سیستەمی سیاسی جیهان لانیکەم لە ساڵی ١٦٤٨ بەملاوە سیستەمی نێونەتەوەییە. هەڵبەت لە بنەڕەتدا مەبەست لە سیستەمی نێونەتەوەیی هەمان سیستەمی نێودەوڵەتییە، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرەتا گریمانە لەسەر ئەوە دانرابوو کە هەر دەوڵەتێک نوێنەری نەتەوەییەکی جیاوازە، لە نێوان ئەو دوو چەمکەدا (دەوڵەت/نەتەوە) جیاوازی ئەوتۆ دانەنرا و ئەو سیستەمە، بە سیستەمی نێونەتەوەیی ناوبانگی دەرکرد(١). ئەوە مانای وایە کە سیستەمی جیهانی نزیکەی سێ سەدە و نیوە لەسەر بنەمای جیاوازی و سنووربەندی نەتەوەکان دامەزراوە و گریمانە ئەوەیە، هەموو نەتەوەکان، لە هەنگاوی یەکەمدا هەوڵی پێناسە و دیاریکردن و پاشان، دابینکردنی بەرژەوەندی خۆیان دەدەن و لەبەر ئەوەی کە بەرژەوەندییەکان زۆر جار پێکەوە ناکۆکن، ململانێ و شەڕی نێوان نەتەوەکان، یەکێکە لە تایبەتەمەندییە سەرەکییەکانی ئەو سیستەمە. بە کردەوەش هەر دوابەدوای ڕێککەوتنامەی وێستڤاڵیا(٢) و بەتایبەت پاش شۆڕشی مەزنی فەڕەنسا کە بووە هۆی پەرەسەندی هەمەلایەنەی ناسیوناڵیزم لە جیهاندا، ململانێی نەتەوەکان لە بەرزترین ئاستدا بەرچاو کەوتووە. هۆکاری بنەڕەتیشی ئەوە بووە کە هەموو نەتەوەکان خوازیاری ئەوە بوون کە لە ڕێگای پێکهێنانی دەوڵەتی خۆیانەوە، تێکەڵ بە سیستەمی جیهانی بن و تەنانەت پاش ئەوەیش، ناکۆکی بەرژەوەندییەکان بەردەوام بووە و هەر بۆیە ململانێ و شەڕیشیان، ئەو جار لە چوارچێوەی دەوڵەتەکاندا، درێژەی بووە.
بیرمه‌ند به وردبوونه‌وه ده‌رک به دژوازییه‌كانی خه‌بات ده‌كات كه ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه له چوارچێوه‌ی حزبه‌كاندا باڵی به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كشاوه. ئه‌م دژوازییه كه به‌رهه‌می قۆناخی سه‌رهه‌ڵدانی حزب-ه هێنده به‌رچاوه كه نه ته‌نیا بۆته هۆی وه‌یلانی حزبه‌كان له نێوان دوو گوتاری شوناسی كوردی و ناكوردی، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت به خائێنبوونیش تۆمه‌تبار ده‌كرێن! لێ ئه‌وه‌ی راستیی بێ ئه‌م حزبگه‌له نه خائێن، به‌ڵكوو به هۆی نائاشنا‌بوون به زانستی سیاسه‌ت له وه‌یلانیێكی سه‌یروسه‌مه‌ر دان. تا ئه‌م دواییانه‌ش كورد له رێگای شێعره‌وه به سیاسه‌ت ئاشنا ده‌بوو نه زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. سیاسه‌ت و خواستی شاعێرانه، په‌رچه‌كرداری هه‌ندێ له سیاسه‌توانانی لێكه‌وته‌وه كه دواتر خۆیان له ژێر گوتاری رێاڵیزم پێناسه ده‌كرد. میراتی ئه‌م رێاڵیزمه هه‌نووكه‌ش ئێخه‌ی كوردی به‌رنه‌داوه‌و مۆركی خه‌ونی شاعێرانه‌و ناڕێاڵ ده‌خه‌نه پاڵ هه‌ر باسێكی زانستی؛ بۆیه‌ش هێشتا جێپه‌نجه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایته‌ییه‌كان له سیاسه‌تی كوریدا به دی ناكرێ. ئه‌مه‌ش به نۆگه‌ی خۆی رێگر بووه له‌و دژوازیگه‌له كه به فره‌وانی له جیهانژینی سیاسه‌تی كوردی بوونی هه‌یه‌و نیازیان به چاره‌سه‌ركردنه. