دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتاڕۆژەکانی ساڵی ٢٠١٨ دا گوتی، ماوەیەکی زۆرە لە سوریا شەڕدەکەین، ئێستا کاتی ئەوەیە سەربازەکانمان بگەڕێنەوە ماڵ. ئەم بڕیارە له ناکاوەی سەرۆک بۆ خێراکشاندنەوەی نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە سوریا بوو بە هۆی ڕەخنەیەکی زۆر لەلایەن ئەندامانی دامەزراوەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، تەنانەت بۆ هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکییەکان لە شەڕی دژی داعش واته کوردەکانی سوریا چاوەڕواننەکراو بوو. چەندین هەفتە بەر لەو ڕاگەیاندنەی سەرۆکی ئەمریکا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بەردەوام هەڕەشەی داگیرکردنی ناوچەکانی باکوری سوریای ژێر دەسەڵاتی مێلیشیا کوردەکانی دەکردن. بوونی سەربازە ئەمریکییەکان، تەنیا بەربەستی تورکیا بوو بۆ داگیرکردنی ئەم ناوچانە. ئەو کشانەوەیان کوردەکانی دەخستە مەترسییەکی قووڵەوە. کوردێکی سوریا گوتی: “ئەگەر ئەمریکاییەکان بڕۆن، ئەوە خیانەتە”.
دیارە خەباتی کورد و بزووتنەوه‌ی نەتەوه‌یی کورد، سه‌رنجی هزری زۆرێك له تاکگه‌لی کورد -کە ئاوڕی لێ ده‌دەنەوه- بە شێوەکی جیددی گیرودەی خۆیی کردوە. ئەمە لە خۆیدا له‌ژێر كاریگه‌ری وێژمانێکدا پێکهاتوه، کە ئەم وێژمانە خۆی بە ڕه‌وا و بەرانبەره‌کانی بە ناڕەوا ده‌زانێت. واتە ئەگەرچی کە بزووتنەوه‌ی رزگاریخوازی کوردی لە درێژەی تەمه‌نی خۆیدا تووشی هەڵبه‌ز و دابه‌زی زۆر و هه‌تا قەیران بووە، به‌لام ئه‌م بزووتنەوه‌یه دژی دەوڵه‌تانی سەردەست، خۆی بە بەرحەق ده‌زانێ و ئەو دەوڵەتانە بە دیکتاتۆر و داگیرکەر و ستەمکار پێناسە ده‌كات، بۆیه هێشتاش ڕێبەران و لایەنە سیاسیەکانی كورد خۆیان بە شیاوی ئه‌وه ده‌زانن کە خەڵکی كورد و، تەنانەت ئازادیخوازان و مرۆڤپه‌روه‌رانی جیهانیش پشتیوانیان لێبكه‌ن. ئەمە لە حاڵێکدا خەبات لە ناو خۆیدا، وه‌ك وترا، تووشی دەیان کارەسات و مه‌رگه‌ساتی خۆكرد بووە کە رەوتە کوردییەکان چ وەک تاک چ وەک حیزب و گرووپەکان ڕوبەڕوی یەک بوونەتەوه و زاێەڵەی ئه‌م یه‌كهاڕین و یه‌كڕووخانه لە ناو کۆمەڵگای کوردی‌دا وەک شەری ناوخۆ و خەیانەت و پەرتەوازەیی دەنگی داوەتەوه و، هەر کەس لە ڕوانگەی خۆیەوە ئەویتری تاوانبار ده‌كات.
كۆمه‌ڵگه‌ی ژێر ده‌سته، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه هه‌ست و نه‌ستی له لایه‌ن هێزی باڵاده‌سته‌وه داگیركراوه. هۆكاری داگیركرانه‌كه یان سیاسییه، یان ئابوورییه یان ئایینییه. ئه‌م فاكته‌رانه زه‌قن و زۆر به‌ڵگه‌ی مێژوویی بۆ پشتڕاست كردنه‌وه‌یان له به‌رده‌ست دا هه‌یه. كۆلینیالیزم له وڵاتانی جیهانیی سێیه‌م له‌ماوه‌ی دووسه‌د ساڵ ئاسه‌وا‌ری خۆی به جێهشتووه. به‌تاڵانبردنی سامانی نه‌ته‌وه‌كان، سازكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داگیركه‌ر و دیكتاتۆر، تێكدانی ژینگه و زه‌قكردنه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وه‌یی بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و مێژوویه‌كی دوورودرێژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌یه به‌رچاویشه. له فه‌لسه‌فه‌ی ئاكار به چڕوپڕی باسی كۆیلایه‌تی و ژێرده‌ستی لێكدراوه‌ته‌وه. بیرمه‌ندان به شێوازی تایبه‌تی خۆیان له بابه‌تی كۆیلایه‌تی كۆڵیویانه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا لێكده‌درێته‌وه و په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه، هۆكاری ئاكاری داگیراویی تاكی كورد له چیدایه؟
ساڵی ٤٢٩ی پ.ز وه‌ک خاڵێکی و‌ه‌رچه‌رخان بۆ ئاسینا ده‌ست نیشان کراوه. له‌م ساڵه‌دا پریکلێس (Pericles) دووای سی ساڵ حوکمڕانی وەک رێبه‌ری ئاسینیه‌کان، ته‌سلیمی نه‌خۆشی تاعون بو؛ ئەو نەخۆشییەی ئاسینای وێران کرد. له‌و کاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئاسینا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو لاواز بو.
