركسیزم، ده‌كه‌وێته خانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست كه‌وا كۆمه‌ڵێك له‌و فه‌لسه‌فانه‌ی ده‌ستووری ڕه‌وشتی یان كۆمه‌ڵایه‌تییان له ڕێگه‌ی كاریگه‌ری پڕ له ئامۆژگاری ده‌رده‌بڕن هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ماركسیزم له‌م ڕۆشناییه‌وه سه‌یری بكه‌ین، دۆخی دیاریكراویی وه‌ردی ئه‌و شته‌ی كه‌وا به ماركسیزم ناودێر ده‌كرێت، گرنگی نامێنێت. فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له مێژووی خۆیدا وه‌كوو به‌شێك له ڕه‌وتی ناو بزاڤه‌كانی بیركردنه‌وه، پله‌وپێگه‌ی چالاك و پر له كاریگه‌ری هه‌بووه. هه‌ندێك له بزاڤه‌كانی وه‌كوو فێرگه‌ی فڕانكفۆڕت، وه‌كوو خاڵی ده‌سپێك وه‌ریانگرتووه. هه‌ندێكی وه‌كوو ئیگزیستانسیالیسته‌كانی فه‌ڕانسه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون له‌گه‌ڵ نه‌ریتێكی دیكه ئاوێته‌ی یه‌كتری بكه‌ن. هه‌ندێك لایه‌نی وه‌كوو پێكهاته‌خوازه‌كان وه‌كوو یه‌كێك له توخمه پڕپیته‌كانی تیۆریی خۆیان وه‌ریانگرت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م گریمانه‌یه نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه، پڕۆسه‌ی ئاوێته‌كردنی بیركردنه‌وه له‌نه‌كاو به كۆتایی بگات. نه‌بوونی نه‌ریتێكی جیاواز و یه‌كگرتوو به ناویی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له هه‌ندێك لایه‌نه‌وه لایه‌نگری له ئه‌ركه‌كان له‌هه‌مبه‌ر به‌شداریكردن ڕزگار كرد، بۆی هه‌یه ئه‌وانی له ئۆتۆریته‌ی نه‌ریت ڕزگار كردبێت. به‌ڵام له هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌وه خاڵی سه‌رچاوه و شۆناس له‌ناو ببات. ئه‌و شته‌ی كه ڕۆڵی نائاسایی، ناوه‌ندی یان ڕۆژئاوایی و كرانه‌وه‌ی به‌ره‌و جیهانێكی به‌ربڵاوتری ده‌ره‌كی هه‌بووه. نه‌یارانی جیهانبینییه په‌ڕگیره‌كان یان گێڕانه‌وه گه‌وره‌كان بێگومان تاڕاده‌یه‌ك كاردانه‌وه له‌هه‌مبه‌ر به‌رهه‌مه پابه‌ندكه‌ره‌كانی ماركسیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی له فۆڕمه دوگماییه‌كه‌یه‌تی. له جیهانی پاش مودێڕنخوازیی، پلانی بیركردنه‌وه و كولتووری دیاری ده‌كات و بۆی هه‌یه پاش ماركیسزمی مرۆڤباوه‌ڕانه، خاوه‌نی فره‌لایه‌نی و لایه‌نه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی به بێ بانگه‌شه‌ی پێویستی یان ئۆتۆریته‌ی یه‌كسانكردنی ئه‌وان پاراستووه ده‌وه‌ری هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر فریشته‌ی مێژووی بنیامین به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوولێك له به‌هه‌شته‌وه بكه‌وێته ڕێ، له‌وه‌ناچی له‌سه‌ر پاشماوه‌یه‌ك كه له دوای خۆی به‌جێی ده‌هێڵێت خۆڕاگرێت و هێشتا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین بزانین فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی له‌و وێرانییه‌ی به‌جێی ده‌هێڵێت ڕزگاری ده‌بێت.
[1] . philosophia perennis
2 . Mao Tse-tung
3 . George Valentinov Plekhanov
4 . The Development of the Monist View of History
5 . exegesis
6 . Mensheviks
7 . Materialism and Empiriocriticism
8 . The Three Sources and Three Component Parts of Marxism
9 . Nikolai Ivanovitch Bukharin
10 . The Theory of Historical Materialism
11 . Skvortsov-Stepanov, Timiryazev and others
12. Deborin, Tymyansky, Sten and others
13. bolshevization
14 . History of the Communist Party of the Soviet Union (Bolsheviks), A Short Course
15. Andrei Zhdanov
16. Krushchev
17. USSR
18 . Comintern
19. Mao Tse- tung
20 . History and Class Consciousness
21. Reification and the consciousness of the proletariat’
22. alienation
23. activism
24. Lucien Goldmann
25. Karl Korsch
Marxism and Philosophy
27. Baudelaire
28. Paul Klee
29. Antonio Labriola
30. Essays on the Materialist Conception of History
31. Benedetto Croce
32. Giovanni Gentile
33. Ordine nuovo (‘New order’)
34. Galvano della Volpe
35. Lucio Colletti
36. Sebastiano Timpanaro
37. Lafargue
38. Charles Longuet
39. Jean Jaurès
40. Georges Sorel
41. Dialectical Materialism
42. poesis
43. Roger Garaudy
44. Teilhard de Chardin
45. overdetermination
46. Etienne Balibar
47. Pierre Macherey
48. Georges Labica
49. Solange Mercier-Josa
50. Lucien Sève
51. Christopher Caudwell
52. Maurice Cornforth
53. journal Telos
54. journal New Left Review
55. Raymond Williams
56. Stuart Hall
57. Terry Eagleton
58. Fredric Jameson
59.P. Thompson
60. Christopher Hill
61. Eric Hobsbawm
62. Perry Anderson