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌درێ تیشك بخرێته سه‌ر دوو چه‌مكی هه‌ره باوی ئه‌ندێشه‌ی سیاسی كه بریتین له ره‌وایی و هه‌قانییه‌ت. ئه‌مانه‌وێ ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه كه نه فۆڕماسیونی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكوو پێوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت-قه‌ومی فارس و كورد، ره‌وایی و هه‌قانییه‌ته‌كه‌ی له كوێیه‌وه وه‌رده‌گرێ و له به‌رابه‌ریشدا حزبی كوردی كام ره‌هه‌ندی ره‌وایی و هه‌قانییه‌تی ده‌سه‌ڵات به ناڕه‌وا و ناهه‌قانی ده‌زانێ.
دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتاڕۆژەکانی ساڵی ٢٠١٨ دا گوتی، ماوەیەکی زۆرە لە سوریا شەڕ دەکەین، ئێستا کاتی ئەوەیە سەربازەکانمان بگەڕێنەوە ماڵ. ئەم بڕیارە ناکاوەی سەرۆک بۆ خێراکشاندنەوەی نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە سوریا بوو بە هۆی ڕەخنەیەکی زۆر لەلایەن ئەندامانی دامەزراوەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەڵام تەنانەت بۆ هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکییەکان لە شەڕی دژی داعش واتا کوردەکانی سوریا چاوەڕواننەکراو بوو. چەندین هەفتە بەر لەو ڕاگەیاندنەی سەرۆکی ئەمریکا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بەردەوام هەڕەشەی داگیرکردنی ناوچەکانی باکوری سوریای ژێر دەسهەڵاتی مێلیشیا کوردەکانی دەکردن. بوونی سەربازە ئەمریکییەکان، تەنیا بەربەستی تورکیا بوو بۆ داگیرکردنی ئەم ناوچانە. ئەو کشانەوەیان کوردەکانی دەخستە مەترسییەکی قووڵەوە. کوردێکی سوریا گوتی: “ئەگەر ئەمریکاییەکان بڕۆن، ئەوە خیانەتە”.
هەر دەقێكی نووسراو لە هەر زەینێكەوە داڕێژرابێت و بەگوێرەی هەر ژانرێك و زانستێك بێت، لەگەڵ هەندێ گرفت بەرەوڕوویە كە دەبێ ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێن. تەنانەت ئەگەر نووسەری دەقیش لەلایەن خوێنەرانییەوە متمانەیەكی زۆر و تەواوی هەبێت، دیسان پێویستی بە پێداچوونەوە و هەڵەچنی هەیە. ئاستەكانی بەرهەمهاتنی دەق و بەستێنەكانی ڕەنگدانەوەی زەین و زمان لە دووتوێی ڕێزمان و ڕێنووسدا دەگوازرێنەوە بۆ خوێنەر. هەر دەقێك تا نەگاتە لای خوێنەر و زەینەكانی دیكەش نەیخوێننەوە ناشێ و ناكرێ لە بۆتەی ڕەخنەدا هەڵبسەنگێنرێ. دەق بە ڕاڤەی خوێنەر دەبێتە بەرهەم. هەربۆیە بەر لەوەی دەق بگاتە لای خوێنەر دەبێ ڕێنووس و ڕێزمانی دەق و باری بەكارهێنانی وشەیی و زاراوەیی…هتد لەبەرچاو بگیرێت. ئەمەش لەلایەن هەڵەچن یا پێداچۆرەوەی دەقەوە ئەنجام دەدرێت كە بەداخەوە لە وڵاتەكەی ئێمەدا كابرایەكی ڕەزاگرانە كە نووسەر چاوی بە بینینی هەڵنایێ.