هه‌ر له‌م ساڵه‌دا سافوکلێس (Sophocles)، ئۆدیپۆس تایرانۆس (ئۆدیپۆسی پاشا)ی برده سه‌ر شانۆ که له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه به گه‌وره‌ترین تراژێدیای سافوکلێس وه‌سف ده‌کرێت. ئه‌م تراژێدیایه جاروبار وەک هۆشداری نوسه‌ر بۆ هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی له‌خۆباییبون و ده‌سه‌ڵات دەبینرێ، به‌ڵام بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که‌ی کێشه‌ی ناسنامه‌یه.
شانۆیه‌که به تاعونه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌یان تیبس (Thebes) وێران ده‌کات نه‌ک ئاسینا. به خێرایی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م به‌ڵایه له لایه‌ن خودایانه‌وه ناردراوه؛ ئه‌ویش به هۆی کوشتنی لایوس پاشای تیبان (Theban) که ماوه‌یه‌کی زۆر لەمەو پێش ڕویداوه و هێشتاکە بکوژه‌که‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌م قه‌تڵه، ئۆدیپۆس له سه‌ر ڕیگاکه‌ی که به‌ره‌و په‌ره‌ستگای دێلفی (Delphi) ده‌ڕوییشت، گه‌ێشته تێبس و ئه‌و شاره‌ی له ده‌ست سفینکس – Sphinx(ده‌عبایه‌کی ترسناک، سه‌ری وەک ژن و لاشه‌ی وەک شێر و کلکی وەک مار و باڵی وەک باڵنده‌ی کێوی) ڕزگار کرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به دوروستی وەڵامی مه‌ته‌ڵه‌کانی ئه‌وه‌ی دایه‌وه. ئۆدیپۆس بو به پاشا، له‌گه‌ل شاژنی بێوه‌ژن، یۆکاستا (Jocasta)، هاوسه‌رگیری کرد و له‌وی بو به خاوه‌نی چوار مناڵ، دو کوڕ و دو کچ.
هەر کەسێک کە گەشتێکی بۆ دەرەوەی وڵات کردبێت و بۆ جارێکیش بێت لە سنوورە دەسکردەکانەوە تێپەڕیبێت یان فۆرمێکی بۆ دەرەوەی وڵات پڕکردبێتەوە، رەنگە ئەو پرسیارەی لێ کرابێت کە خەڵکی کوێیت؟ یان هاووڵاتییەتی خۆت دیاریی بکە؟ کە ئەمانەش زیاتر بە کەڵکوەرگرتن لە چەمکی “نەتەوایەتی” (nationality) دیاریی دەکرێن. بۆ ئەوانەی کە سەر بە نەتەوە بێ دەوڵەتەکانن و هاوکات بە ئاگایی نەتەوەیی-سیاسی گەیشتوون، ئەم ساتە، رەنگە لە ناخۆشترین ساتەکان و ساتی بە قووڵایی هەست کردن بە بێ پێگەیی جیهانی بێت، دۆخێ کە تەنیا “دەوڵەت” چارەی دەردیەتی.[1] لەم دۆخەدا مرۆڤ ناتوانێت نەتەوایەتی راستەقینەی خۆی بڵێت یان بنووسێت و بە ناچار هاووڵاتییەتی و نەتەوایەتی خۆی بە ناوی وڵاتێکەوە دەناسێنێت کە رەنگە قەت پێی خۆش نەبووبێت هاووڵاتی ئەوێ بێت و بە زۆری بەسەریدا سەپابێت. لێرەدایە کە بە توندی هەست بە یەخسیری و کۆیلەتییەکی سیاسی و نابەرابەری نەتەوەیی-سیاسی دەکرێت کە تەنیا چارەی دەربازبوون لە دۆخی بێ دەوڵەتییە.