ناسیونالیزم ئێستا ناوبانگێكی خراپی هه‌یه، له بیر و هزری گه‌لێك له خوێنده‌وارانی رۆژئاوادا ناسیونالیزم ئایدیولۆژیه‌كی ترسێنه‌ر و سامناكه. به‌شێك له بیرمه‌ندان دان به سوود و باشیه‌كانی نیشتمانپه‌ره‌ریدا ده‌نێن و، وه‌ك سوز وخۆشه‌ویستی بۆ زێد و وڵات به‌رز ده‌ینرخێنن. به پێچه‌وانه‌ش به‌شێكتر پیانوایه، ناسیونالیزم هانده‌ری دژئاكاری وپشتگری ئه‌مكداری كوێر كوێرانه‌یه بۆ نیشتمان، ئه‌وان پیان وایه ناسیونالیزم دژبه‌ری باوه‌ڕ به دادپه‌روه‌ری و مرۆڤپه‌ره‌وه‌ریه. له مانگی ژانوییه‌ی ٢٠١٩ زایینی دا، سه‌رۆكی ولاتی ئاڵمان وڵترشتاینمایر له باسێكیدا بۆ كۆڕی دیپلۆماتكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، به‌شیویه‌كی تووند هێرشی كرده سه‌ر ناسیونالیزم وتی: ناسیونالیزم ژارێكی ئایدیه‌لۆژیكه.