یەكێك لە سیاسەتەكانی ناسیونالیزم و فاشیزمی نەتەوەیی ـ ئایینیی دەوڵەتی نێوەندی بەرانبەر بە كورد، بابەتێكە بە ناونیشانی “خۆوڵاتیگەرایی”(بومی گرایی). جیا لەوەی كە ئەم سیاسەتە چەندە لە باری تیۆرییەوە لووس و لەبار و ساز و دادپەروەرانەیە! دەبێ ئەم پرسیارە لە خۆمان بكەین، ئاخۆ فارس و دەوڵەتەكەیان چلۆن ڕازی ئەم سیاسەتەیان دۆزییەوە؟
“نەتەوە مێژووییەكان” خاڵی بەهێزیان ـ هەندێ جار ـ هاوكات خاڵی لاوازیشیانە. هەر شتێك بتوانێ “خدووی ڕەسەنایەتی”یان بووروژێنێ، دەسبەجێ بە شتێكی دانسقە و ناوێزەی لەقەڵەم دەدەن و پێشوازیی لێدەكەن. دوژمنەكەمان پاش ماوەیەك لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لەبارەی كوردەوە، پەی بە مەترسیدارترین لاوازی یان “پاژنە ئاشیل”ی كورد بردووە.
بەرژەوەندیی نەتەوەیی ماک و جەوهەری سیاسەتە. بە تایبەت سیاسەتی نێوان نەتەوەکان. نە سیاسەت بە بێ بەرژەوەندیی مانای هەیە و نە تەنانەت نەتەوە. لە جیهانی ئەمڕۆدا، ناکرێت باسی نەتەوە بکەیت بەڵام پرسیار لە بەرژەوەندیی و ئامانجەکانی و هەروەها سیاسەتی چۆنیەتی گەیشتن بە ئامانجەکانی نەکەیت. مەبەست لە داڕشتنی هەر جۆرە پلان، بەرنامە و ستراتێژیەک و هەروەها بنەمای هەموو چەشنە چالاکی و سیاسەتکردنێک، دابینکردنی بەرژەوەندیی نەتەوەییە. ئەو بەرژەوەندیانە، ئەوەندە گرنگ و پڕبایەخن کە هەموو سیاسەتوانان و دەسەڵاتداران، ئیددیعای ئەوە دەکەن کە هەوڵ بۆ دابینکردنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی دەدەن و بە ناو ئەو بەرژەوەندییانەوە پاساو دێننەوە بۆ کردەوە و بڕیارەکانی خۆیان. دەزانین کە هەموو نەتەوەکانیش ئامانجەکانی خۆیان بە پێی بەرژوەندی نەتەوەیی تایبەت بە خۆیان، دیاری دەکەن.
فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی، ململانێ له‌گه‌ڵ هیگڵ یان ململانێ له‌گه‌ڵ كاپیتالیزمه و وه‌كوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی بیركردنه‌وه‌یی یان بزاڤێكی سیاسی حه‌سێبی بۆ كراوه. هیچكام له‌م دوو ڕوانینه به ئاسانی بۆ ئه‌وی دیكه كورت ناكرێته‌وه. به‌ڵام ناكرێ ئه‌وانه به ته‌واوه‌تی لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه. لێكۆڵینه‌وه له ماركسیزم له چوارچێوه‌ی لقێكی زانستی تایبه‌تی گه‌لێك زه‌حمه‌ته، ئه‌ویش له كاتێكدا به‌شی زۆری به ناڕێكوپێكی هێڵێك ده‌گرێته‌به‌ر كه‌وا سنووری لقه زانستییه‌كان له دامه‌زراوه ئینگلیزی زمانه‌كان بۆ زانست نه‌خشه‌یان بۆ داڕێژاوه. هه‌وڵێكه لێره‌دا بۆ لێكدانه‌وه‌ی له كۆنتێكستێكی فه‌لسه‌فیدا ڕێكی ده‌خه‌ینه‌وه هێنده ناتوانێ له‌م كۆنتێكسته و گه‌ڵاله‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت چاوپۆشی بكات و بۆی هه‌یه له پێناسه‌یه‌كی كورتی فه‌لسه‌فه به هه‌ڵه وێنا بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌رنجی ماركسیزم بداته‌وه به پێویستی ده‌زانێ خۆی له پڕۆژه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر له‌به‌رچاو بگرێت. كورته مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی مه‌به‌ستێكی به‌پشته‌وه‌یه، نه‌ریتی ماركسیستی هه‌ڵگری مێژووی فه‌لسه‌فه‌كان و فه‌لسه‌فه مێژووه‌كانه. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری لێكدانه‌وه ناكۆكه به‌ناوبانگه‌كان له‌سه‌ر چییه‌تی و پله‌وپێگه‌كه‌ی له مێژوو و له فه‌لسه‌فه‌دایه. له‌ناو بیرمه‌نده ناماركسیستییه‌كان كۆده‌نگییه‌كی باشتر له‌سه‌ر چییه‌تی و پله‌وپێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیستی نییه. لێكدانه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی پێویسته بێته‌ناو مه‌یدانێكی پڕ له ململانێ و پتر له هه‌ر نه‌ریتێكی فه‌لسه‌فی دیكه، ئه‌م مشتومڕانه نه‌ك له گۆڕه‌پانی بیركردنه‌وه، به‌ڵكو له لقه كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگڕافیای سیاسی دیكه‌دا به ڕێكه‌وتووه. كۆنتێكستیك كه‌وا ئه‌م توێژینه‌وه له‌وێدا نووسراوه واته له هه‌لوومه‌رجی پڕله ململانێ و نادڵنیای دوای تێكچوونی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمۆ‌نیسته‌كان له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ندێك مه‌ترسی له بیركردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و ئه‌وی باس ده‌كرێت تاڕاده‌یه‌ك له جێی خۆی نابێت.
ئەم وتارە لە دژی تئوری گشتی یان تەک نەتەوە و نەتەوایەتی باس دەکات و بەجێگای ئەوە پێداگری لەسەر تایبەتمەندی ناداشکاندنی دیاردەی نەتەویی دەکات. باسدەکرێت کە هەر ناسیوناڵیزمێک هەردەم بڕێک ‘ناوەروک’ی زۆر تایبەت لە خۆ دەگرێ کە ئەیەوێت چاندی گشتی و بەهاکانی خەلکی نەتەوەکە پێناسە بکات کە لە بەرانبەردا پێوەندیدارە بە سازکردن و بەکارگرتنی وەها بەهاگەلێک لە ناوئاخنی وێژمانی ئیدیولۆژیکی سیاسی دا. تایبەتمەندی ئەم ‘ناوەرۆکە’ دیاریکراوە لە تئوریە تەکیەکاندا ناڕوونە.
زۆرتر وا باسکراوە کە باشترین ڕێگا بۆ تێگەیشتن و شرۆڤە کردنی ئەم ‘ناوەرۆکە’ شروڤەێکی وێژمانیە کە سازکردنی ناسنامەی نەتەوە و نەتەوایەتی پێوەند دەدات بە وێژمانی بەربڵاوتری سیاسی و دیکەی وێژمانەکان. وێنا کردنی نەتەوە و نەتەوایەتی بەم شێوەیە ئێمە توانا دەکات لە تێگەیشتنی ناوەندی بوونی نەتەوە لە فۆرم گرتنی وێژمانی سیاسی مۆدێرندا و هەروەها باێخی زۆر گرینگی ئەو لە دامەزراوەی ئیدولۆژیکی کۆمەڵگای مۆدێرن دا کە وێنەێک لەیەک نزیک بوون و یکێتی پێشکەش دەکات لە کاتێک دا کە جیایی و ناکۆکی تێدا هەیە.
