ساڵی ٤٢٩ی پ.ز وه‌ک خاڵێکی و‌ه‌رچه‌رخان بۆ ئاسینا ده‌ست نیشان کراوه. له‌م ساڵه‌دا پریکلێس (Pericles) دووای سی ساڵ حوکمڕانی وەک رێبه‌ری ئاسینیه‌کان، ته‌سلیمی نه‌خۆشی تاعون بو؛ ئەو نەخۆشییەی ئاسینای وێران کرد. له‌و کاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئاسینا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو لاواز بو.
هه‌ر له‌م ساڵه‌دا سافوکلێس (Sophocles)، ئۆدیپۆس تایرانۆس (ئۆدیپۆسی پاشا)ی برده سه‌ر شانۆ که له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه به گه‌وره‌ترین تراژێدیای سافوکلێس وه‌سف ده‌کرێت. ئه‌م تراژێدیایه جاروبار وەک هۆشداری نوسه‌ر بۆ هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی له‌خۆباییبون و ده‌سه‌ڵات دەبینرێ، به‌ڵام بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که‌ی کێشه‌ی ناسنامه‌یه.
شانۆیه‌که به تاعونه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌یان تیبس (Thebes) وێران ده‌کات نه‌ک ئاسینا. به خێرایی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م به‌ڵایه له لایه‌ن خودایانه‌وه ناردراوه؛ ئه‌ویش به هۆی کوشتنی لایوس پاشای تیبان (Theban) که ماوه‌یه‌کی زۆر لەمەو پێش ڕویداوه و هێشتاکە بکوژه‌که‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌م قه‌تڵه، ئۆدیپۆس له سه‌ر ڕیگاکه‌ی که به‌ره‌و په‌ره‌ستگای دێلفی (Delphi) ده‌ڕوییشت، گه‌ێشته تێبس و ئه‌و شاره‌ی له ده‌ست سفینکس – Sphinx(ده‌عبایه‌کی ترسناک، سه‌ری وەک ژن و لاشه‌ی وەک شێر و کلکی وەک مار و باڵی وەک باڵنده‌ی کێوی) ڕزگار کرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به دوروستی وەڵامی مه‌ته‌ڵه‌کانی ئه‌وه‌ی دایه‌وه. ئۆدیپۆس بو به پاشا، له‌گه‌ل شاژنی بێوه‌ژن، یۆکاستا (Jocasta)، هاوسه‌رگیری کرد و له‌وی بو به خاوه‌نی چوار مناڵ، دو کوڕ و دو کچ.