ناسیونالیزم ئێستا ناوبانگێكی خراپی هه‌یه، له بیر و هزری گه‌لێك له خوێنده‌وارانی رۆژئاوادا ناسیونالیزم ئایدیولۆژیه‌كی ترسێنه‌ر و سامناكه. به‌شێك له بیرمه‌ندان دان به سوود و باشیه‌كانی نیشتمانپه‌ره‌ریدا ده‌نێن و، وه‌ك سوز وخۆشه‌ویستی بۆ زێد و وڵات به‌رز ده‌ینرخێنن. به پێچه‌وانه‌ش به‌شێكتر پیانوایه، ناسیونالیزم هانده‌ری دژئاكاری وپشتگری ئه‌مكداری كوێر كوێرانه‌یه بۆ نیشتمان، ئه‌وان پیان وایه ناسیونالیزم دژبه‌ری باوه‌ڕ به دادپه‌روه‌ری و مرۆڤپه‌ره‌وه‌ریه. له مانگی ژانوییه‌ی ٢٠١٩ زایینی دا، سه‌رۆكی ولاتی ئاڵمان وڵترشتاینمایر له باسێكیدا بۆ كۆڕی دیپلۆماتكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، به‌شیویه‌كی تووند هێرشی كرده سه‌ر ناسیونالیزم وتی: ناسیونالیزم ژارێكی ئایدیه‌لۆژیكه.
مرۆڤ ، بوونەوەرێکە کە لە جیهان دا ، مەلە دەکات و مرۆڤی بێ ” ژینگە ” ، ئایدیایەکی دابڕاو و ئەبستراکت و فانتازیکە . بە تەعبیری ” هایدگر ” ئێمە لەگەڵ ” مرۆڤ ” ، وەک ” بوونێ لە جیهان ” دا بەرەوڕووین و ” چییەتیی مرۆڤ ” بەبێ ئەو ” بوونە لە جیهان ” دا ، لووسە و لەدەستمان دەخزێت و نایەت بەدەستمانەوە و بەبێ سەرنجدان بە ” کار و کاردانەوە و کارلێکی نێوان مرۆڤ ، ژینگە و جیهان ” ، وێنایەکی هەمەکی و ناسێنەر لە مرۆڤ ، ئەستەمە و بەرچاوڕوونیمان پێ نادات .
لێرەوەیە بۆئەوەی ” بوونی کورد ” بناسین ، هیچ رێگەیەکمان نیە ، جگە لەوەی کە لە هەڤبەرایەتیی نێوان ” بوونی کورد و هەبوون و جیهان ” قووڵ ببینەوە . هەڤبەرایەتیی نێوان ” بوون و هەبوون ” یەکێ لە ئاڵۆزترین بابەتەکانی فەلسەفەیە و هزری مەزنە بیرمەندانی هەر لە هیگلەوە تا هایدگر و نیچە و گشت فەیلەسووفەکانی رێبازی ئیگزیستانسیالیزمی بەخۆیەوە خەریک کردوە و باسەکە لەوە ئاڵۆزتر و بەرفرەهترە کە لەم وتارە دا بگونجێ و بەناچار چاوپۆشی لێدەکەین و باس لە هەڤبەرایەتیی ” کورد و جیهان ” دەکەین تا وێنەیەکی ڕوونتر و بێ تەمومژترمان لە ” کورد لە ئەستێرکی ئێستا دا ” هەبێ .